لە زستانێکی ساردی ویلایەتی وایۆمینگ، ڕاوکەرێکی بەخشیش و زیندانییەکەی پەناگەیێك دەدۆزنەوە لە کابینەیێك بۆ ئەوەی تێیدا بمێنەوە، کە کۆمەڵێك کەسانی نهێنی ئامێزی تێدا نیشتەجێیە.
قەسەم بەخوا بەس چەنەبازییە
بەجدی زۆر شازە ئەبوایە لە تۆپ ٢٥٠ باشترین فیلمەکان بێت هەربژین❤️
فیلمێکی تایبەت بوو چیرۆکێکی جوان بوو ئەوەی زیاتر خۆشی کردبوو ئەکتەری (ساموێل )بوو🔥
فیلمێکی زۆر بەچێژوخۆش،لەڕوی کەشوھەوای ناوفلمەکە خوێن ساردی لەکوشتن ئاڵۆزی شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکەکە،بەچاپتەر چاپتەر وەفڵاشباک،بەڕاستی بەڕای من شایەنی تۆپ٢٥٠ـی باشترینە.
تایبەت و بەچێژە، شایەنی سەیرکردنە. وە یەکێکە لەباشترین فلیمە ڕۆژئاوایەکان، هەموو شتێکی کاملە بەتایبەتی چیرۆکەکەی، لە ماوەی ئەو 2:46 هەرگیز بێزاری نەکردم بەڵکو چێژی زیاتری داپێم، وە شایەنی ئەم ڕەیتنگە نیە، بەڵکو شایەنی زۆر زیاترە، دەشخۆش بەجدی فلیمێکی بێکێشەیە و شایەنی سەیرکردنە
گەورەنەکراوە دەبایە لە تۆپ ٢٥٠ با
تارانتینۆ بەخوا دەرهێنەرێکی زەخمە بەڕاستی وردە بیرکردنەوەکانی وە ڕۆڵی هەموویان جوانبوو بەس هی سامیوڵ زەخمتر بوو دووەم خۆشترین فلیمی ڕۆژئاوای لە من
لەکەیەوە فلیمی وا خۆشو بەچێژم نەبینیوە بەجدی بێوێنەیە
یەکێک لە شاکارەکانی تارانتینۆ شایەنی نمرەی زیاترە ئەبوایە لە تۆپ 250کان بوایە دەستان خۆش بۆ ئەو وەرگێرانە شازە 🤍
لە ساڵی دووهەزارەکانەوە فیلمی لەم شێوەیە دەگمەنە.😍 وەسفی هیچ شتێکی ناکەم چونکە وەسفی هەرچیەک بکەم غەدر لە شتێک ئەکەم. بەس بەڕاستی پڕی تاوانکارییە بۆ ئەوەی حەزی لێی نییە ئاگادار بە.
چەنێكە بەدوای ئەم فلمەدەگەڕێم وامزانی ھەرگیز نایدۆزمەوە سپاس بۆ كورد سەبتایتڵ🫀
فیلمێکی چێژبەخشە بەڵام ڕەیتینی ئەبوایە بەرزتر بووایە دەستان خۆش👏
یەکێک لە کارە جوانەکانی تارانتینۆ شایەنی ئەوەبوو لە تۆپ 250 بێت