(بیڵ) بە توندی تێدەکۆشێ لەپێناو رێکخستنەوەی دەروونە تێکشکاوەکەی ئەم فیلمە کۆکراوەی سێ کورتە فیلمی (دۆن هێرتسفێڵد)ە
جوانترینن ئەنیمەیشن تا ئێستا بینیبێتم، زۆر قەشەنگ بوو، پەیامەکەی زۆر بێ وێنەبوو، بەجدی ناتوانم پێداچوونەوەکی جوانی لەسەر بنوسم چونکە زۆر سەرسامی کردم، لوتکەی گەشبینی و دۆزینەوەی خودی خۆت، ژیان جوانە بەڵام ژیان بینینت ناشرینە، ژیان هەمیشە جوان بووە، مرۆڤەکان ناشرین بوون، مانای ژیانی خۆیان نەدۆزیەوە بۆیە تا کۆتایی ژیانیان لە هیچگەرای و ڕەشبینی ئەژین، دیدی بینینی ژیان لەکەسێکەوە بۆ کەسيکی دیکە دەگۆڕێت، دەبێت هەر کەسەو مانای ژیانی خودی خۆی بدۆزێتەوە، ئەوا ژیان بینینی بەرەو باشتر و جوانتر و قەشەنگتر ئەڕوا، دەستی وەرگێریش قەشەنگ بێت.