...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

لە دوای ئەوەی دزیەکەیان بە ڕێگایەکی هەڵەدا ئەڕوات ، یەکێک لە دزە ڕزگار بووەکان وا گومانی لێ ئەکەن کە جاسووسی پۆلیس بێت

Reservoir Dogs (1992)

English
99 خولەك
1992-09-02
imdb8.3
rotten tomatos92%
metacritic79%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 1 ملیۆن دۆلار
داهات 3 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Live Entertainment
دەرهێنەر Quentin Tarantino
34,015
Reservoir Dogs kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 95ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئەم فیلمە باس لە گـروپێک دەکات کە پلان بۆ دزیـیەک دادەنێـن، بەڵام دزیـەکەیان بە ڕێـگایەکی هەڵـە دەڕوات و شکسـت دەهێنێـت، گوومان دەکەن کە یەکێـک لە ناویـان لە لایـەن پۆلیـسەوە نێـردرابێت و سیـخوڕی پۆلیـس بێــت........................................... یـەکـەمیـن فیـلمـی تـارانـتـیـنۆیە، تارانتیـنۆ لە ساڵی ١٩٩١ کورتە فیـلمی reservoir dogs درووستـدەکات، دوای ساڵێـک فیـلمێک بە هەمان ناوەوە درووسـت دەکـات، کـە دەبێتە یەکەمـین فیلمی درێژی تارانتـینـۆ.....لە چەشنی تاوانـکاری و درامی و هەستـبزوێن پێکهاتـووە،،،،،،،،،،،،،،،،،، تارانتیـنۆ لەبەر ئەوەی یەکەمین فیلمیەتی بە تەواوەتی تایبەتمەندیـیەکانی خۆی لە فیـلمەکە بە دی دەکرێت، یان بڵێین خاسییەتەکانی فـیلم درووستکردنی تارانتیـنۆ لەم فیـلمەدا دەردەکەوێـت، هەرچەندە زۆرمـان ستایل و تابەتمەندییەکانی تارانتیـنۆ دەزانین بەڵام وەک وەبیرهێنانەوەیـەک،،،،، تایـبەتمەندیەکانی فیلـمەکانی تارانتیـنۆ: ...1-میـوزیک و خوێـن و جگەرە........پێشەکی خوێن لەوانەیە ئەو خاسیـەتە بێت کە تارانتیـنۆی پێ دەناسرێتەوە، لەم فیلمەشدا بە تـەواوی خوێن دیارە..دواتریش میوزیک.. لە دیمەنی یەکەمی فیلمەکە باس لە گۆرانییەک دەکرێت، کارەکتەرەکە دەڵێت کـە سەرەتا حەزی بۆ گۆرانییەکە نەبووە، بەڵام دواتر یەک میلیۆن جار گوێی لێی گرتووەتەوە....یاخود لە دیمەنێکی تر کە دیمەنێکی تەواو توندوتیژی فیلمەکەیە، کارەکتەرەکە میوزیک هەڵدەکات.. میوزیک دەکرێت بوونێکی مەزنی هەبێت لەم فیـلمە....دواتریش جگەرە، کە لە زۆرینەی فیلمەکانیـدا یەکێک لە تایبـەتییەکانی ئەو دەرهێـنەرەیە ،،،،2-لـە فیلمەکانی تارانتـینۆ دیمەنێک هەیە کە دیمەنێکی ئارامە و هیچ کێشەیەک نییە، دواتر لە پڕێکدا دەبێتە شەڕکردن و خوێن ڕژان لە فیلمەکە، لە دیمەنێکی ئارامەوە..لە هەمان شوێن و هەمان کارەکتەرەکان دەبێتە دیمەنێکی توندوتیژ و خوێن ڕشتن ....3-زۆر جار لە کۆتایی فیـلمەکانیدا زۆربەیان دەمرن و تەنیا یەک کارەکتەر یان چەند کارەکتەرێکی کەم دەمێنێتەوە، ئەمە بێگومان لە فیلمەکانیدا ڕوونە و شتێکی دیارە ،،،،،4-لە فیـلمەکانی تارانتـینۆ ئەکتەری سەرەکی بوونی نییە، جگە لە هەردوو فیلمی (Django و kill bill) کە هەموو کـەس دەزانێت ئەکتەر یاخود کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە کێیە، بەڵام لە فیـلمەکانی تری کارەکتەری سەرەکی بوونی نییە، واتە ڕووداوەکان تەنیا بە دەوری یەک کەسدا ناخولێتەوە، بەڵکو چەندین کارەکتەر کاریگەرییان لەسەر پلۆت و ئاڕاستەی فیلمەکە هەیە، لەم فیـلمەش بە تەواوی ئەوە دەردەکـەوێ ،،،،5-تارانتیـنۆ لە هەندێـک لە فیلمەکانی خۆی وەک ئەکتەر دەرکەوتووە، لەم فیـلمەشدا یەکێکە لە ئەندامەکانی نێو گرووپەکە، هەرچەندە ڕۆڵێکی کەمی هەیە...وە خۆی جگە لە دەرهێنان، سیناریـۆی فیلمەکانی نووسیـوە ،،،،،،بێـینەوە سـەر فـیلمەکە... پلـۆت و ئاڕاستەی فیلمەکە: تارانتیـنۆ چاپتەر بۆ ڕووداوەکانی فیلمەکە دادەنێت، واتە ئاڕاستەی فیلمەکە وا ناڕوات کە هەموو دیمەنەکان بە دوای یەکتر نیشان بدات، بەڵکو بەشێکی فیلمەکە گێڕانەوەیـە،،، لە دیمەنێکی دوای دیمەنی سەرەتا، بەشێک لە کۆتایی فیلمەکە نیشان دەدات، لە بەرامبەریشدا تا فیلمەکە نزیک بێتەوە لە کۆتایی ئەوا چیرۆکەکەی ڕوونتر دەکاتەوە و هەندێ دیمەنی سەرەتا نیـشان دەدات ڕووداوەکان ڕەنگە بەم شێوەیە بگێڕێتەوە، واتـا بە تێکەڵـی دەڕوات و دیمەنەکان دوا بە دوای یەکتر نـین، بەڵام بینەر هیچ لای ئاڵۆز نابێت، چونکـە دیـمەن بە دیمەن ڕووداوەکان دەگێڕێـتەوە، لای بینـەر تێکـەڵ و ئاڵۆز نابێـت بەڵکو بەشێکی چێژی فیلمەکـە لەوەیـە کە بەو شێوەیەیە و ڕووداوەکانیشی بە جـوانی گێڕاوەتـەوە ،،،،،هەروەها فیـلمەکە بودجەیـەکی کەمی هەبووە: پێشەکی ئەم فـیلمە سەر بە (ئیـنـدی)ـە..... ئیندی بەو فیلمانە دەوترێـت کە کۆمپانیا و ستۆدیۆی گەورە پشتگیری فیلمەکەی نەکردووە، بەڵکو زیاتر ئەرکی درووستکردنی فیلمەکە دەکەوێتە سەر دەرهێنەر، ئەم فیلمە تاوانکاری و درامییە، بودجەکەی یەک میلیۆن دۆلارە!! لە ڕاستیدا کێشەیەکی زۆریش درووستبووە لە پشتی کامێرا بە تایبەت لە نەبوونی جل و بەرگەکان ،ئەکتـەران ناچـاربوون جل و بەرگی خۆیان بێنن بۆ کاتی وێنـەگرتن، بەڵام دیزاینەرەکە بە خۆڕایی جلی دا بە ئەکتەران، هۆکاری ئەوە بوو کە دیزاینەرەکە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ فیـلمە تاوانکاریـیە ئەمریـکیەکان هەبوو، بۆیە بە خۆڕایی جل و بەرگی دا بە کاستئەکە،، سەڕەڕای ئەوەش یەکێک لە ئەکتەرەکان جل و بەرگی خۆی هێنابوو بۆ دیمەنەکانی وێنەگرتن.. جیا لەوەش زەحمەتیـیان بۆ درووست بووە لە کاتی وێنەگرتن داهاتی فیلمەکەش سێ میلیۆن دۆلار بووە، لەوانەیـە ئەم پشتگیری نەکردنەی ستـۆدیۆکان و یەکەم کاری دەرهێنەرێک و بودجە و داهاتێکی کەم ، وایکردبێت کە سەرەتا بەو شێوەیە نەناسرێـت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لە ئێستادا وەک یەکێک لە بـاشترین فیلمەکانی ساڵانی نەوەدەکـان و یەکێک لە باشتریـن فیـلمەکانی تارانتینـنۆ هەژماردەکرێـت.. .........هەرچـەندە تارانتیـنۆ خۆی و فـیلمـەکانی ناسراون، بەڵام ئەگـەر تا ئێـستا سەیری هیچ فیلمێکیتان نەکردووە، ئـەم فیلمە دەستپێکێکی باشە بۆ بینیـنی فیلمەکانی....

فیلمێکی زۆر شازبوو نواندن دەرەجەیەک بوو چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو کۆتایەکی زۆر ناوازەشی هەبوو، 8/10

فیلمێک کە شایەنی ئەوەنیە* لە 250 باشترین فیلمی مێژوو بێ ئەسڵەن شایەنی تەماشاکردنیش نیە* ، نازانم ئەوخەڵکە چۆن دەڵێ وایە و وایە یەک زەخمیاتی تێدانەبوو یعنی کەسێک بینەری فیلم بێ لێمتێدەگا نەک لەبەرخاتری ئەوەی تارانتینیۆ دەرهێنەرە هەر دەبێ بڵێی شازە !!! ، وەڵاهی هەموو شتێکبێ بەس فیلم نیە . هیوادارم ئەو پێداچوونەوەیەش وەربگیرێ چونکە ئەوە ڕای منە وەک هەر کەسێک کە ئازادە لە ڕادەربڕین ، کە بەشانی و باڵی فیلمەکەدا هەڵدەدرێ ئاسییە ڕەخنەشی لێبگیرێ و ئەسڵەن هەر شایەنی تەماشاکردنیش نەبێ …… .

تایبەت و بەمانا

Xoshbu

بەڕاستی شازبووو 👌

تارانتینۆ یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی کە لە یەکەم فیلمیاندا شاکارێکی مەزنیان درووستکردووە،،،،، پاش درووستکردنی چەند کوتەفیلمێک لە نێویاندا کورتە فیلمی (سەگەکانی کۆگە) ، دواتر هەستا بە درووستکردنی یەکەم فیلمی درێژی حۆی لە ژێر هەمان ناو،،، ئەکرێ بڵێین ئاستەنگییەکی دارایی توش بووە ،، چونکە ئەم فیلمە هیچ کۆمپانییایەکی گەورەی فیلمسازی لە پشت نەبووە،،، ئەم ڕاستیەش لە بوجەی فیلمەکەدا دەردەکەوێت کە بودجەکەی تەنها یەک میلیۆن دۆلارە ،، ئەمەش دووبارە ئەوەمان پێ دەڵێت کە بۆ درووسکردنی فیلمێکی باش پێویستت بە بودجەیەکی گەورە نییە بەڵکو پێویستی بە سیناریۆیەکی باش و دەرهێنەرێکی باشە،،،،، یەکێک لە خاسیەتەکانی تارانتینۆ بوونی خوێنە لەفیلمەکانیدا لەم فیلمەشدا کۆمەڵێک دیمەنی خوێناوی هەیە کە بێگومان ئەم خاسیەتەی تارانتینۆ وایکردووە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرەی پێ بناسرێتەوە،، ئەگەر سەیری هیچ بەرهەمێکی تارانتینۆتان نەکردووە ئەم فیلمە دەرفەتێکی نایابە بۆ ئەوەی دەست بکەیت بە فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە ،، وەکو شەخسی خۆم لەم فیلمەوە دەستم بە سەیرکردنی فیلمەکانی تارانتینۆ کرد و تا ئێستاش یەکێکە لە دڵخوازترین دەرهێنەرەکانم

فلیمێکە شایەنی ئەوەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترینەکان بێت وە خاوەن کۆتایەکی چاوڕوان نەکراوە

دەقی فیلمەکە زۆر سەرنجڕاکێشە و تڕاکێکی دەنگی کلاسیکی زۆر نایاب یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی تاران تینۆ دەستتان خۆشبێت

باش بوو،دەستان خۆش

دووەم باشترین فیلمی تارانتینۆ لەلای من...نایاب بوو

سێرڤەرەكان
نینجا ستریم
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
سێرڤەر
ئەى بی سی
ستریم زێد
کڵاد ڤیدۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان