سارا کچێکی هەرزەکارە لەگەڵ باوکی زۆر ناکۆکەو بەپەرۆشە بۆئەوەی ببێتە هەژدە ساڵ و لەباوکی دوربکەوێتەوە بەڵام باوکی لەژێرزەمینەکەیاندا زیندانی دەکات چەندین ڕوداوی ناخۆش بەسەر سارادا دێت
ئەکرا بەهێزتر بووایە
فلیمێکی تا بڵێی قێزەون واتە کە بیری لێ ئەکەیتەوە ئەڵێی چۆن باوکی ڕاستەقینە وا ئەکات لە مناڵی خۆی ئینجا بۆ ئەوانەی ئەڵێن لە ڕاستییەوە وەرنەگیراوە بچن لە یوتوب سێرچ بکەن بۆ ناوی (جۆسێف فریتزل) ئەوکاتە ئەزانن شتەکە ڕاستی بوەو ڕویداوە
کورە کاکە سەیری مەکەن وەلاهی جنێو نەما نەیدەم بەو بێ ئەخلاقە باش بوو لە ئاخیرا گیرا ئەگینا بە دەرهێنەرەکەیشم ئەدا کێشە ئەوەیە ئەلێن لە راستیشەوە وەریگراوە
فیلمێکی خراپ نەبوو بەڵام بەڕای من ئەم فیلمە لەڕاستیەوە وەرنەگیراوە چونکە مەعقوول نیە لەبەر هۆکارێکی ئاوا بۆماوەی بیست ساڵ بکرێتە ژێر زەمینێکەوە بەڕای من زۆر درۆ بوو ڕێک لەفیلمی هیندی ئەچوو زۆرخراپتریش بوو بەهەرحاڵ دەستان خۆشبێت🖤!
وای لێکردم بگریم 💔
زۆررر خۆشە
با تەنها لەگەڵ چێژبینین نەبین سەیری زۆر فیلمی قێزەونم کردیە هیچیان هێندەی ئەو فیلمە جەریمەکەی گەورە نەبوو فیلمەکی باش نەبوو خراپیش بوو.
چیرۆکەکەی باش بوو وەلەو سیقەشم نییە ڕاستی بووبێ و کۆتاییەکەشی باش بوو بەس درۆی زۆر تیابوو ماڵیان ئاوا بێ فیلمی ھندیش ئەونە درۆی تیا نەبووە😅
پیاو هەق بڵێ فیلمێکی خۆش بوو بەس گرینگیان پێ بدایە زۆر شاز دەرەچوو ماعقولە 20 ساڵ ڕۆیشت ئەم کچەو ئەو باوکە هەر وەک خۆیان وابوون
هەموو جیهان ئەزانێت لە ڕووداوی ڕاستی وەرگیراوە و چەندین بەڵگە هەیە کە لە چیرۆکی راستی وەگیراوە بەس کوردە بۆرەی خۆمان نابێت وەڵا درۆیە مردم 😂بەجدی فلمێکی تراژدیە ئەوەش واقیعی و پیسی هەندێک نێری ئەو سەردەمە دەردەخات پێویستە هەموو کچێک بینەری بێت
یەکەم فیلمە کە وام لێبکات بگریم. سەیریکەن پەشیمان نابنەوە🙂💔👌🏻
شتی وا رێی تێ ناچێت ھیچ کەسێک نیە بتوانێت ٢٠ سال لە ژێرزەمینا بژی ئینجا ٢ منالیشی لەگەل بێت باوەرناکەم لە روداوی راستیەوە وەرگیرابێت
قێزەون ترین فلیم تاوەکو ئێستا بێنبێتم
قێزەونترین وابیر ناکەمەوە کە ئەم فلیمە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە باوکێک کچە کەی خۆی وا لێی کە لەبەر شتێکی بچوک . ئەوە بەس بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بینەر هەبێ دەستان خۆش🖤
کاریگەر و قێزەون بوو بەڵام کۆتاییەکەی دڵخۆشکەر بوو
ناوازەبوو بەڵام لەگەڵ واقع ناگونجێت لەسەر هەڵەیەکی بچووک ئاوا لەگەڵ کچەکەی بکات🤍
بیرۆکەی فیلمەکە جوانە ، هۆو دەرەئەنجامەکان، بەڵام ڕوداوەکانی واقعی نین و ڕێی تێ ناچێ ، وەکوو بینەرێك قەناعەتت بۆ درووسنابێ باوکێک لەسەر ڕوداوی ئەوها بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کچی خۆیا بکا ، ئەو ڕووداوانە تەنیا بۆ ئەوەیە کاریگەری هەبێ لەسەر هەستی بینەر نەك بۆ زیاتر واقعی بوونی فیلمەکە
ژیان زنجیرەیەکە لە کارلێکردن ، کردار و کاردانەوە هەلبژاردن و دەرەنجام ، بەلام هەندێک هەلبژاردن بە جۆرێک لادەرن و دەرەنجامی خراپیان هەیە کە قەت ناتوانرێت ڕاست بکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە سەر سروشتی خۆیان ، هەندێک هەلبژاردن لەوەیە کەسێک ببێتە قوربانی هەندێک هەلبژاردن رەنگە کۆتا دادوەری کات بێت ! چونکە لەکۆتاییا هەر کاتە کۆتایی هەموو دەرەنجامەکان شی ئەکاتەوە لە باری دادپەروەرییا ، فیلمێکی بێ وێنە بوو بوێری ئەوێت باسێکی لەم شێوە بە قالب بگیرێت لە نێو بەرهەمێک و پێشکەش بکرێت ، چیرۆکێکی تەواو تراژیدی و شاکارێک بوو بۆ ژانەری هەست بزوێن ، باسی نێو ئەم فیلمە کێشەی هەرە گەورەی رۆژئاوایە کە ناتوانن مامەلە لەگەل ئەو پێگەیاندن و کاردانەوانە بکەن کە خۆیان دروستیان کردوە دەرەنجام بە شێوەیەک ئەبێ خودی تاک یا دەوربەری ببنە کۆتاییەکی تراژیدی بۆی