هاری و لۆید دوو هاوڕێی باش و گێلن. لە فڕۆکەخانە جانتایێکی پڕ لە پارە دەدۆنزنەوە، کە هی ئافرەتێکە بە ناوی ماری لەو کاتەی کە ئەوان هەوڵدەدەن جانتاکەی بۆ بگەڕێننەو ئەوا توشی چەند کێشەیەک دەبن و سەرکێشی ئەنجام دەدەن
بە ڕای من ئەمە یەکێکە لە باشترین فیلمە کۆمیدیە سادەکانی سینەما، فیلمێک کە پەیامێکی زۆر قوڵی نیە بەڵام هێشتا جێی خۆی لە نێوان خەڵکیدا کردۆتەوە، بێگوومان ئەمەش بەهۆی نواندنە نایابەکەی "جیم کاری" وە هەروەها "جێف دانیەڵس". بەڵام دەتوانین لەم فیلمە شتێک فێرببین کە مرۆڤ چەندە لە سەختی و چەندە لە کێشەدا بێت هێشتا نابیت پشت لە هاوڕێکەی بکات، تەنانەت دوو کەسی گەمژەش پشتیان لە یەک نەکرد و هاوڕێیەتی خۆیان پاراست.
یەکێک لە باشترین فلیمە کۆمێدیەکان دەشخۆش
باشترین فلیمی کۆمیدی لە مێژودا بە بۆچونی من هەرگیز پەشیمان نابنەوە لە سەیر کردنی نایاب✔
شازی کۆمیدی
فیلمێکی تابڵێی نایاب دەستان خۆش 🖤🌹
دەستان خۆشبێت ماندوونەبن،جێم کارری زۆر جوان ڕۆڵ ئەبینێت ❤
چێژێکی نەبراوەی هەیە 🧡
فلمێکی کۆمیدی خۆشبوو.. وە بەمانا بوو