...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، فیزیازانی ئەمریکی (جەی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر) و تیمێک بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەسەر پڕۆژەی "مانهاتن" کار دەکەن، کە کاریگەرییەکی گەورە درووست دەکات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و دەبێتە هۆی گۆڕینی ژیانی هەزاران کەس.

Oppenheimer (2023)

English
181 خولەك
2023-07-19
imdb8.5
rotten tomatos93%
metacritic88%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 100 ملیۆن دۆلار
داهات 949 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Syncopy
دەرهێنەر Christopher Nolan
173,378
Oppenheimer kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

پێشبینیکردنی مانگەکانی ڕابردوو بەربەستێکە لەبەردەم هەڵسەنگاندنێکی بێلایەنانەی فیلمێکی وەک ئۆپنهایمەر، وەک ئەوەی کە ڕووناکی نائومێدی لەوەی کە چاوەڕوانییە بەرزەکان بەدی نەهێنێت، یان دەستبەرداری ئارەزووی سەرسامبوون بە فیلمەکە لە هەر ئاستێکدا بێت، دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگترین بەرەنگاری بۆ ڕەخنەگر لە کاتی سەیرکردنی فیلمێکی وەک ئۆپنهایمەر تەنها بە چاوەڕوانییە پێشوەختەکان نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو ڕاستییەیە کە فیلمەکە پێش هەموو کەسێک بووەتە بەشێک لە کلتووری پۆپ، بۆیە هەڵسەنگاندنەکەی بێگومان پەیوەستە بە هەڵوێستی بینەر بەرامبەر کلتووری بەناوبانگ بەگشتی. ئەگەر یەکێک لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی ڕەخنە ئەوە بێت کە فیلمەکە وەک بەرهەمێکی داهێنەرانە لەلایەن هونەرمەندێکەوە دروست بکرێت کە لە کات و شوێندا دەژی و کارەکانی پێشووی هەیە، ئەم چوارچێوەیە لێرەدا ئاڵۆزتر دەبێت، هەندێک جار بەهۆی کاریگەری گەردوونیی فیلمەکەوە، کە چەندین جۆری خەڵکی هێڵی جیاواز لە دیبەیتەکەدا پێکدادان دەکەن، هەندێک جار لەبەر ئەوەی نۆلان خۆی فیلمسازێکی مشتومڕلەسەرە، جۆرێکی دەگمەنە، کە دەتوانێت چاودێری ئەو لە هەردوو حاڵەتەکەدا بۆچوون و توانای قەناعەتپێکردنی هەیە وە هەر بۆیە ئەم فلمە لێک تێگەشتنێکی تەواوەتی ئەوێ ئەمەیە پێی ئەوترێت فەن بێگوومان شاکارێکی نموونەییە وە دەستی ئێوەش خۆش بێت بۆ ورگێڕانی ئەم بەرهەمە ناوازەیە

شازە

فیلمێکی تری ناوازەی کریستۆفەر نۆڵان بوو بێگومان یەکێک ئەبێ لەو فیلمانەی کە دووبارە سەیری ئەکەمەوە🌟

تەبــعەب نازانم چۆن وەسفی بکەمم بێ گومانن باشترینە ئەکتەرەکەی کیلیان بێت دەرهێنەر کریستۆفەر نۆڵان بێت هەروا ئەبێت بەجدی من ئەڵێم تایبەتە شایەنی ئەوەیە بە تایبەتی سێری بکەی پێنج ئەستێرەش .

فلمێکی زۆر نایابە شایەنی بینینە

It’s wonderful

Filmeky taybat bw ba jdi 10 jar sery kam har xosha balamawa karigara barasty dastan xoshbe shaz bw 🖤!

نایابە

بێ هیچ گومانێک وەک باشترین فیلمی ساڵ دەستنیشان دەکرێت، بێ هیچ گومانێک کیڵیان مۆرفی ئۆسکار دەبات، بێ هیچ گومانێک ڕیزبەندی تۆپ ١٠ دەگرێت لە باشترین فیلمەکانی مێژوو، ئەم فیلمە مەزنە بۆ هەمیشە لە ڕۆحماندا دەمێنێتەو.

گرنگە و قوڕسیشە ئێمەش خۆمان بخەینە شوێنی ئۆپنهایمەر و هەر بەڕاست ئێمە لەجێی ئەو بووینایە چیمان دەکرد؟! ئینجا، وەک هەمیشە کیلیان بەناوازەیی ڕۆڵی بینی، بە زانیاریەکی کەم لەسەر زانا ئۆپنهایمەر و بە گەڕان لەسەری لە ویکیپیدیا دەستی پێکرد، بەرەو ڕۆڵگێڕانێکی نائاسایی. بەڕاستی کە سەیریت دەکرد، تێدەگەشتی چی دونیایەکی ئاڵۆز لەناو مێشکیایەتی، تێدەگەشتی کە چی دەبینێت لە پێشچاوی، دەتتوانی بزانی بیرلەچی دەکاتەوە و ناتوانێ بیر لە چی بکاتەوە، دەتتوانی ئەو جامکردنەی مێشکی ببینیت ... کیلیان دەتوانێ وات لێ بکات لێی تێبگەی و لە هەمان کاتدا لێی تێنەگەیت. ئۆپنهایمەر یەکێکە لەو فیلمانەی کە هێشتا تەواو نەبووە بڕیارت داوە دووبارە و دووبارە سەیری بکەیتەوە. ئێمە بەبەختین کە لەسەردەمی کریستۆفەر نۆڵاندا دەژین🔥🎭

هیچ گومانێکی تیانییە کە جەی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر گەورەترین چاکەی بەرامبەر ئەمریکا کردووە، بردنەوەی جەنگەکە بەهۆی زیرەکی ئۆپنهایمەرەوە بوو، بەڵام دواتر بەرپرسەکانی ئەمریکا نکۆڵیان لەوە کرد و بە منداڵی گرینۆک بانگییان کرد لەدوای ئەوەی کە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی دەروونی قورس و دژوار بووەوە، بەهەرحاڵ فیلمێکی نایاب بوو، هەموو شتێک پێرفێکت بوو.

نۆڵان چ دەکەی؟🔥🔥🔥🔥🔥

شاکارە؟ بەڵێ

وەسف کردنی ئەم فیلمە زۆر زەحمەتە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە کاتی بۆ تەرخان بکەی

هیچ گومانێکی تێدا نییە کە کریستۆفەر نۆڵان باشترین دەرهێنەری ئەم سەردەمەیە، زیرەکی نۆڵان لە وێنەگرتنی دیمەنەکان و هەڵبژاردنی ئەکتەرەکاندا دەردەکەوێت، هیچ ئەکتەرێک هێندەی کیڵیان مۆرفی لە ڕووخساری جەی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەرەوە نزیک نییە، وە ڕۆبێرت داونیش ڕۆڵێکی جوانی گێڕا. بێگومان ئەم فیلمە شایەنی ئۆسکارە لە هەموو ڕوویەکەوە.

نایاب

ئیتر نۆڵان و کلیان مورفین دەکرێت ئاوا نایاب بێت🖤

دەرھێنەر کریستۆفەر نۆوڵن بێو اکتەری سەرەکی کلیان مورفەی بێ ئیتر چۆن زەخم دەرناچێ🖤🔥فەخامەت

تایبەتە

فیلمێکی لەو شێوەیە لەم سەدەیەدا سەخت و ئەستەمە، بەڵام بۆ نۆڵان ئاسانە

باشترینی نۆڵان💝

بەڕاستی شاکارێکی مەزن بوو چێژێکی تایبەتی هەبوو دوو دڵ مەبە لە سەیر کردنی بەڕاستی نایاب بوو.) دەستان خۆش🖤

جەی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر کاریگەرییەکی گەورەی درووست کرد لە مێژوودا، کارەساتە دڵتەزێنەکەی هیرۆشیما و ناگاساکی، سەرجەم قوربانی و بریندار و مردووەکان، ئەو هەڵەیەی کە تا ئێستا جیهان پێیوەی دەناڵێنێت. بەڕاستی لەم فیلمەدا مێژوو وەک خۆی و بە تەواوی وردەکاری و ڕاستییەکانەوە خراوەتە پێش چاوی بینەران،

ئەو فیلمانە بەس لە نۆڵان دێت🔥

ڕەهەندێکی قوڵی سینەمایی لەم فیلمەدا پیشاندراە، فیلمێکی جوان و مەزن.

هیچ نەبو

فیلمێکی مەزن❤

بەڕاستی کریستۆڤەر نۆلان شاکارێکە لە مەزنی 🔥🔥🔥

ئەوەی لە فیزیا و سیاسەت تێناگات قوڕسە بۆی

تایبەت و نایاب و چێژبەخش ،لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر هات فلیمەکەی لەڕوی چیرۆک و ڕۆڵـ گێڕان و بەکوورتی لەهەموی ڕویەکەوە زۆر باش بو ،وە "Cillian Murphy" زۆر زۆر جوان ڕۆڵی گێڕا ،ئەم ڕۆڵـ گێڕانەـش هەر لەخۆی جوانە... هەمو فلیمێک یان زنجیرەیەک چێژی خۆی هەیە بەڵام هەنێک فلیم یان زنجیرە هەیە بەشێوازێک تایبەت نابێت ڕەخنەی لێبگیرێت بەڕای منیش ئەم فلیمە نابێت ڕەخنەی لێبگیریت بەدڵنیایەوە هەمو شتێک خەڵەتی تێدایە بەڵام هەنێک زیاتر هەنێک کەمتر ... فلیمێکی پڕ لە چێژە ڕاستە فلیمەکە زۆر درێژە بەڵام ئەگەر چێژی لێ وەربگری ـتو لێی وورد بیتەوە ئەوە ئەم سێ کاژمێرـە زۆر زۆر خێرا دەڕوات ... فلیمێکی تایبەتە وە دەڵێم شاەیەنی ئەم چاوەڕوانیە بو لەوانەیە کەمێک زو بێت بۆ ئەوەی ئەم قسەیە بکەم بەڵام بە جۆرێک چێژم لێوەر گرت هەست ئەکەم ئێستا یەکێکە لەباشترین فلیمەکان وە بەدڵنیایەوە باشترین فلیمی ساڵی "2023" ـێیە .. شایەنی سەیر کردنە .. هەر کەسێک ڕەخنە لەم فلیمە بگرێت تەنها یەک هۆکاری هەیە ئەو هۆکارەـش ئەوەیە کەلە فلیمەکە تێنەگەشتوە وەمن لەسەرە تاوە تێنەدەگەشتم لەبەر ئەوەی فلیمەکە ئاڵۆز بو بەڵام تەنها پێویستی بەوەیە کەمێک لێی وورد بیتەوە ئەگەرلە کۆتایەکەیی تێگەیشتن ئەوەمانای ئەوەیە کەبەتەوای لەفلیمەکە تێگەشتون.. ئەم فلیمە دەقە بە دەقی چێژبەخش بو. وە کۆتاییەکی زۆر جوانی هەبو شایەنی‌ سەیر کردنە. ،لەکۆتایدا هەر دەبێ بڵێنی دەستان بێت و ماندوو نەبن ئێوە یەکەم ـن ئێوە باشترین زۆر زۆر سوپاس سوپاس بۆ هەرهەموتان 👏☄🖤

گوناحە کیڵیان مورفی ئۆسکار نەبات لەبەر ئەو ڕۆڵگێڕانە💔

باشترین فیلمی کریستۆفەر نۆڵان

هەموو دیمەنێک، هەموو خولەکێک، هەموو چرکەیەک، مەزنیی و پەرۆشییە

نۆڵان تاکە دەرهێنەری سەرکەوتووی ئەم سەدەیەیە، ئەوەش بەڵگە

گێڕانەوەی یەکێك لە کردارە پیسەکانی مێژوو کارێکی گرنگە، لەوەش گرنگتر گێڕانەوەیەتی بە جوانترین شێوە و ئاستی بەرزی سینەمایی، لەبەر ئەوەی ئەم ئەرکە تەنها دەکەوێتە سەر سینەما، نەک نووسین و کتێب و شانۆ و هتد...، ئەم فیلمە لە ئاستێکی بەرزی سینەماییدایە، دەبێت هەموو مرۆڤێک ئەم فیلمە ببینێت و تێبگات لەو کارە قێزەونەی مێژوو....

ئەوە چی بوووووووو شاااااااااززززززز

ئێ بێگومان نۆڵان دەرهێنەری بێت هەر بەو شێوەیە دەبێت

بەدڵنیاییەوە دەبێت یەکێك لە ٢٥٠ باشترین فیلماکانی مێژوو بێت، مانوو نەبن پێگەی کوردسەبتایتل

ئەی هاوار لە جوانی و مەزنی ئەم فیلمە

بێ هیچ گومانێک باشترینی سەدەی بیست و یەکە ، نۆلان دەرهێنەرەکە هەمیشە فیلمەکانی لە هزری بینەری ڕاستەقینە دەمێنێتەوە.

Taiabat🖤

باوەڕناکەم ئەم فیلمە نایابە بڵاوکرابێتەوە💗

یەکێک لە شاکارە گەورەکانی کریستۆفەر نۆڵان وەک هەمیشە نایاب🤍

باشترین فیلمی ئەمساڵ بژی دستەکانتان خۆش.🖤

باشترین فیلمی ئەمساڵ 🖤🖤

بڕاڕۆۆ لە گەورەیی ئەم فیلمە😍. 👏Nolan Thank youu Kurdsubtitle

بڕاڕۆۆ لە گەورەیی ئەم فیلمە😍. 👏Christopher Nolan

بەڕاستی بژین

دەستان خۆش😍

سێرڤەرەكان
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان