ئامێرێکی بەرپرسیار لە پاککردنەوەی ئەو پاشماوانەی زەویان داپۆشیوە، ڕۆبۆتێکی دیکە دەبینێت و دەکەوێتە خۆشەویستیەوە پێکەوە دەست بە،گەشتێک دەکەن کە چارەنووسی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت
نایاب و تایبەت،. باشترین ئەنیمەیشنی منە، زیاترلە چوار جار سەیرم کردوە هەر جارێک سەیری بکەم وەکو ئەوە وایە یەکەم جارە سەیری بکەم هێندە نایابە،. شایەنی سەیرکردنە،. دەسخۆش❤
تایبەت و نایاب ، بەڕای من باشترین ئەنیمەیشنە وە دڵخوازی منە زیاتر لە چوار جار سەیرم کردوە هەر چێژی خۆی هەر جارێک سەیر بکەم وەکوئەوە وایە یەکەم جارە سەیری بکەم شایەنی سەیرکردنە، دەستان خۆشبێت ،،،، چێژبەخش و مانادار 😍👍
شایەنی بینینە مرۆڤەکان هەندێ جار جلوبەرگە پێویستیەکانیان و یاریەکانی منداڵەکانیان و تەنانەت هەدیەی کەسە خۆشەویستەکانیشیان فڕێ دەدەن شتەکان بۆ خزمەت لێرەن نەک بۆ فڕێ دان چێژ وەرگرە لە هەمویان
ئەم فلمە باس لەو مرۆڤ ئەکات کە سەرچاوەیەکی ژیان ئەدۆزێتەوە پشت لە سەرچاوەکەی پێشتری ئەکات کە ئەمەش ڕوە خراپەکەی مرۆڤە بۆ هەسارەی زەوی و لەناوچوونی
شیکردنەوە واڵ ئی ئێستا و داهاتووە تاریکەکەی خۆمان نیشاندەدات. چیرۆکەکەی ڕەخنە لە ژیانی ئێستای مرۆڤ دەگرێ. کاتێک مشەخۆری زیادەبێت و کشتوکاڵ کەمدەبێتەوە و ئاوەکان پیس دەکرێن و خۆڵوخاشاکی مرۆڤ بێباکانە زەوی پیسدەکات. لۆمەی مرۆڤ دەکات کە لەجێی پارێزگاری کردن لێی، تاکە شوێنی مانەوەمان لەناودەبات و جێی دەھێڵێ بەو جۆرەبێت. مرۆڤ لەسەر ڕووی کەشتیەکە ڕۆحلەبەرێکی بێ ئەقڵی جێگەگرن و هیچی دی. شەو و ڕۆژ لەسەر کورسی فڕیو بەبێ قاچیان دێن و دەچن، لەبەردەم شاشەکان قسە لەگەڵ یەکدەکەن و خواردنەکانیان لە کوپدا بە قەسەب دەخۆن وەکو منداڵ کە شیر و شەربەتی پێدەدرێ لە لایەن ڕۆبۆتەکانەوە. ئەمە وەکو ئاماژەیەک بۆ لەدەستدانی ژیریان و تەممەڵی و نا بەرپرسیارێتیان وەکو منداڵێکی ساوا. فیلمەکە ئاماژەی بۆ لەناوچونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و سۆزی نێوان مرۆڤەکانی تێدایە، کاتێک کەسێک لەسەر کورسیەکەی دەکەوێتە و خوارەوە و داوای هاوکاری دەکات بەڵام کەس بەدەمیەوە ناچێت واڵ ئی نەبێت، ئەمە کارەساتی ڕاستیە، کاتێک ڕۆبۆتێکی بێ ڕۆحی لە ئاسن دروستکراو خۆشەویستی زیاتر دەبێت وەک لە مرۆڤێکی بەهەست. پەیامێکی تری واڵی-ئی جەخت کردنەوەیە لە ڕوبەڕوبوونەوەی کومەڵگە کە دەیەوێت کۆپی دەقاودەقمان لێ دروستبکات و خۆمان لەژێر پەستانی کومەڵگەییدا نەفەوتێنین و بەهرەی تایبەتیمان بدۆزینەوە و پەرەی پێبدەین. ئازادبوونە لە کەڵەکەکردن و بەستنەوەی خووەکانمان بە یەک شتی دیاری کراو بۆ ھەتا ھەتایە و گەڕانە بۆ تاقیکردنەوەی شتی جیاواز وەکو واڵ-ئی کە بە ھۆی ئیڤەوە خۆی خستە مەترسی و زەوی جێھێشت و (مۆ)ــش کە لەوە دەرچوو کە بەردەوام شت پاکبکاتەوە چوونکە پێی وتراوە، بەڵکوو بەردەوام چوو چونکە حەزی لێی بوو. بۆیە مەھێڵە ھەرگیز پێت بوترێ دەبێ چی بکەیت و نەکەیت، خۆت مەبەستی خۆت و بوونت بدۆزەوە. واڵ-ئی دوو جۆر دەردەبڕدرێت، وەکو سکاڵانامەیەک دژی مرۆڤایەتی بۆ شێواندنی زەوی و ئەو ژینگەی سەرچاوەی ژیانمان بۆ دابین دەکات. وەکو ئاگادارکردنەوەیەکیش لە لەدەستدانی هەست و سۆزی مرۆڤەکان ئەگەر بەم ئیهمالی و بێ خەمییە بڕۆن بەڕێوە. بەڕای من فیلمێکی تراژیدیە لە خۆیدا. ئێمە ئەو داھاتووە ھەست پێدەکەین، دەزانین ڕۆژێک دێت ئەگەر بەو جۆرەش نەبێ بە جۆرێکی تر ھێندە تەکنەلۆجیا ژیانمان بەڕێوە دەبات کە چی تر بێگانە دەبین بە یەکتر و ھەستەکانمان تێدا نامێنێت. کەچی ھێشتر شتێکی وایش ناکەین تا دووربین لەوە. ھەوڵەکانمان زیاتر بەرەو خراپترکردنە نەک باشتربوون
یەکێک لە باشترین و نایابترین ئەنیمەیشنەکان ، کە ئاوێنەدانەوەیەکی جوانی هەیە بۆ سۆز و وەفا و قوربانی دانی پارچەیەک بێ رەچاوکردنی هیچ جیاوازیەک کە دوورە لە زیندەیی و گیانی مڕۆڤ بەڕاستی بێ وێنەیە ، چەندین جاری تریش سەیری بکەمەوە بۆ من وەکو یەکەم بینینە بۆ چێژ وەرگرتن
جوانترین و خۆشترین فیلمی ئەنیمەیشنە
شازە
ئەنیمەیشنێکی تابڵێی بەمانا یەکێکە لە خۆشترینەکانن
❤❤...بێزار بوون نییە لە جوانی ئەمە، باشترین