باسی ژیانی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ ، ستیڤ جۆبز دەکات لەساڵی 1974 ەوە کاتێ خوێندکاری زانکۆ بوو لەزانکۆی ڕێید و وازهێنانی لەخوێندن ، تا دامەزراندنی کۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ هاوڕێکەی ستیڤ وزنیاک ، سەرکەوتنی وەک داهێنەر و پیاوی کار ، تا ببێتە بەیەکێک لە سەرکەوتووترین داهێنەر ەکان لە سەدەی بیستەمدا
هەرچەنە ئەو نە لە سۆفتوێر نە لە هاردوێر هیچ بەهرەیەکی نەبوو، بەهرەی ستیڤ دوو شت بوو، یەکەم کەسایەتی و سەرکردە دووش بیرۆکە. ستیڤ خاوەنی هەموو بیرۆکەی ئەپڵ و داروبەردی بوو. هەرچەنە ئایفۆن هەر دوای ئەو بەردەوام بوو بەس هەستەکەم لەگەڵ ستیڤ ئەپڵیش مرد، گەر سێری دەیەی ڕابردوو بکەین ئەپڵ چی پێشکەشی جیهانی کردووە بە بەراورد بەو سەردەمەی ستیڤ؟ گەر حسابیکەین هیچە، هەموو ساڵێک ئایفۆنێکی نوێ بلاو دەکەنەوە کە تەنیا ناوەکەی جیاوازە و کۆمپانیاکانیتر نەک تەنیا ڕکابەری ئەکەن بەڵکو تێشیان پەڕاندووە بە بەراورد بە کوالێتی بەرهەم.