بیڵی هۆپی بۆکسێنەر ژیانی وێران دەبێ دوای لەدەستدانی خێزانەکەی و دەکەوێتە حاڵەتی خەمۆکی ، هاودەمی لەگەڵ بۆکسێنەرێکی پێشوو دیسانەوە هیوای گەڕانەوەی بۆ دەگێڕێتەوە
باسی فیلمم بۆ مەکە ئەگەر ئەم فیلمەت نەدیوە، باسی نواندنم بۆ مەکە ئەگەر نواندنی جەیک-ت نەبینیوە، فیلمێک بوو کە من زۆۆرم لا سەرنجڕاکێش بوو، سەرنجی هەموو جووڵەیەکی وردم ئەدا هەستم بە ئازار ئەکرد لە کاتی لێدانەکان ئەمزانی چ قورسە لەو حاڵەتە کە ماندووبیت بەڵام کۆڵنەدەیت لەناو ئەو چوارگۆشەیا تووڕەت بکەن بۆ ئەوەی زوو ماندووبیت هانت بدەن بۆ ئەوەی بەردەوامبیت بە حوکمی ئەوەی من پێشئەوەی مەکتەب بکرێتۆ و دەرسی پۆلی دوانزە بخوێنم یاریزانی کیک بۆکسینگ بووم کە نزیکە لە بۆکسینگ، ئەم فیلمە کاریگەری لەسەر ژیانم درووستکرد تەنانەت لە زۆر دیمەندا ئەگریام. لە ڕووی ساونتراک بێوێنە بوو نواندنی ئەکتەرەکان زیاد لە حەد بوو ئەم قسەیەشم لەیاد ناچێت "I fight because I can’t trust myself to stop." من نمرەی تەواوی پێدەدەم وە شایەنی سەیرکردنە. دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت لە بچووک تا گەورە و ماندوو نەبن 🖤🤍
جیاواز لەهەموو فلیمە وەرزشیەکان زۆر تایبەت و شاز بوو.!!!!
ئەوە فیلمە ڕاستەکەیە کە شایەنی بینینە بێ کات بە فیڕۆدان
ئەگەر ماوەیەکی زۆرە دەمارەکانت گرژی تێنەکەوتوە و0.01 لە 100 حەزت بەیاری وەرزشی هەیە وەرە بینەر بە بێگومانبە لەوەی لەیەک چرکەی پەشیمان نابیتەوە 🔥🤎
باشترین فیلمی وەرزشی و بۆکسێن جەیک زۆر لێهاتوانە ڕۆڵ ئەگێڕێت کۆتایەکەی لەهەموی خۆشتر کە گریاندمی
بەڕاستی ئەم فیلمە زۆر تایبەت بوو بەڕاستی شایەنی سێرکردنە ڕۆڵ گێڕانی جەیک هەر زۆر تایبەتی کردبوو
فیلمێکی زۆر خۆشبوو، ڕۆڵگێرانی ئەکتەرەکان بەڕاستی ناوازە بوو، کۆتاییەکەشی جوان شایەنەی سەیرکردنە.
شایەنی هەموو خولەک و چرکەیەکە کە بەسەرم بردووە بە دیاریەوە هەموو جارێک کە سەیری دەکەم بە ماناتر و چێژ بەخشتر دەبێ دەستخۆش
barasty wasf nakre 2024
بەراستی سەیر کردنی تامێکی جیاوازت پێ دەبەخشێت وات لێدەکات کە بەهێز بیت بۆ هەموو تاقیکیکردنەوە ژیان
نایاب بوو بەتای بەت لەروی نواندنی دڕندەیی. لە ڕووی سۆزداریی بەهێزەوە و زۆر جوڵاوە و کارێکی نایاب بۆ ئەوەی هەست بەو شتە بکەیت کە ئەو هەستی پێدەکات. کارەکتەری ناوازە و سەرنجڕاکێش کە بەهۆی نواندنی دیاردەیی Jake Gyllenhaal ژیانی پێبەخشراوە کە بووەتە یەکێک لە باشترینەکان. forest Whitaker و Rachel mcAdams و منداڵەکە زۆر باش بوون
زۆر زۆر زۆر تایبەتە کۆتاییەکەی لە هەمووی دڵخۆشکەرتر بوو🔥
زۆر تایبەت بوو🔥😍، جەیکی نواندنی تەمەنی کردوە، فۆڕێستیش بەڕۆڵی تیک ویڵس زۆر نایاب بوو. بەگشتی زۆر بەچێژبوو 🖤💯👑
یەکێکە لە فیلمە تایبەتە بۆکسێنەکان شازە
بێگومان باشترین فلیمی بۆکسێنە هەتا ئێستا بینیبێتم Jake🖤
چهند تايبهت بوو🥺 ئهو رولگێرانهى جهيك❤️🔥❤️🔥❤️🔥
جەیک هەمیشە فلیمەکانی نایابن
لەشاز شازتر وەسفی ناکرێ ئەم فلیمە
حەلی نیە یەکێکە لە خۆشترین فیلمی بۆکسێنەکان شایەنی سەیرکردنە 😘
لە چەشنی بۆکسێن باشترین فیلمە بەجدی چێژ ئەبەخشێ 🤝🏻
awa chya ayhawar shte shaz dyara
فلمە وەرزشیەکان ھەمەی شازن بەس ئەمە یەکەم بێ ڕکابەرە