تاکاتوشی مینامیاما خوێندکاری زانکۆیە لە کیۆتۆ لە شەمەندەفەرێکدا لە ڕێگای بۆ زانکۆ ئێمی فوکوجو دەبینێت و لە یەکەم بینینەوە خۆشی دەوێت بۆیە بڕیار دەدات پێی بڵێ ، دەبنە خۆشەویست و ڕۆژانێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن بەڵام ئێمی نهێنیەکی لە تاکاتوشی شاردۆتەوە
Dastan xosh bet💕🥺
نیوەی یەکەمی فیلمەکە باس لەو دڵخۆشییە دەکات کە جووتە هاوبەشن پێکەوە ، کە شەقامە جوانەکانی کیۆتۆ لەخۆ ئەگرێ . چیرۆک گێڕانەوەکە زۆر باشە ، کە کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو دووانە یەکتر دەبینن ، هەست بە نیگەرانیدەکەن لەگەڵیان . هەروەها پرسیار دەکات کە ئایا ئەگەر ئێمە لە ئێستاوە هەموو شتێک بزانین لە داهاتوودا ئایا ئێمە هەر هەمان شت دەکەین؟ وەڵام بۆ من بەڵێیە چونکە ' بەختەوەری هەر خۆشییە ' . هێشتا ئەو ساتەمان بە ' ' بەختەوەری ' ' لە بیرە چونکە هەموو شتێک دەگۆڕێت بەڵام بەختەوەری هەمیشە لە سووچی کاتدایە . ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین چیرۆکی خۆشەویستی تاڵی شیرین بۆ ئەم نەوە نوێیە و بە زۆری دوای کۆتایی فیلمەکە دەگریت .
ئەم فیلمەم ھەر بە گریان تەواو کرد 👀 ، باوەڕم نەدەکرد فیلمی ژاپۆنی وا جوان بێت ، دەستان خۆش بێت بۆ وەرگێڕانی ♥️