پێنج ساڵ بەسەر دیارنەمانی (کەیتی) و (هانتەر)دا تێپەڕیووە، خێزانێک تووشی ڕووداوێکی سەیر دەبن لە گەڕەکەکەیاندا کاتێک ژنێک و منداڵێک دێنە ژیانیانەوە.
واو ، واو ـ، واو ، بەجدی نایابە كاتێك سەیری فیلمەكەم دەكرد خۆم دەهاتە بەرچاو چونكە شێوازی فیلمەكە بە ژیانی ڕاستی دەچێت ، خۆشم شتی وام بینیوە لە ماڵەوە چەندین جار شتی نامۆ و دەنگە دەنگ و زۆر شتی سەیر و سەمەرە ڕوویداوە ، ئەمە تەنها بە فیلمێك مەبینن ئەمە واقعە ، ئەم ئەلێكسەش زۆر شیرین و قشت بوو ، دەستان خۆش 🤎
زۆر نا واقعی بوو ئەم بەشە وابزانم تا درێژە بە فیلمەکە بدەن دروستانکردوە بە ڕای من زیادە بوو، دەستتان خۆش🖤
ئەم بەشەیە گەلێک پرسیاری لادروست کردم کە وایکرد بکەومە گومانەوە لەوەی کە ئایا ئەم چیرۆکە لە ڕاستیوە وەرگیراوە یاخود نا کچ و کوڕەکە لایەک لە ڕووداوەکانیان تۆمار نەکرد کەواتە ستافی فلیمەکە چۆن ئەو بەشانەیان لەیەک داتەوە؟ کچەکە لە کۆتایدا دەمرێت کێ ئەوەی گێڕاوەتەوە کە کچەکە لە کۆتای ساتەکانی چی بینیووە؟ ئەی چی بەسەر براکەیدا هات؟ وە لەبەشی ٣دا وترا کە ئافرەتەکە و منداڵە بچوکەکە تاوەکو ئێستا ئاسەواریان دیاری نییە کەواتە چۆن لێرە دەرکەوتنەوە گەر ئاسەواریان دیار نەبێت تاوەکو ئێستا؟! ئەم بەشەیە هیچ بەدڵم نەبوو…
ئەی هاوار لە تایبەتی ئەم فیلمە،پاڕانۆڕماڵ ئەکتیڤیتی باشترین جۆری فیلمی ترسناکە،هەزار بوکەڵە و جۆری تری بەقوربان بێت،هیوادارم بەشی ٥ دابنێن گەر دەرچووە!