...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

کوڕێک فێری ڕێگایەکی گەشتکردن دەبێت بەکاتدا، بۆیە بڕیاردەدات ئەوە لە بەدەستهێنانی خۆشەویستێک و خۆشبەختی بوون بەکاربهێنێت.

About Time (2013)

English
123 خولەك
2013-09-04
imdb7.8
rotten tomatos69%
metacritic55%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 12 ملیۆن دۆلار
داهات 87 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Working Title Films
دەرهێنەر Richard Curtis
50,412
About Time kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئەوە چ بوو🙂 بەجدی زۆر تایبەت بوو فیلمێکی پڕ مانا و تایبەت سەیری بکەن قەت پەشیمان نابنەوە🤍.

shaza 7/10.

بەڕاستی فلیمێکی تابڵێی شاز و بێوێنە و زۆر بەچێژ بڕوابکەن سەری بکەن قەت پەشیمان نابنەو پەیامی زۆر گرنگی تیایە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە 🤍💝

لە شاز شازتر بەراستی وەسف ناکرێت زۆر چێژ بەخشە

سەرنج ڕاکێش و جوانە بەراستی شازە 🤩🤩

✨ Absolutely amazing

شیکردنەوە فیلمەکە وەکو چیرۆکە ڕۆمانسیە سواو و لاساییکەرەوەکان نییە تەنھا باسی گەشتی دوو ئاشق بکات بەرەو پێکگەشتن و پێکەوەبوون و ئتر تەواو ببێ. بەڵکو پاراستنی ئەو خۆشەویستیە و گرنگی دان بە سۆز و ھەستی نێوانیان. ئەوەی چیرۆکەکەی زۆر بەچێژترکردووە ئەوەیە کە ھەرچەند زانستی خەیاڵیە بەڵام دەلالەت لە واقع ئەکات. 'تیم' کەسێکی زۆر ئاساییە. جوانییەکی مامناوەند، نە دەوڵەمەند نە پلەبەرز و نە ناودار. بە سەیرکردنی کارەکتەرەکە خۆت دەببنیتەوە نەک کارەکتەرێکی فیلمی ھۆڵیوود. ئێمە ھەموو وەکو تیم ئاسایین و ئەوەش ڕێگری ناکات لە بەدەستھێنانی ئەوەی دەمانەوێت. با ھەڵە بکەین، با بکەوینە بارودۆخی ئیحراجکەر، گرنگ كۆڵنەدان و ھەڵنەھێنانەوەی ئەو ھەنگاوە ھەلانەن. جگە لە خۆشەویستیە ڕۆمانسیەکەی، باس لە سۆزی نێوان خێزان دەکات. خۆشەویستی باوکێک بۆ کوڕەکەی و برایەک بۆ خوشکەکەی. لە ھەندێ شوێن وەکو بینەر بیرمان دەچێتەوە کە فیلمەکە ڕۆمانسیەتی نێوان کوڕێک و کچێکە. بیرمان تەنھا دەچێتە سەر سۆزی باوکێک کە باوکی تیم پەیوەندییەکی ھاوڕێیانەی گەرموگوڕی لەگەڵ کوڕەکەی ھەبوو و تەواوی ژیانی چاودێری کردووە کە گەورەبووە. کاتێکیش لە کۆتاییدا گەشتی کردەوە تا لەگەڵ تیمی منداڵ بۆ کۆتا جار یاری بکات، قورس بوو چاوەکانمان لە فرمێسک بگرینەوە. فیلمەکە خۆشەویستی خوشک و برایەکی پێ نیشانداین، کە سەرەڕای جیاوازبوونیان کاریگەری نەخستە سەر پەیوەندیە جوانەکەیان فێرمان دەکات کە ناتوانین بە زۆر وا لە کەسێ بکەین خۆشی بوێین. با چەندە باشبین و چەند ھەلیان بدەینێ، ئەوەی بۆت دانراوە تەنھاوە ئەوە خۆشی دەوێی. (تیم) ھەموو ھەوڵێکی لە ڕازیکردنی چارلۆت دا بەڵام ھەر رازی نەبوو تا تیم ماری ناسی. ھەروەھا، پێمان دەڵێ ڕۆژەکانمان بە جۆرێک بەڕێبکەین وەکو ئەوەی لە داھاتوەوە گەڕابینەوە ئەوێ و بمانەوێ جیاواز بەڕێی بکەین. کە چێژی لە ھەموو چرکەیەک وەربگرین لەگەڵ ئازیزانمان وەکو ئەوەی کۆتا ڕۆژی ژیانمان بێ. ئاوات بە گەڕانەوە نەخوازین بۆ چاککردنی ھەڵەکانمان چونکە ئەوان ئێمەیان دروستکردووە. با ناتەواویەکانمان لە باوەشبگرین و قبولیان بکەین و شەرمیان لێ نەکەین وەکو چۆن دایکی تیم داوای لە ماری کرد شەرم لە کەموکوڕیەکانی نەکات، چونکە ئەوانە ژێانیان بەچێژترکردووە. گرنگی بە ھەموو کەسێکی چواردەورمان بدەین چونکە کە ڕۆشتن، ئیدی ناگەڕێنەوە. ھێندە خەمی بێ کێشەیی ژیانت و داھاتووت نەبێ، لە ئێستادا بژی و لەگەڵ ڕووداوەکاندا بڕۆ تا ژیان بۆ ھەر کوێیەکت دەبات کە لە چارەت نوسراوە

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
ڤید مۆڵى
نینجا ستریم
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
ئەى بی سی
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان