...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

شین کە لەسەر ڕەنگی ئاڵای فڕەنسا و دروشمەکانی ئازادی، یەکسانی و برایەتیی بونیات نراوە. فیلمی سێ ڕەنگ: شین چیرۆکی خانمێکی گیرۆدەی دەستی ئازارە دوای لە دەستدانی هاوسەر و منداڵەکەی، وە هەوڵدانی بۆ بەردەوامبوون لە ژیان و دۆزینەوەی ئامانج و دەرچەیەک بۆ “ئازاد” بوون لەو ڕابردووە.

Three Colors: Blue (1993)

French,Romanian,Polish
98 خولەك
08 Sep 1993
imdb7.9
rotten tomatos98%
metacritic85%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان France 3 Cinéma
دەرهێنەر Krzysztof Kieslowski
19,488
Three Colors: Blue kurdish poster
ئەم فیلمە لە بەشێک زیاتری هەیە بۆ بینینی هەموو بەشەکانیکلیک لێرە بکە
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

فيلمێکە تايبەته ناوزەيه دەتوانم بڵێم يە کێکە لە شاکاره فەرەنسيەکان وه زۆر زۆر نايابه لە روى سينەماتۆگرافى هونەرى ماناى زۆر جوان دەدا ئەويش سێ رەنگەکەى فەرەنسا ئەمە رەنگى شينه 💙,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,, ‏‎زۆرجار لەکاتی سەیرکردنی فیلمێکی زیرەکی وەک ئەمەدا دەبێت بەڕاستی بیر لەوە بکەمەوە کە ئەو کاریگەرییانەی فیلمساز دروستی دەکات بۆ من چی دەگەیەنێت. ئەم فیلمەش لەوە بێبەری نەبوو,کیسلۆڤسکی بە پێشینەی خۆی لە فیلمسازی ناخەیاڵیدا، بەهای سیاسی فەرەنسی ئازادی لە دۆخێکی کەسیدا بەکاردەهێنێت،ئەو لە بنەڕەتدا لە ڕێگەی چیرۆکی خەیاڵییەوە لە بارودۆخی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە،مانای "ئازادی" بۆ جولی لەم فیلمەدا مانایەکی زۆر جیاواز وەردەگرێت،هەوڵدەدات ئازادی لە یادەوەرییەکانی و هەستەکانی بەدەستبهێنێت،تەنیا بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەوە ئەرکێکی مەحاڵە،ئەمە فیلمێک نییە کە دوای نانخواردنی ئێوارە بە شێوەیەکی ئاسایی فڕێی بدەیت،ئەم فیلمە پێویستی بە پابەندبوونە لەلایەن بینەرەوە بۆ ئەوەی بەڕاستی کاریگەرییەکانی کیسلۆڤسکی لەبەرچاو بگرن، چونکە ئەو پێمان دەڵێت (بە درێژایی ئەم سێبەرە) ئەوەی پێی وایە مرۆڤێکی "باش" دەکات نمرەکە جوانە و لە پڵۆتەکەدا کارەکتەری تایبەتی خۆی هەیە پێویستە ببینرێت بۆ فیلمە خۆشەویستەکانى ، بەڵام ڕەنگە کەمێک زۆر بێت بۆ کەسێک کە چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایی بێت .

فيلمێکە تايبەته ناوزەيه دەتوانم بڵێم يە کێکە لە شاکاره فەرەنسيەکان وه زۆر زۆر نايابه لە روى سينەماتۆگرافى هونەرى ماناى زۆر جوان دەدا ئەويش سێ رەنگەکەى فەرەنسا ئەمە رەنگى شينه 💙,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,, ‎زۆرجار لەکاتی سەیرکردنی فیلمێکی زیرەکی وەک ئەمەدا دەبێت بەڕاستی بیر لەوە بکەمەوە کە ئەو کاریگەرییانەی فیلمساز دروستی دەکات بۆ من چی دەگەیەنێت. ئەم فیلمەش لەوە بێبەری نەبوو. کیسلۆڤسکی بە پێشینەی خۆی لە فیلمسازی ناخەیاڵیدا، بەهای سیاسی فەرەنسی ئازادی لە دۆخێکی کەسیدا بەکاردەهێنێت،ئەو لە بنەڕەتدا لە ڕێگەی چیرۆکی خەیاڵییەوە لە بارودۆخی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە،مانای "ئازادی" بۆ جولی لەم فیلمەدا مانایەکی زۆر جیاواز وەردەگرێت،هەوڵدەدات ئازادی لە یادەوەرییەکانی و هەستەکانی بەدەستبهێنێت،تەنیا بۆ ئەوەی بزانێت کە ئەوە ئەرکێکی مەحاڵە،ئەمە فیلمێک نییە کە دوای نانخواردنی ئێوارە بە شێوەیەکی ئاسایی فڕێی بدەیت،ئەم فیلمە پێویستی بە پابەندبوونە لەلایەن بینەرەوە بۆ ئەوەی بەڕاستی کاریگەرییەکانی کیسلۆڤسکی لەبەرچاو بگرن، چونکە ئەو پێمان دەڵێت (بە درێژایی ئەم سێبەرە) ئەوەی پێی وایە مرۆڤێکی "باش" دەکات نمرەکە جوانە و لە پڵۆتەکەدا کارەکتەری تایبەتی خۆی هەیە پێویستە ببینرێت بۆ فیلمە خۆشەویستەکانى ، بەڵام ڕەنگە کەمێک زۆر بێت بۆ کەسێک کە چاوەڕوانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاسایی بێت .

شیکردنەوە یەکەم دیمەن پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکە، کە دەرھێنەر لەجێی نیشاندانی خودی پێکدادانەکە، کاردانەوەی کەسایەتی لاوەکی بۆ ڕووداوەکە نیشاندەدات و بەمەش ھەر لە سەرەتاوە ئاشکرای دەکات کە فیلمەکە ھێندەی لەسەر کارەدانەوەیە بەرامبەر تراجیدیەکان، ھێندە دەربارەی تراجیدیەکە خۆی نییە.کاتێک جولی کارەکتەری سەرەکیمان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا (پاتریس)ی هاوسەرە میوزیکژەنەکەی و منداڵەکەی لەدەستدەدات، سەرسوڕماو و بێدەنگ داماوە لەبەردەم کۆستەکەیدا ھەوڵی خۆکوشتن دەدات. دواتر لە توڕەیی و خەمی قووڵەکەیدا، پێکدادانەکە و ژیانی پێشویشی ڕق لێدەبێتەوە. بۆیە بڕیار دەدات لە ڕابردوو خۆی ڕزگار بکات و ژیانی سەربەخۆیی هەڵدەبژێرێ تا ئازارەکەی لەبیر بکات. ھەرچی شتێک لەناو دەبات کە دەیبەستێتەوە بە ڕابردووەوە؛ تەواوی کارە میوزیکی و کەلوپەلەکانی هاوسەرەکەی دەسوتێنێ، ماڵی چەند ساڵەی ژیانی دەفرۆشێت و لەگەڵ ئۆلیڤیەی کە عاشقی بوو دەخەوێت و دواتر جێی دەھێڵێ تا پشت لەوان و ڕوو لە دنیایەکی نوێ بکات. دەچێتە گەڕەکێکی هەژارنشین و چەند کەسایەتییەکی تر دەناسێت. ژەنیارێکی نای کە دەوڵەمەندان ڕادەکێشێ، لەشفرۆشێک کە کارەکەی دەکات چونکە بەدڵییەتی و بێ هیچ ویستێکی مادی، مێردی ناپاکی ژنێک کە دۆستی پشیلەیە، دایکە خەڵەفاوەکەی و خۆشەویستە دوگیانەکەی هاوسەرەکەشی. هەموو ئەو کەسانە هیچ لە جولی ناگۆرن و ئەویش هیچیان لێ ناگۆڕێت و کیشلۆفسکیش گرنگی بە قوڵبونەوەی کارەکتەرەکان و ئیشەکانیان نادات چونکە چیرۆکی جولیش بەشێکە لە چەندین چیرۆکی کەسانی دەوروبەرمان کە شایەنی گێڕانەوەن. لەنێوەندی دابڕانەکەیدا ڕابردوو دێتەوە سەر ڕێگەی. ئۆلیڤەیەی دەیدۆزێتەوە و ملوانەکەکەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە و لە ھەمویشی ناخۆشتر بۆی دەردەکەوێت مێردەکەی ناپاکی لێ کردووە. جولی خۆی دەبینێتەوە کە لەجێی ئەوەی ڕابردوو لەبیر بکات وردە وردە خەریکە شوێنی دەکەوێتەوە. بۆی دەردەکەوێت کە باشترین ڕێگە بۆ بەردەوامبوون، قبوڵکردنی ڕابردووە نەک تێکشکاندنی. بۆیە بڕیار دەدات ئەو میوزیکە تەواو بکات کە مێردەکەی بە ناتەواوی جێی ھێشتبوو و ماڵەکەشی ببەخشێ بە خۆشەویستی مێردەکەی و لەگەڵ ئۆلیڤیەی بژی شین ئاسمانە، گەورە و فراوان و بەتاڵ. شین دەریایە، قووڵ و بێـبن. ئەوە باشترین دەربڕینە بۆ ئازارچەشتنەکەی جولی. لەدەستدانی ئازیزان و بێدەسەڵاتی لە گۆرینی چارەنوس دیق بە مرۆڤ دەکەن. جولی دوای چەندین هەوڵدان بۆ لەبیرکردنی ڕابردوو دیسان هەموو شتەکان بەجۆرێک دەچنەوە سەر برینەکەی و دەیکولێننەوە. لە کۆتاھەمین دیمەن، جولی دەگری. لە کۆتاییدا جولی بۆ لەدەستدانەکەی شیوەن دەکات لەبری ئەوەی خۆی لێ لابدات و لێی ھەلبێت مەرج نییە هەمیشە ڕابردووە ناخۆشەکان خراپ بن و لێی ڕابکەین، هەندێکجار لەباوەشگرتن و تێگەیشتن لێیان هەڵبژاردە باشەکەیە

سێرڤەرەكان
سێرڤەر
سێرڤەر
سێرڤەر
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان