ناهۆ تاکامیا، خوێندکاری ساڵی دووەمی ئامادەییە. کاتێ لە بەهاری شانزە ساڵیدا نامەیەکی لە خۆیەوە پێئەگات کە لە دوای دە ساڵی داهاتووە بۆ ئێستای خۆی نێردراوە و داوای لێئەکا.
بەڕاستی فیلمێکی ناوازەیە✨✅
چێژبەخشی فیلمەکە لە لایەک و ئەو پەیامە پڕ ماناو جوانەشی لە لایەکی تر فیلمەکەی نایاب کردووە ..جگە لەوەی بۆ کات بەسەر بردن سێری فیلمەکە ئەکەی باشترین وانەی ژیانیشی تیایە بۆت پێشنیار ئەکەم ھەموو کەسێک بینەری بێت کاریگەریەکی زۆر لەسەر کەسایەتی و بیر کردنەوەت جێ ئەھێڵی ئەمەوێ بڵێم ( زۆرجار ئەمانەوێ ڕابردوو بگەڕێتەوە ھەڵەو پەرۆشیمان بۆ ئەو شتەی نەمان کردووە چاک بکەینەوە بەڵام کە ئەزانین ڕابردوو ناگەڕێتەوە کەواتە با ئاگاداری ھەر چرکەیەک بین کە ئێستا تیایا ئەژین با ھەموو ئەوانە بکەین دڵمان ئەیەوێ با ئەم ساتە نەبێتە حەسرەتی ڕابردوومان)
لە سەیرکردنی بێزار نابم، زۆر بە دڵم بوو