...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

“ئەنیمیەکا لە ڕۆمانێکی ( گیۆم لۆهۆن)ـەوە وەرگیراوە”لە تاقیگەیەکی پاریس، دەستێکی قرتاو هەڵدێت لە بەختی نەگریسی خۆی و بە دوای لاشەکەیدا دەگەڕێت بە مەبەستی یەکگرتنەوە لەگەڵیدا، کە کوڕێکی گەیەنەری پیتزایە بە ناوی نۆفڵ، یادەوەریەکانی نۆفڵ و خۆشەویستییەکەی بۆ کچی کتێبخانەکە (گابرێل) لەوانەیە وەڵامەکان دەس...

I Lost My Body (2019)

French
81 خولەك
15 Nov 2019
imdb7.6
rotten tomatos96%
metacritic80%
هەڵسەنگاندن TV-MA
گونجاوە بۆ تەمەنی سەروو ١٧ ساڵ
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Studio Xilam
دەرهێنەر Jérémy Clapin
10,876
I Lost My Body kurdish poster
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

شیکردنەوەیەکی کورت ئازاری لەدەستدانی دایکوباوکی و دەنگی ساتی مردنیان بەھۆی ئەوەوە ناخی نۆوڤڵ دەسوتێنێت و خەمێکی قووڵی خستۆتە دڵیەوە، بەڵام دەکرێ دەنگی کەسێک کە گرنگیت پێ دەدات و ھەر نەشت بینیو،ە ئەو ئازارە سووک بکات. گابریێڵ لە کاتێکدا پیتزاکەشی ٤٠ دەقە دواکەوتبوو، لە حاڵی نۆوڤڵ پرسی کاتێ زانی توشی ڕوداوبووە بەبێ گوێدانە پیتزاکە. ئەو شتە سادەیە ژیانی نۆوڤڵی گۆڕی. گوێی نۆوڤڵ پێش چاوەکانی عاشقی گابریێڵ بوو، ڕەنگەکان بۆ ژیانە ڕەشوسپیەکەی گەرانەوە، ئەو نۆوڤڵەی کە دەیویست مێشە ھاروھاجەکە بگرێ گەڕایەوە چیرۆکەکەی تر کە لە فیلمەکەدایە چیرۆکی دەستە بڕاوەکەی (نۆوڤل)ـە، کە ھەر لەسەرەتاوە لەگەڵ چیرۆکەکە دەڕوات. دەستەکەش وەکو نۆوڤڵ ھەوڵی دۆزینەوەی جەستە ونبووەکەی دەدا. ئەو ونبووەی بە دۆزینەوەی ئاسودە دەبوو دەکرێ ئاماژەش بێ بۆ ئەو شتانەی لەدەستچوون و ناگەڕێنەوە. ھەروەک چۆن دەستە بڕاوەكە نەیتوانی بلکێتەوە بە جەستەی نۆوڤڵەوە، ئاواش ناتوانین ئەو ئازیزانە بھێنینەوە کە مەرگ لێی بردوین، ناتوانین بە ئاسانی ئەو خەونانە بھێنینەوە کە دەستمان لێ ھەڵگرتوون. بەڵام دەتوانین کەسێک بدۆزینەوە لە بەردەوامبوونی ژیان ھانمانبدات و شتی سەرشێتانە بکەین. وەکو چۆن نۆوڤڵ لە کۆتاییدا بازێکی ترسناکی بۆ ئەوبەری بیناکە دا.دەشکرێ ھەر ئەو دەستە بە مانای ھەلی تربێت بۆ گەڕان و ئەزموونی زیاتر. ئەو دەستەی لە جەستەی نۆوڤڵ ڕزگاری بوو شتی تری چەشت تا ببێتە دەستێکی بەھێز و ژیانێکی قورس بژی. وەکو چۆن کۆترێکی کوشت تا ڕزگاری ببێ و گڕی لە جرج بەردا و فڕی

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان