جەنگاوەڕێکی ڕۆبۆت لە کاتەوە گەشت دەکات بۆ پاراستنی وێڵ و سەرگەردانێکی 25 ساڵ و ژنی داهاتووی لە ڕۆبۆتێکی بکوژی لەخۆی پێشکەوتووتر وە دەبێت دڵنیابێت هەردووکیان ڕزگاریان دەبێت لە هێرشێکی ئەتۆمی
فیلمەکە بەشەکانی یەک بە یەک خۆشترن من بە دووبارە سەیرکردنەوەیان بێزار نابم بەڕاستی نایابە🌟
ئەگەر سەیری زنجیرە فیلمی (تێرمینەیتەر) کرد پێشنیار ئەکەم تا بەشی سێیەم سەیر بکەن واتە بەشی یەک و دوو و سێ سەیر بکەن چونکە دواتر جیرۆکەکەی دەشێوێت و چێژی خۆی لەدەست دەدات ،، بەشی سێیەم لەسەر هەمان چیرۆکی بەشی یەکەم و دووەم دەڕوات ،،، لەم بەشەدا جۆن کۆنەر دەبێتە کوڕێکی گەنج ، بەڵام ڕۆبۆتەکان بۆ جاری سێیەم ڕۆبۆتێک دەنێرنەوە بۆ کوشتنی جۆن کۆنەر و دووبارە تێرمینەیتەر دەبێت بیپارێزێت ، هەرچەندە لە چاو دوو بەشەکەی تر ئەم بەشەیان ناوبانگی وەهای نییە و نمرەی کەمتری هەیە بەڵام بەشێکی سەرکەوتووی زنجیرە فیلمەکەیە