خاوەن مەیخانەیەکی ئەمەریکی دەبێت بڕیارێک بدات کە ئایا یارمەتی خۆشەویستە کۆنەکەی و هاوسەرەکەی بدات یان بەسادەیی ڕادەستی نازییەکانیان بکات
تۆزێک بە خاوی دەستپێدەکا بەڵام فلمێکی خۆشە و کۆتایەکی جوانی هەیە
فيلمەکە کلاسيكه بەڵام شاکار و جوانى خۆى هەر ماوه فيلمەکە شايەنى بينينه ناوازه بوو ساڵەکەى كەم نيه ١٩٤٢ كە بەرهەم هاتووه بەو راده مەزنه شايەنى بيبنه
فیلمە کلاسیکیەکان هەمیشە جوانترین و باشترینت و شایەنی سەیرکردنن بێ دوودڵی ، جوانی وشەکانی کارەکتەرەکان ڕۆڵ گێرانیان زۆر ناوازەیە ، چیرۆکەکانیش زۆر سادە و جوانن و پڕ مانان ، کۆتاییەکانیش دڵخۆشکەرن و بە دڵی بینەرن ، دوو فیلمی ئاوا لە سەردەمی ئێستایە زۆر زەحمەتە بۆ بینینەوەی ، فیلمەکانی ئێستا زۆربەیان کۆتاییان یێ ماناییە ، دەتوانین بڵێن ( تا دەگمەن بێت باشتر دەبێت )
!Wtfبێگومان ئەو سێ ئۆسکارەی لە خۆڕا پێنەبەخشراوە.
سەیری بکە و چێژی لێ ببینە شاکارە
نایابە بەراستی شاکارە 💎
هەندێک جار ئینسان دەکەوێتە نێو بارودۆخێک نازانێت کام کردارەی ڕاستە یان هەڵەیە لە هەردوو دۆخدا هەر زەرەرمەندە , ئەوەی کە (ڕیک)یش تێیدا بوو هەمان بارودۆخ بوو , بێ هیچ گومانێک یەکێکە لە جوانترین و کامڵترین فیلم .
فلیمێکی تایبەت کە باس لە بێ وەفا و بە وەفا دەکات وە باس لە شۆڕش دژ بە داگیرکەران وە خاوەن کۆتایەکی زۆر خۆشە خۆزگە هەموو فلیمێک کۆتایەکەی ئەوا بووایە
فیلمئک پر لە جوانی پر لە شاکاری موتحە واقعی دراما رۆمانسی جەنگی فیلمئکی هەمیشە زیندوو
جوانترین کۆتایی هەبوو ، بێگومان ئەم فیلمەش یەکێکە لەو شاکارانەی کە تا مردن بینەری هەیە