...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

بە یارمەتی ڕاوچێکی خەڵاتی ئەڵمانی، کۆیلەیەکی ئازادکراو هەوڵی ڕزگارکردنی خێزانەکەی دەدات لە دەستی خاوەن کێڵگەیەکەی بێ بەزەیی میسسیپی

Django Unchained (2012)

English
165 خولەك
2012-12-25
imdb8.4
rotten tomatos87%
metacritic81%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 100 ملیۆن دۆلار
داهات 425 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان The Weinstein Company
دەرهێنەر Quentin Tarantino
77,133
Django Unchained kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 56ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

بەڕاستی نایاب هەموو چرکەیەکی بە چیژە

بەجدی فیلمێکی عەجیبە شاکارێکی جوان و نایاب ڕۆڵ گێڕانی کیرستۆڤ زۆر تایبەت بوو بەجدی شایەنی تۆپەکانە

بەڵێ هاوڕێیان کاتێک تارانتینۆی سەرشێت دەرهێنەر بێت ئەم بەرهەمە ئەبینین براڤۆ

شاکارێکی تری تارانتینۆ🔥

فیلمەکە نایاب یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو ئەو رۆڵگێرانەی کریستۆف واڵتز نایابە بەراستی سەرسامم پێی چیرۆک و رۆڵگێران و ئەو هەستی تۆڵەکردنەوەیە چێژێکی تایبەتی هەیە شایەنی بینینە سەدا سەد هەرگیز دوودڵ مەبە لە سەیرکردنی🔥🖤

(تایبەت)

فەخامەت 🔥

یەکێک لە هەرە فلیمە خۆشەکان تائێستا بینیبێتم وە خۆشترین فلیمی ڕۆژئاواییە بەڕاستی فلیمێکە وەسف ناکرێ شاز بوو

بەڕاستی لەڕوی چیرۆک و ڕۆڵگێڕان زۆر نایابو شایەنی ئەو ڕەیتنگ

فەخامەت لە خۆی شازە

فیلمێکی زەخمە🖤

پەشیمان نابنەوە لە سەیر کردنی 😍

تارانتینۆ لە چەند فیلمێکی خۆیدا شێوازێکی بەکارهێناوە ئەویش گۆڕینی چیرۆکە ڕاستیەکەیە ،،،،، لە هەندێک فیلمی تارانتینۆ کە دەبینین فیلمێکی مێژووییە یان باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،،، ئەوە ئەبێت بزانین کە ڕووداوەکان سەد لە سەد ناگێڕێتەوە ،،، بەڵکو تارانتینۆ خۆی چیرۆکە ڕاستیەکە و سیناریۆکەی خۆی تێکەڵ دەکات و فیلمێکی نایاب دروست ئەکات ،،،،،، فیلمی جانگۆی ئازادکراو بەەهۆی ئەوەی فیلمێکی وێسترنە دیارە کە باسی سەردەمێکی کۆن دەکات ،، وە چەند دیمەنێکی لەڕاستیەوە وەرگیراون کە باسی ئەو سەردەمە دەکات کە کۆیلایەتی و ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا باو بووە،،،،بەڵام هەموو چیرۆکەکە ڕاستی نییە ، بەڵکو خۆی سیناریۆیەکی نوسیووە کە نیوەی چیرۆکەکە ڕاستییە و نیوەی تریشی لە مێشکی خۆیدا دروستی کروووە،،، نەک لەم فیلمە بەڵکو لە چەند فیلمێکی تریشدا تارانتینۆ چیرۆکە ڕاستییەکە و چیرۆکێکی مێشکی خۆی تێکەڵکردووە و سیناریۆیەکی نوسیوە و کردوویەتی بە فیلمێکی سەرکەوتوو ،،،ئەتوانین بڵێین لەم کارەیدا تارانتینۆ سەرکەوتووبووە هەر وەک چۆن بۆ ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆ بردەوە،، ،، ژانەری ڕۆژئاوایی یەکێکە لە ژانەرە سەرکەوتووەکانی مێژووی فیلم زیاتر لە پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو فیلمی ڕۆژئاوایی دروست دەکرا و چەندین شاکاری لێ درووستکرا،، بەڵام ئەم چەشنە تاڕادەیەک ڕووی لە لاوازی کرد لە ساڵی دووهەزار بەولاوە ،، بەڵام تارانتینۆ دوو فیلمی ڕۆژئاوایی سەرکەوتووی بەرهەمهێنا یەکێکیان جانگۆ و ئەوی تریش هێتفول ئەیت،،،،، ئەتوانین بڵێین کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لە سەر فیلمی ڕۆژئاوایی لە سینەمای مۆدێرن ، جانگۆی ئازادکراو چیرۆکی جانگۆی ژێردەستە و کۆیلەیە لە سەردەمی کۆنی ئەمریکا پاش ئەوەی دکتۆر شۆڵزی دژە ڕەگەزپەرست جانگۆ دەبینێت بڕیار دەدات بە بڕە پارەیەک ئازادی بکات و لەگەڵ جانگۆ بەڕێبکەون تا هاوسەرەکەی جانگۆ بدۆزنەوە،،، بەڵام توشی ئاستەنگیەکی زۆر دەبن کاتێک دەبینن هاوسەرەکەی جانگۆ خزمەتکاری ماڵی کاڵڤنی بێبەزەیی و دڵڕەق و ڕەگەزپەرستە ئاخۆ ئەبێت چی بکەن و چۆن کار بکەن تا هاوسەرەکەی جانگۆ لەو ماڵە بێننە دەرەوە،،،، لەبەر سپۆیڵ زیاتر باسی ناکەم خۆتان بینەری ئەم فیلمە ناوازەیە بن ،، لە ڕووی ئەکتەرەکانیشەوە چەند ئەکتەرێکی گەورە لەم فیلمە بەشدارن ئەتوانم بڵێم جوانترین ڕۆڵ لەم فیلمە بینیبێتم ڕۆڵەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بوو کە چ بە ڕۆلی باش چ بە ڕۆڵی پیاو خراپ لە هەر فیلمێکدا بێت ڕۆڵێکی سەرکەوتوو پێشکەش دەکات

گەورەنەکراوێک

چەن جارێ سەیرم کردووە بێزار نابم لە بینینی زۆر فیلمێکی خۆشە

یەکێک لە باشترین فیلمە ڕۆژئاواییەکان، خۆشترین 🖤ساوندتراک

یەکێ لە باشترین فیلمە رۆژئاوەییەکان، لە ھەموو رووێکەوە نایاب بوو، وە کۆتاییەکی شازی ھەبوو

یەکێکە لە باشترین فیلمە ڕۆژئاواییەکان، دەرهێنان و نواندنی زۆر نایابە و ساوندتڕاک و سینەماتۆگرافییەکەی زۆر ناوازەیە، پۆشاکەکان بەجۆرێک دیزاین کراون بینەر بخەنە هەستی ئەو سەردەمەوە، چیرۆکەکەشی نیوەی ڕاستەقینەیە و نیوەکەی تری هی خەیاڵی دەرهێنەرە، ئەمەش زیرەکی تارنتینۆ دەرەخات کە چۆن چیرۆکێکی ڕاستەقینەی بەوجۆرە گۆڕیوە و سەرکەوتووش بووە، یەکێک لە حەرەکانی تارنتینۆ گۆڕینی ڕووداوە مێژووییەکانە لە فیلمەکانیدا، لێرەش ئەو کارەدەکات بەشێوەیک بینەر چاوەڕوانی ئەوە نییە بەوجۆرەبێت، شایەنی بینینە

لە هەموو ڕوویەکەوە بەدڵمە یەکێکە لە باشترین فیلمە ❤ ڕۆژئاوایەکان

بەڕاستی چێژ بەخشە

یەکێک له فیلمە جوانەکانی تارانتینۆ ،‌شایەنی بینینە

jamie 🖤 yakak la filma xoshakani style cowboy

شازی فلیم بە مانای کەلیمە

یەکێک لە هەرە فیلمە ناوازەکانی تارانیتۆ کە لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
سێرڤەر
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان