کلێر خوێندکارە و هەوڵی فێربوونی زمانی چینی دەدات، لەگەڵ باوکی لە خانوویەکی بچووک دەژی، باوکی سندووقێکی کۆن لە زبڵدان دەدۆزێتەوە دەیداتە کلێر، دواتر کلێر دەزانێ حەوت ئاواتی دێنێتە دی، بەڵام جینا کە چینییە پێی دەڵێ وریابە ئاوات بە چی دەخوازی هەموو ئاواتێک دەخوازی نرخێکی هەیە
فلیمێکی خۆشە بڵام ترسناک نیە بەس شایەنی سێرکردنە فلیمەکە زۆر جیاوازە ئەوەش وای کردووە بەچێژبێت.
بەچێژ بوو خراپ نەبوو ئەگەر تێبینی بکەی لە قسەکردنیان و گۆرانیەکانی نێوو فلمەکە بۆت دەرئەکەوێ ئەم فلمە ئامۆژگاری زۆر باشی تێدایە و بزانی خۆزگە بۆ چی ئەخوازی ئەتوانی خۆزگە بۆ هەموو شتێک بخوازی بەڵام ناتوانی چارەنووست بگۆڕی کە چی تێدا ئامادەکراوە بۆت❤️❤️