...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

پیاوێک بەدوای هاوشێوە دەقیقیەکەی خۆیدا دەگەڕێت پاش ئەوەی لە فیلمێکدا دەیبینێت

Enemy (2013)

English
91 خولەك
06 Feb 2014
imdb6.9
rotten tomatos71%
metacritic61%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە دیاری نەكراوە
داهات 3 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Rhombus Media
دەرهێنەر Denis Villeneuve
21,702
Enemy kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

جەیک🔥👏🏻

قورسە حەز بەم فیلمە نەکەیت ئەگەر لێی تێبگەیت جەیکی جەینهاڵ ڕۆڵێکی نایاب دەگێڕێ 😍

زاڵبوون ، هەمووی سەبارەت بەوەیە ، هەموو هێزەکان ئەم شێوازە بەکاردێنن و گشت هێزێکی دیکتاتۆری خولیایەکی هەیە، لە ڕۆمای کۆندا نان و سێرکیان بە خەلک دەبەخشی و بەمە سەرقاڵیان دەکردن ، بەلام ئەمرۆ دیکتاتۆرەکان ڕێگای ستراتیجی بەکاردێنن بۆ کۆنترۆلکردنی بیرۆکەکان ، چاودێری دەڕبرینە خودی و کەسیەکان دەکەن ، ئەمەش دەکەن لە ڕێگای پەروەردەی نزم و کلتوری سنوردارکراو ، وە ئەمەش تەنیا شێوازێکە بە درێژای مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە، فیلمێکی زۆر نایاب بوو چیرۆکێکی ئالۆز و بەچێژی هەبوو ، زۆر بێ وێنە دوو بابەتی هاوبەش بە ژیانی هەمومانی تێدا شیکراوەتەوە پێویستە لێی تێبگەین ، یەکەمیان باس لە سیستەم و هێزێکی خۆسەپێنەر و دیکتاتۆر و دەکات کە لە رێگای نزمکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و پەروەردە ئاستی تاکەکان نزم دەکەنەوە بەشێوەیەک نقومی خراپە و گێرەشێونیەکان بکەن و رۆژەکان بە شێوازێک بەسەر ببەن دابڕاو بن لە گشت بەهایەکی مرۆڤانە و ژیانێکی ئاسایی کە مرۆڤیک لە چوارچیوەی خێزان و خۆشیە تایبەت و بابەتە کەسیەکانی بەسەری ببات دوور ودابڕاو بێت ، وەک لەم فیلمە بابەتێکی خستۆتە ڕوو کە ژیانی تاکێکە خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردوە و بۆ ماوەیەک لێی دابڕاوە نغرۆی یانەی شەوان و رابواردن بوە هۆگر بوە بەو ژیانەی کە هێزێکی خۆسەپێنەر بونیاتی ناوە بەرێگای زالبونیش ئەوی خستۆتە ناو بازنەی خۆیەوە ، دووەمیان نیشاندانی ڕووە تاریکەکەی مرۆڤە ئەو ڕوەی کە لە بێ ئاگایی ئەوانیتر خەریکی خراپە و نالەباریە بەشێوەیەک هەرگیز قبولی ئەو جۆرە کەسایەتیەی خۆی ناکات لە بەرامبەر ئەوانیتر کە ئاوایە بەڵام وەکو یادەوەریەک دوای گۆران و هەستکردن بە هەلەکانی دێنەوە یادی دیسان هەمان خراپە بکاتەوە یا نا ئایا ئەمجارەش ئەکەوێتە ژێر پالەپەستۆی زاڵبونی هێزیکی دەرەکی و خراپەکان زاڵ بن بەسەری ؟ لە رێگای دوو کەسایەتی کە یەک کەسن بەلام لە مێشکی کارەکتەرەکەوە سەرچاوەیان گرتوە کە یەکیان رابردوە و لە خراپەدابوە و ئەوەیتریان دوای گۆران ، تەواوی بارەکانی زالبونت نیشان ئەدا کە داهاتویەکی خراپ و ڕویەکی تاریکت دوای گۆران دەکرێ چەندە دبێنەوە بەردەمت تا چەن لاوازی بۆی تا چەن بەسەرت زالە ، تەواوی بارەکانی راهاتن بە خراپە و گەرانەوە بۆ سەر خراپە لاوازیەکانت بۆ خراپە ئەخاتە ڕوو ، شایەنی بینینە ئەم بەرهەمە چونکە وا لە تاک ئەکات تەواو تێبگات لە ژێر کاریگەری هێزێکە ؟ یا ڕوە نالەبار و تاریکەکەی تا چەند بەسەریدا زاڵە ؟ ئایا دوای گۆران چەن زاڵە بەسەر ڕوە تاریکەکەی ؟ توانای ئەو مللانێیەی هەیە ؟ کۆی گشتی وەلامەکان لەو فیلمە نایابەن کە ‌پێویستە هەر کەسێکمان پێی ئاشنا بین

ئایا چی ڕوودەدات ئەگەر مێشکێک درزبەرێت و دوو کەسایەتیت بۆ درووست بکا؟ ئەی چی دەبێت ئەگەر ئەو دوو کەسایەتییە هەوڵ بۆ لەناوبردنی یەکتر بەرن؟ جەیک جێڵنهاڵ زۆر بە زیرەکانە ڕۆڵی دوو کەسایەتی تەواو جیاواز دەگێڕێت و بینەر دەخاتە گومانەوە لەوەی یەک کەس بن، فیلمکە بەجۆرێک ئاڵۆزە قورسە بەتەواوی بزانرێت مەبەستی تەواو چی بوو لە پەیامی فیلمەکە، چاڵجاڵۆکەکانی،ناو فیلمەکە تەنها خەیاڵ بوون و مەبەست لێیان ئافرەت بوو، تووڕی جاڵجاڵۆکە مەبەست لێی بەسترانی کارەکتەرەکە بوو بە ئافرەتێکەوە کە هاوسەرەکەیەتی و ئەویش خیانەتی لێ ئەکرد لەگەڵ کچێ تر، ئەمەش وای لێ کرد مێشکی بۆ دوو کارەکتەر دابەشبێت، دیمەنی تێکشکانی ئۆتۆمبێلەکەش هەر خەیاڵ بوو، لەناو مێشکی خۆیدا کەسایەتییەکەی دیکەی کوشت و کۆتایی بە پیسییەکانی هێنا، بەڵام پاش ئەوەی لەخەو هەڵدەستێت و دەبینێت کلیلی هۆڵە سێکسییە شاراوەکەی پێ دەگات و دەبینین دووبارە ئەوە دێت بەمێشکیدا کە بچێتەوە ئەوێ، سەرەڕای ئەوەی کەسایەتییە خراپەکەی خۆی کوشتبوو و دەیویست دەست بەژیانێکی تر بکاتەوە، بەڵام کەسایەتییە خراپەکە دووبارە زیندوو بووەوە، هەربۆیە کە دەچێتە ژوورەوە دەبینێ هاوسەرەکەی بووەتە جاڵجاڵۆکەیەکی گەورە و لە جەیک ئەترسێ، ئەمەش پێی ئەڵێ کە بەتەواوی شکستی هێنا لە باوەڕهێنان بە هاوسەرەکەی، وەکو خۆی کە لە پۆلا باسی ئەوەی کرد ڕووداوەکانی مێژوو دووجار ڕوودەدەن، سەرەتا تراجیدییە دواتر ئەبێتە گاڵتەیەک، بۆیە کۆتاییەکەی جەیک زەردەخەنەیەک ئەکا چونکە ئەتوانێ ئەمجارە ئاسانتر بەسەر ئەو خراپەیەدا زاڵبێت

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
کوردسەبتایتڵ بلوڕەی
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان