ساڵی ۱۹۸٤ لە ڕۆژهەڵاتی بەرلین، بریکارێکی نهێنی پۆلیس ئەركێکی سیخوڕی بەسەر نووسەرێک و خۆشەویستەکەی بەڕێوە دەبات بەڵام خۆی لە ژێر کاریگەری ژیانیان دەبینێتەوە
لە هەر شوێنێک دەسەلاتی حکومەت ڕەها بێت شتێکی شاراوە بوونی نییە ! فیلمێکی تەواو نایاب جیاواز هەلگری چەن پەیامێک سەبارەت بە هێز و گورزەی دیکتاتۆر و هێزی هونەر و نوسەر و خستنە ڕوی ژیانی تاکە کەس و گۆرانەکانی لە مودەیەک بە درێژایی فیلمەکە لە فیلمەکە باس جیاگەریەک دەکا لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەلاتی بەرلین کە دیواریک دروستکراوە هەرلایە و دەسەلاتدارەکانی بەشێوەیەکی زۆر توند و ورد سیخوری لەسەر تاک دەکەن ئەوەل چینیش ڕوبەروی ئەم بابەتە ببنەوە و پالەپەستۆیان بخرێتە سەر نوسەران و شانۆکارانن فیلمەکەش زیاتر جەخت لەسەر ژیانی دوو هاوسەر دەکات کە لەم چوارچیوەن لە هەمان کاتدا زولم و بابەتە قێزەونەکانی حکومەتێکی دیکتاتۆر تەواو لەم فیلمە ئاوێنەی داوەتەوە ، لە پاڵ کۆمەلێک گۆرانی خودی لەسەر تاک بە هۆکاری پڕبونەوەی بۆشاییە کەسیەکانی گەڕانەوە بۆ سروشتێک هاوبەشە بە هەمومان ئەویش مرۆڤبون و رازیبون بە ڕاستیەکانی مرۆڤبون ، فیلمێک تەواوی بابەت و پەیامەکانی ناوی هاوبەشە بە ژیانی ئێمە و کۆمەلگاکەمان ، شایەنی بینینە
بەڕاستی نایابە هیچ کێشەی نەبو زۆر تایبەت بو . چیرۆکەکەی زۆر چێژبەخش بو. وە کۆتایەکەی زۆر بەمانابو. هەرگیز پێشبینیم نەکرد بەم شێوە جوانە کۆتایی بێت دەسخۆش ناوازەی بو ❤🌹🌸
بەڕای من شایەنی بینینە ئێستاش بەهەمان شێوەو ئاسانتر بەدڵی خۆیان چاودێری هەرکەسێک دەکەن بیان هەوێت
بەڕاستی شایەنی بینینە 👌