زەوی و مرۆڤ چی بەسەر دێت گەر هەر لەسەر ئەم شێوەیە بەردەوام بین؟ 'دەیڤید ئەتینبارۆو' لەم فیلمەدا لەگەڵ زاناکاندا و بەتایبەت 'یۆهان ڕۆکسترۆم' سنوورەکانی هەسارەیی زەوی دیاری دەکەن، و پێشبینییەکانی داهاتووی مرۆڤایەتی ئاشکرا دەکەن بە بەرچاوڕوونی بەڵگەکانی ئێستا.
ئەم دۆکیۆمێنتاریە باسی ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگری کرد زۆر بە وردی ، کە مرۆڤایەتی لە لە ناوچوونی گشتی حەوتەم نزیک بۆتەوە بە ھەموو سەرچاوەکانی ژیانەوە ھەموو تاکێکی سەر ئەم ھەسارەیەش بەشدارە بە ڕێژەی کەم یا زۆر
بەزیاتر ڕۆچوونە نێو ئەم فلیمەوە، پێموایە ئەم سەد ساڵە کۆتا سەدساڵی مرۆڤە لەسەر زەوی.
لەم دۆکۆمێنتارییە گرنگترین قەیرانیان لە بیرچوە کە سەرچاوەی هەموو قەیرانەکانی ترە ئەویش زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوانە کە ئەم قەیرانە چارەسەربکرێ و بگەڕێینەوەی بۆ پێش پەنجا ساڵ ئەو کات سەدا 90 ی کێشەکانی تر چارەسەر دەبن ....،بەڵام بەداخەوە کێشەی ژینگە بە سیاسی کراوەو زۆرینەی زانایان بێدەنگن لەم کێشە گەورەیە کە جەوهەری هەموو کێشەکانی ترە...!!!
دەستان خۆشبێت ،ئەم بەرهەمە پێویستە سیر بکرێت ،هیوادارم لە ژێرنوسکردنی ئەم بەرهە زانستیانە بەردەوام بن.