...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

داهاتووی زەوی لە نێوان چەندین کارەساتی نادیار ماوەتەوە لەوانە وشکە ساڵی و کەمی خۆراک. تەنیا یەک ڕێگا هەیە کە پاراستنی مرۆڤایەتی دڵنیا بکاتەوە ئەویش: گەشت کردن بەناوی ئەستێرەکاندا و دۆزینەوە نوێیەکانی کونی ڕەش. دوور لە هەسارەی زەوی ڕێگا بە گروپێکی کەشتیوانی ئاسمانی دەدەن بۆ ئەو شوێنانە بچن کە پێشتر ک...

Interstellar (2014)

English
169 خولەك
07 Nov 2014
imdb8.6
rotten tomatos72%
metacritic74%
هەڵسەنگاندن PG-13
گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ
بودجە 165 ملیۆن دۆلار
داهات 675 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Legendary Entertainment
دەرهێنەر Christopher Nolan
236,265
Interstellar kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 26ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئەم فیلمە باس لە لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات، قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان، لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە، کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە. بە ڕێکەوت کوپەر ئەچێتە یەکێک لە بنکە نهێنیەکانی ناسا لەوێ پرۆفیسۆر براندی دوای گێرمەو کێشێکی زۆر و شیکردنەوەی ئەوەی کە ئەیانەوێ مرۆڤایەتی ڕزگارکەن کوپەر قایل دەکەن کە قوربانی بە خۆی بدات بۆ ئەم کارە. با بگەڕینەوە بۆ پێش ئەم گەشتە، دەزگای ناسا هەڵدەستێت بە ناردنی زنجیرەیەک کەشتوان بۆ دەرەوەی کۆمەڵی خۆر واتە دەرەوەی گەلەئەستێرەکەی خۆمان، زۆر دوور لەناو قوڵایی بۆشایی ئاسمان کە ١٢ هەسارەی لەسەرە کە ئەگەری ژیان هەیە لەسەری، ئەم گەشتە بە ناوی ( lazarus)ەوەیە، ٩دانە لە هەسارەکان بێ کەڵکن بۆ ژیان،٣ دانەکەی تر کە ئەگەری هەیەبە کەڵک بێت بە پێی قسە و زانیاری نێردراوەی کەشتیوانەکانی سەری کە بەدەست دەزگاکە گەشتوەتەوە ئەم سێ هەسارەیە بە ناوی کەشتیوانەکانەوە ناونران بەناوی(د.مان ، د.میلەر، د.ئیدمۆند). پاش ماوەیەکی زۆر ئەم تیمەی تر کە کوپەر کچەکەی پرۆفیسۆر براندی تێدایە لەگەڵ چەند زانایەکی تر ئەم گەشتە ئەکەن بە ناوی(endurance) بۆ زانین و پشکنینی هەریەکێک لەو سێ هەسارەیە. ئەو نەخشەیەی کە دارێژرابوو بریتیبوو کەوەی کە هەسارەکە بدۆزنەوەو تەواوی مرۆڤایەتی بگوازنەوە سەری، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر قورس بوو بەهۆی هێزی کێشکردن و زۆری بارستایی، بەپێی هاوکێشە فیزیاییەکان، پڕۆفیسۆر پەیمانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیدا تاکاتی گەڕانەوەیان، بەڵام بێگومان بەوەدا ڕانەگەشت و نەیتوانی بەڵکو ئەمە درۆیەک بوو، لەکاتی سەرنەکەوتنی نەخشەی یەکەم نەخشەیەکی تر هەبوو کە ئەویش بریتی بوو لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تازە لەسەر هەسارەکە لە ڕێگەی گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێلکەی پیتراوی مرۆڤ گەشەپێکردنی لەوێ لەکاتی دڵنیا بوون لە هەسارەکە، لەسەرەتاوە هەر ئەمە ئامانجی پڕۆفیسۆر بوو. بلاک هۆڵ(کونە ڕەشەکان) ئەو ناوچانەن کە هێزی کێشکردن تیایدا زۆر بەهێزە و هێچ شتێک تەنانەت ڕووناکیش دەرباز نابێت تیایدا، نازانرێت لەنویدا چی هەیە یاخود لەودیویەوە چی ئەگوزەرێت، لێرەدا ئەو بلاکهۆڵەی کە باسکرا(Gargantua)بوو، کە وەک ڕێگەیەک بەکارهێنرا بۆ گەشتن بە گەلەئەستێرەکەی تر . تووشی چەندین ڕووداو و لەدەستدان ئەبن، لەلایەک خەمی ئەو ئەرکەی کە پێیانسپێردرابوو کە بیگەیەننە جێ لەلایەکی تر خەمی گەڕانەوە و بەتایبەتیش کوپەر بۆ لای منداڵەکانی. ئەکرێت ئەمە گرینگترین بەشی پیشاندراوی فیلمەکە بێت کە باس لە هەستەکانی مرۆڤ ئەکات کە چۆن پاڵت ئەنێن بەرەو ئەو شتانەی کە ئەمانەوێن، گرینگ نییە چەنێک هەوڵ بەیت کە بیشاریتەوە یاخود مەنتیقی نەبێت ئەوە ئەو هەستی جۆشویستن یان حەز لێبوون یاخود ڕقلێبوونەوەیە کە پاڵنەرن بۆت. کوپەر بڕیاری ئەم گەشتەی نەیا لەبەر ئەوەی کە ئەم ئەو توانایەی هەبوو لەبەر حەزی زۆر لە مێژەی بوو بۆ چوونە ناو بۆشایی ئاسمان وە ئەو ڕقەشی بەرامبەر ئەم دۆخەی خەڵک کە هەیبوون، وە بڕیاری گەڕانەوەشی لەبەر ئەوە نەبوو کە پێویست بوو وە ئەبوو بگەڕێتەوە لەبەر ئەو هەستەو سۆزە زۆرەی کە هەیبوو وە ئەو بەڵێنەش کە دابووی بە کچەکەی، وە مۆرفی کچیشی هێندە وابەستوی بوو لە لایەنی ڕووحیەوە کە لە نیشانەو هێماکانی باوکی تێ ئەگەشت بە ئاسانی، یان د.مان ئەو کارانەی کە کردنی لەبەر ئەو هەستانەی ناخی بوون کە چەند لە تەنیایی و دوور لە خەڵک ئەترساو وە بۆ ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە ئەیویست بیانگەڕێنێتەوە،هەروەها د.براند نە لەبەر باوکی نە لەبەر هیچ شتێکی کە نەبوو کەبەد خۆشویستنی بوو بۆ ئیدمۆند کە وای کرد بلیۆنەها میل ببڕێت تا بگاتەوە پێی لەسەر ئەو هەسارەیە بوو نەشی ئەزانی ئایا ماوە لە ژیاندا یاخود نا، وە پێی وابوو زۆر شت هەن لە پشت هەستەکانەوە کە نازانین چۆن لێکیان بەینەوە، هەرواشە لە زۆری خۆشویستنت بۆ کەسێک یان شتێک نازانی چۆن باسی کەیت یاخود گوزارشت لە هەستەکەت بکەی بەرامبەری، پێتوایە وشەکان کەمن لە ئاستیا و حەقی تەواوەتی خۆی پێنادەیت، ئەمە ئەو دۆخەیە کە هەست و سۆزەکانت زاڵ ئەبن بەسەرتدا ڕێرەوی ئەقڵت بەدەست دڵتەوە ئەبێت هەست ئەکەی بڕیارە ڕاستەکەیە کە یاوتە. گەڕان بۆ سەر هەسارەکان دەست پێ دەکات، لێرەوە وردی ناکەمەوە با چێژەکەی لەدەست نەیەیت، تەنها ئەو شوێنە نەبێت کە کوپەر پاش جیابوونەوەی لە د. براند و تارس دەچێتە ناوی کە ناودەبرا بە (tesseract) ناوچەیەکی شوشپاڵوی چوار ڕەهەندییە کە بەسترابوو بە کاتەوە کوپەر ئەیتوانی چرکە بە چرکەی ڕابردوو و داهاتووش ببینێ و پەی پێ ببات و پەیوەندیش دروست کات، بەهۆی ئەوەوە ئەتوانێ بگات بە کچەکەی و یارمەتی ئەدات لە تێگەشتن لە هێزی بلاک هۆڵ و چارەسەرکردنی هاوکێشەی هێزی کێشکردنلەلایەن مۆرفەوە، بەمەش ناوچەکە تەسک ئەبێتەوە و دیار نامێنێ ، بەمەش لە کۆتایدا قوربانی دانەکەیان بەهەدەر نەچوو، ئە شوێنەش کە دەردەکەوێت لەوکاتەی کوپەر بە ئاگادێتەوە خولگەی زوحەلەو تەمەنی ١٢٤ ساڵە بەهۆی جیاوازی ئەو کاتەی کە تێپەڕییوە لە بۆشاییدا، مۆرفی کچی چیتر گەنج نییە و زۆر پیر بووە و نەوەکانی لە چواردەورین کە کووپەر دێت. ئەم فیلمە فیلمێکی زانستی و خەیاڵی تێکەڵکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی کات وە جەخت لەسەر یاسا فیزیاییەکان ئەکاتەوە وە هەروەها ڕونکردنەوەی دۆخی سروشت و ئاستەنگییەکان و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان بۆی ئەگەر مەحاڵیش بن.وە لە دەرهێنانی (کریستۆڤەر نۆلان)ە. لەنیا مەسعوود

واى له م فليمه 🤩👌 زور زور ئالوز بوو به لام به قه ت ئالوزييه كه ى به چيژ و خوشبوو خوزگه قه ت ته واو نه ده بوو 😕

فیلمێکی خۆش بوو بەڵام کەمێک زیاد گەورە کراوە کۆتاییەکەی جوان نەبوو بەڕاستی دەبوو زیاتر گرینگیان بە کۆتاییەکەی دابا

چێژبەخشە

زۆر تایبەتە بەڵام تێگەشتن لێی قورسە پێویستە لەگەڵیا لە هەرشوێنێک زانیت تێنەگەشتی سێری کورتەکەی بکەیتەوە لە یوتوب تا ئەو شوێنەی بینیوتە فیلمێکە کە زیاتریش ئەوانە بەدڵیانە کە حەزیان بە بابەتی زانستیە بەڕاستی فیلمێکە ئەبێ پشو درێژ بیت لەگەڵیاو زۆرجار بیگەڕێنیتەوە بەڵام یەکێک لە بەهێزترین کۆتاییەکانی هەیە بینەری بن سەد لەسەد شایەنی بینینە ئەگەر حەزیشت بە فیلمی زانستیو ئاسمانی نەبێ هەر سێری بکە تایبەتەو وات لێئەکا حەزت لێی بێ بێگومان باشترین فیلمی ئاسمانیە‌🤍

zoor tayybat buu dastan xosh bet

زۆر تایبەت بوو بەتایبەتی ئەو مۆسیقا ناوازەیەی

Bashtrin flimy mezhu

بەڕاستی شاز بوو لەو ڕووی زۆر شتێکەوە زۆر شاز بوو بەجدی شایەنی 10/10 بە تابیەتی ڕۆڵی Matthew McConaughey کە ڕۆڵی کوپەر ئەبینێت لەگەڵ Jessica Chastain کە ڕۆڵی میرف ئەبینێت تایبەت بوو قەت دووبارە بونەوەی نیە فلیمەکە باس لە گەڕانی کۆمەڵە زانایەک ئەکات بۆ نیشتیمانێکی نوێ بۆ ژیان بەهۆی ئەوەی زەوی چیتر بۆ مانەوە دەست نادات. قەیرانی خۆراک و نەبوونی بەرووبومی پێویست بۆ ژیان و کەمبوونەوەی ئۆکسجین و کێشەیەک لەدوا یەکەکانی زۆری دانیشتوان. لە ژیانی جووتیارێکەوە دەست پێدەکات و دۆخەکە ئەخاتە بەرچاو بە ناوی (کوپەر)کە پێشتر فڕۆکەوان بووە و حەزی بۆ چوونە ناو بۆشایی هەیە کچەکەی بە ناوی (مۆرف) لە تەمەنێکی بچوکدایە بەڵام حەزێکی زۆری بۆ خوێندنەوە و زانست و دۆزینەوەی نیشانە نادیارەکانە.

باشترین فیلم کە باسی گەردوون بکا ئەو فیلمەیە، بە جدی زۆر بە چێژ بوو زۆر چێژم لێ بینی زۆر خۆشتر بوو لەوەی کە باسیان دەکرد خۆزگە زوتر سەیرم کردبا دەست خۆشی لەو ستافە جوانەش دەکەم هیوام سەرکەوتنتانە❤❤

خۆشبوو بەڕاستی ئەو مۆسیقاو ئشتە جوانتری کردبوو

بەڕاستی ناوازە ترین فلیم موستحیلە نەت گریەنێ

Wow wow wow🔥🔥👌

جگە لە جوانی فیلمەکە ساوند تراکەکەی...💙

شازز ✨

شاکارێکی تری «کریستۆڤەر نۆلان»یـ مەزن بێگومان فلمی «INTERSTELLAR» یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو. تایبەترین شت کە لەم شاکارەدا هەیە میوزیکەکەیەتی بەڕاستی تایبەتە ڕێک دەتباتە ناو فلمەکە.

وه الله كوناحه سه ير بكه ى جونكه هه موو فليميكت له به ر چاو ده يه خى به راستى چيژم لى بينى كوره اوه جيه او شاكاره

Bashtrin filmy mezhw

تکایە نمرەی 10 ستێر دانێن دا بتوانم هەر دەھ ستێرەکە پێی بدەم

بەڕای من ئەمە خۆشترین فیلمی مێژووە 😍

ههههه ٢:٤٥ دەقەم لە ژییانم بەفیرۆدا، ئەگەر هەر کەسەک ئەوەی پێ خۆشبیت.. دیارە یەکەم فیلمیتی، شت گەورە مەکەن بەخوا هەمو شتە بەس فیلم نییە 1/10 ئەوەش لەبەر ماندوبونییان

بەڕاستی یەکێکە لە هەرە ئەو فلمە دڵخوازانەی کە تا ئێستا سەیرم کردووە بە دەست خۆت نیە لە کاتی سێر کردنی فرمێسک لە چاوتا یەتە خوارەوە بەڵام کۆتاییەکی دڵخۆشکەری هەبوو😍💔

ئەم فلیمە زۆر ئاڵۆز نیە کەباسی ئەکەن بەڵام خەفەتاوی ترین فلیمە تاکو ئێستا سەیرم کردبێت "Matthew McConaughey"جوان ترین ڕۆڵیگێڕا لەم فلیمە وە باشترین فلیمی"Matthew McConaughey" هەرجارێک سەیری بکەم هەر چێژی خۆی هەیە دەسخۆش❤🌹

کۆتایەکی سامناک بوو ئەگەر بمتوانیبایە 10 ئەستێرەم ئەدا پێی بەجدی وەسف ناکری بەتایبەت ساوند تراکەکەی ! دەستان خۆشبێ

ئەیهاوار ئەم فیلمە بەمن وەسف ناکرێ خۆزگە ڕۆژێک زووتر سەیرم کردایە باشترین فیلمی مێژوو فیلمێک ئەتگریەنێت فیلمێک دڵخۆشت ئەکا بە پێکەنینیت ئەهێنێ دونیات لەبەرچاو جوان ئەکا سوپاس کیستۆڤەر نۆلان 🎥👑❤️‍🔥

هیچ نەبوو تەنها کات کوشتنە زۆر گەورە کراوە

پەشیمانم زووتر سەیرم نەکرد😍💔

اییی لەو شاکارە مەزنە اییی ،بەجدی زۆر شازبوو بێگومان فیلمی کریستۆفەر نۆڵان ھەر وا نایاب و تایبەتە

نایاب

ئا ئەوەیە فیلم ھەزار جاری تریش سەیری بکەم وەکو یەکەمجار چێژی لێ ئەبینم ، ھەر فیلمێک دەرھێنەری کریستۆفەر نۆلان بێت بێ دوو دلی سەیریبکە 🥰🥰

بەڕاستی شاکارە خۆشترین فیلمی مێژوو🔥

بەڕاستی زۆر شازە شایەنی سەیر کردنە

بەراستی چێژبەخش بوو - هیوادارم سەیریکەن و کاتی بۆ تەرخان بکەن..!

ئەم فیلمە دوو لایەنی باش و خراپی هەیە، لایەنە باشەکەی ئەوەیە فیلمێکی تابلێی بەهێز و بەچێژە، لایەنە خراپەکەی ئەوەیە دوای ئەم فیلمە ناتوانی سەیری فیلمێکی تر بکەی خۆشی هەموو فیلمەکانت لەبەر چاو دەیەخی.

لە هەفتەیەک دووجار سەیرم کرد ، شاکارە بەجدی

Top 1 لە لای من بەهێزترین فیلم کە بینومە

ئەم فیلمە توپ یەکە لە لای من بەهێزترین فیلم کە بەرهەم هنرابێت

بەراستی نایابە ئەمە فلیمە ئەبوایە لە ریزبەندی 1کەم دا با بەراستی بەچێژە

بێزار نابی لە سەیرکردنی یەحنی هەر چەند سەیرم ئەکرد ئەموت بەس با تەواو نەبێ شازە شاااز

Do not go gentle into that good night, rage." "Rage against the dying of the light. دەست خۆش کریستۆفەر نۆڵان بۆ ئەم فیلمە ناوازەیە. دەست خۆش هانس زیممەر بۆ ئەو میوزیکە کاریگەرانە.

ئەڵا ئەڵاااااااا لە جوانی و خۆشی و بە چێژی ئەم فیلمە ئەڵااااااا بەراستی وەسف ناکرێ🖤🔥

بەڕاستی زەحمەتە سەیری پەم فیلمە بکەیتو نەگریت باڕاستی حەقی پلەیەکی زیاتریشی هەبوو

باشترین فیلمی مێژوو، بەڕاستی نایابە

فیلمێکی خۆشە خراپ نیە بەڵام بە ڕای من شایەنی ئەو ڕەیتینگە بەرزە نیە و خەلکیش زیاد لە حەدی خۆی گەورەی کردووە

شازززززز ❤️‍🔥❤️‍🔥

من لە مردن ناترسم ، من لە کات دەترسم 😍

ئەگەر بەدوای زانستی خەیاڵی دەگەرێی ئەم فیلمەی کریستۆڤەر نۆلان خۆشترینە

وەســف ناکرێت !!!!!!!!!!!

ba jdy wasf nakret ba taybat sound trackakay

بـەهێزترین و خــۆشترین فیـلم🔥!

شازە

فلیمێ کی شازە شایەنی سەیرکردنە🔥

فلمێک لە سەرەتاوە کۆتاییەکەی پێشانت ئەدات لە کۆتایی سەرەتات پێشان ئەدات! خۆشەویستی تاکە شتە دەبێت باوری پێبکەین لە بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی کات تاکە شت مرۆڤەکان دەهێلتەوە بەیەکەوە خۆشەویستیە فلمێک لە زانست و هونەر و هەست و سۆز و درامایی تێکەل کراوە تامی هەزارەها فلیمەکانی مارڤڵ و دیسی ئەدات

لە مردن ناترسم ... من لەکات ئەترسم ١٧ - ١٢ - ٢٠٢٢

ئەمە وابزانم وەسفی ناوێت حەلی نیە تکایە تکایە سەیرت نەکردووە سەیری بکە چێژێکی ئێکجار تایبەتی هەیە. باس لەوە دەکات کەهەسارەی خۆیان زەوی گەردەل و تۆز و خۆڵی لێ ڕودەدات بە جۆرێک ژیان لێی ئەستەم بووە هاوڵاتیەک پێشتر فڕۆکەوانی کەشی ئاسمانی بووە واتا بە نزیکی زانا بووە گەشت ئەکەن بە ناو گەردوون دا لە گەردوون ئەمێننەوە گەشتی ناو کونە ڕەشەکان و هەسارەکانی دیکە دەکەن پاش ئەوەی کە هەسارەیەک دەدۆزنەوە کە زانای دیکەی لێبوو هەوڵی ڕزگار کردنی دان دواتڕ توشی ناکۆکی ئەبن بە هۆی جیاوازی بیرکردنەوە و بڕیاردانیان ئەمە بەشێکی کورت بوو هەر بۆ سەرەتایەک کە بزانن باسی چی دەکات سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە

شاززز، بێ وێنە، ناوازەترین شاکار،باشترین فلیمی بۆشایی ئاسمان و گەشتی کات،بێخەوش ناتوانم پێناسەی کەم کە چی چێژێکی پێ بەخشیم ،شایەنی بینینە

Perfect

Ba jdi shaz bu dastakantan xosh bet

بەجدی سەرنجڕاکێش بوو ئەوەمان پشان ئەدا هێزی فیزیایی چۆن ڕابردوو و داهاتوو و هەسارە و بون تێکەڵ کردووە وە خەیاڵێکی قوڵت پێئەدا ئەگەر لەکەشێکی ئارام سەیری بکەیت و چێژێکی تایبەتی هەیە بەڵام لە کۆتاییەکەی نەگەشتم کچەکەی پڕۆفیسۆر بۆ بەتەنها مایەوە؟!

باشترین فیلمی مێژوو بەڵام کەمێک ئاڵۆزە، بژین

ناوازەیە بەجدی شایەنی بینینە🤍

شاز.

تاییبەتە😍😍

لە شاز شازتر

باشترینە ... ئیساش هەر تامی ئەوە ئەدا یەکەم جار بینام

بەراستی فلمێکە کە وەسف ناکڕێت یێکێکە لەو فیلمانەی کە کاڕیگەڕی هەبۆە لەسەڕ ژیانم دەستان خوش

فیلمێک دڵ دەکات بە ئاو

نايابه

ئەم فلمە یەکێکە لە شاکارە سینەماییەکان وە باس لەو میوزیکەی ناو ئەم فلمە ناکەم کە چۆن بە کوالێتیەکی بەرز دانراوە وە بێگوومان هەر کارێک دەستی کریستۆڤەر نۆلانی تێدابێت کارێکی سەرکەوتوە وە ئەم فلمە زیاتر ئەو کەسانە لێی تێدەگەن کە ماوەیەکی زۆرە سێری فلم دەکەن چوونکە ئەم فلمە جۆرە لەمسەیەکی تایبەتی خۆی هەیە

Best Movie 🍿

خۆشـبوو

شاز بوو

زۆر ناوازە بوو دەستان خۆش

فیلمێکی تا بڵێی چێژبەخش بوو بەڵام قورسە تێگەشتنی ئەبێت سێ جار و چوار جار سەیری بکەیتەوە تا بە تەواوی لێی تێدەگەیت دەستان خۆشبێت...🖤

یەکێکە لەباشترین فلمەکانی من... خاوەنی خۆشترین و باشترین ساوندتڕاکە کەلەلایەن زاک هایمەری مەزنەوە دروستکراوە❤

خۆشەویستی ئەو تاکە شتەیە کە ئێمە دەتوانین هەستی پێ بکەین کە ماوەی کات و بۆشایی تێدەپەڕێنێت ، فیلمێکی تەواو نایاب و جیاواز بەشێوەیەکی کراوە زانستی فیزیا و خەیال و خەون و هیوایی مرۆڤ کە بڕیارە ببێتە بەشێک لە داهاتوی مرۆڤ لە نێوان ئەگەری بوون و به نەبوون بە بەشێک لە ژیانمان ئەخاتە ڕوو ، کۆمەلێک شت کە باسی فیلمەکە دەبەنە ناو شت گەلێکی درامی و هەست بزوێن زیاتر بێ وێنەی کردوە ، شایەنی سەیرکردنە

تێکەڵەیەک لە، هونەر و زانست

Flim ke bashbw zor aw xosha nabw bas mam nawand bw

Ba meshkeki safawa sayri bkan

❤یەکێکە لە باشترینەکانی من و باشترینەکانی نۆڵانیش

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان