دوو ھاوسەر لە بەنزینخانەیەک دەوەستن و کچە شەش ساڵانەکەیان قۆڵی دەشکێت بەپەلە دەیبەنە نەخۆشخانە ، شتێکی نامۆ ڕوودەدات ھاوسەر و کچەکە وون دەبن
کەم فلیم خەیاڵم دەبات ئەمە یەکێک بوو لەو کەمە بەجدی زۆر تایبەتە پەشیمان نابی لە سەیر کردنی
وەڵای شاکارە نایابە مەترسە لەبینی
Zor shazaa 😍😍
يارى بە دەرونى بينەر دەکا ئەم فيلمه باشه
هاوشێوە یاخوود هاوچیرۆکی Shuter Islandە کەواتە هەر ئەبێ نایاب بێت
زۆر نااب بوو شایانی سەیری کردنە
زەخــمە😵💫💀
فیلمێکی خۆش و بەچێژ بوو یەکێکە لەو فیلمانەی دوای تەواوبوونیشی لە مێشکت ئەمێنێتەوە، کۆتاییەکەشی زەخم بوو... دەستان خۆش بێ
ئای خوایە گیان لە نایاب و بێحەلی ئەم فیلمە بەجدی کۆتاییەکی بێرەحمی هەبوو بەلام هێندە نایابە نازانم چۆن وەسفی بکەم بینەری بن دڵنیابن پەشیمان نابنەوە بەراستی دەتوانم بڵێم ئەمە باشترینە تا ئێستا بینیبێتم و لە پلەی یەکەمی باشترین فیلمەکانە کە تا ئێستا بینەری بوومە🤯
پڕ لە نهێنی وا دەکات تا کۆتایی بیر لە هەموو ئەگەرێک بکەیتەوە من بە تەرکیزەوە سەیرم کرد بەڵام کۆتاییەکەی نایاب بوو وای کرد هەموو فیلمەکە ڕون بێتەوە شایەنی سەیر کردنە لە سەرەتاوە تا کۆتا چرکە
بە ڕاستی شایستەی سەیرکدن بوو پێم خۆش نییە هیچی دیکەی لەسەر بدوێم
Overrated
چەندی بەسەر ئەم فیلمەدا بڵێیت و مەحدی بکەیت شایەنیەتی لە هەموو ڕوەکان.. بەڵام کۆتایەکەی هیچ روحم بە بینەر ناکات
فیلمێکی جیاواز و نایاب ، خاوەن ئالۆزیەکی بێ سنور و نامۆ بە جۆرێک بینەر ڕادەکێشێتە ناو کەشی فیلمەکە بە درێژایی کاتەکان و ڕوداوەکان پرسیاربکەیت و شیکاری ئەەوەی بکەی کێ ڕاستە و کێ هەلەیە ! لە هەمان کاتدا فیلمەکە ئاماژە بە دوو پەیام دەکات یەکیان درندەیی مرۆڤ و ئالۆگور کردنیان بە هەر بەشێکی مرۆڤ بێ گوێدانە هیچ لایەنێکی کەسی و یاسایی لە پیناوی قازانجی تاک ، وە پەیامە جیاوازەکەشی ئەوەی ڕاستی فیلمەکەیە کە بابەتێکی سایکۆلۆژیی و دەرونییە ئایا مێشکی مرۆڤ لە کاتی شۆکبون و بەرکەوتن و حالەتی دەرونی سەخت چۆن لە دەروبەر ئەڕوانێت چۆن دێت کۆمەلێک ڕاستی و بابەت دروست بکات و لە ناڕاستی و نەبونەوە بیانکاتە ڕاستیەک وەک ئەوەی کە هەبوبن لە پێناوی ئارامی دەرون وکردنی گشتیان بە ڕاستی بۆ مێشک و دەرونی خۆت لە پێناو قایکردنیان بەو دۆخەی بە هەلە تێی دایت ، شایەنی بینینە
فلیمێکی زۆر زۆر خۆشبوو هەتا کاتی پێش کۆتای بەڵام کۆتای فلیمەکە فلیمەکەی تێکدا بەڕای من فلیمەکە سەرکەوتوو نەبوو
ئایا دەکرێت مێشکی خۆت درۆت لەگەڵدا بکات؟ دەکرێت چیرۆکێکی ساختە درووست بکات؟ ئەم فیلمە زۆر بەجوانی ئەو پرسیارە وەڵامدەداتەوە، وە هەستی ترس لای بینەر بەجێدێڵێت پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە بەوەی ئایا دەکرێت ئەوەی ئێستا تێیدام هەمووی بریتیبێت لە خەیاڵێک و خۆم درووستم کردبێ؟ ئەمەش خاڵێکی زۆر سەرکەوتووی فیلمەکەیە، دەرهێنانێکی نایابی بۆ کراوە بەجۆرێک بینەر ئەستەمە بتوانێ وەڵامە ڕاستەکەی دەستکەوێت، هەردەم ئەگەری نوێ دەخاتە بەرڕووت، وات لێدەکا بیرت بۆ ئەگەری جیاواز بچێت و وەڵامە ڕاستەکەت لێ ونبێت، لەڕووی نواندنەوە (سـام) کارێکی نایابی لەم فیلمەدا کردووە، بەجۆرێک هەست بەوە ناکەی تەنها فیلمێک بێت، لەڕووی ساوندتڕاک و سینەماتۆگرافییەوە زۆر ناوازەیە و هەستێکی جیاواز بە بینەر ئەبەخشێ و وای لێدەکات تێکەڵی چیرۆکە ئاڵۆز و پڕ نهێنییەکە بێت ...
barasti flimeki aloza wa kotaiaki xambari haia
فیلمەکە زۆر بەجوانی جەخت لەسەر تواناو دەسەڵاتی (ترس) دەکاتەوە کە ئاخۆ چەند گاریگەرە لەسەر گرنگترین ئەندامەکان و هزرو خەیاڵی مرۆڤ، بەجۆرێک زۆر بەجوانی کاریگەریە ئەرێنو نەرێنیەکان داڕێژراونەتەوەو نیشان دراون، بەشێوەیەکی نایابیش هەستی لەدەس دانی هزرو خەیاڵ و گۆڕینی واقیع نیشان دەداو ڕونی دەکاتەوە ، وە بە شێوازێکی تایبەت یاری لەگەڵ مێشکی بینەر دەکاو واقیعو ڕوانینی بۆ ڕوداوەکان دەگۆڕێت و بەئارەزوی خۆی شێوازی خۆی دادەڕێژێتەوە، بەجدی سیناریۆیەکی جوانی هەبوو وە بێبەشیش نەبوو لە نواندێکی جوان و پڕ بە پێستی خۆی. لەکۆتایدا دەڵێم کە فیلمێکی بێخەوشو نایابەو شایەنی بینینە بەڕاستی
دەکرێ مێشکت هەڵبەخەڵەتێنرێ ؟ بەکورتی توانا و دەسەڵاتی ترست بەسەر کاریگەرترین ئەندامی مرۆڤەوە نیشان دەدا سینارۆکەشی لەوانەیە کەدەیەوێ هەتا دواسات یاری بەمێشکت بکات شایەنی بینینە