...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

گوندێكی هه‌ژار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌وه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌ سه‌ر، ٧ سامورای بێ ئیش كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ تا یارمه‌تیان بده‌ن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن لە دژی ئەو چەتانە

Seven Samurai (1954)

Japanese
207 خولەك
19 Nov 1956
imdb8.6
rotten tomatos100%
metacritic98%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە 2 ملیۆن دۆلار
داهات 272 هەزار دۆلار
بەرهەمهێنان Toho Company, Ltd.
دەرهێنەر Akira Kurosawa
59,820
Seven Samurai kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 22ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

جوتیارەکان ئەوەی نەیانبوو هێز و توانای جەستەیی نەبوو بەڵکو بێ ئیرادەیی و خۆ بە کەم زانیان بوو بە سەبەبی ئەوەی بێدەنگ بن بەرامبەر فەوتانی ڕەنج و ماندوو بوونیان، دەی ئەوان مادام خۆیان نەتوانن ئەو هێز و توانایەی کە هەیانە دەری بێنن ئەوا پێویستیان بە هاندەرێکە، بەڕاستی من پێم وایە ساموڕایەکانن زیاتر هاندەر بوون بە نسبەت جوتیارەکان بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن وەک لەوەی جەنگاوەر یا هەر شتێکی تر بن، باشە حەوت کەس با سامۆرایش بن ئەکرێ بە تەنیا بتوانن بەرامبەر ئەو کۆمەڵە گەورەی چەتەکان بوەستن! من پێم وانیە بەبێ یارمەتی و ئازایەتی جوتیارەکان بیانتوانیبا شتێکی ئاوا بکەن بەڵام کێ ئەو توانایەی پێ دەرخستن! بێگومان سامۆرایەکان، ئەوەندەی ناو کەوانەکە نیمچە سپۆیڵە (بەڵام بێگومان هیچ سەرکەوتنێک بێ قوربانیدان بەدەست نایێ و جگە لە چەندین جوتیار چوار لە سامۆرایەکانیش بوون بە قوربانی، ئا لێرەدا کۆراساوا پرسیارێک دەوروژێنێت کاتێک سامۆرایە لاوەکە بە مامۆستاکەی دەڵێت "سەرکەوتین" ئەویش دەڵێت "ئێمە نا، جوتیارەکان سەرکەوتن" باشە سامۆرایەکان هاندەر و جەنگاوەر بوون بۆ سامۆرایەکان، ئەی بۆ خۆیان چی بوون؟) ە بێگومان لایەنی هونەری فیلمەکەش تا بڵێی نایابە فیلمەکە بە عام ئەتوانم بڵێم پێرفێکتە ئەگەر هەڵەشی تیابێ کەمترین و بچووکترین هەڵەیە، بێگومانیش وەسفی گەورەیی ئەم شاکارە و کۆراساواش بە من ناکرێت بۆیە لێرەوە بیبڕێنمەوە باشترە

‎ئەوەی بە سەرسوڕهێنەرم زانی ئەوەیە کە چۆن دەتوانم لەم فیلمە ٣ کاتژمێرییەدا دابنیشم و بمەوێت زیاتر بیبینم و لێی بێزار نەبم! قووڵی کارەکتەرەکان و کارلێکی نێوانیان تەواو جێگەی سەرنجە. کورۆساوا دەرهێنەرێکی درەوشاوە و لەم فیلمەدا نیشان دەدات کە چەندە لە سەردەمی خۆی پێشکەوتووە. خێراییەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خێرا دەبێت بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت و ناتوانیت خولەکێکی لێ لەدەست بدەیت. فیلمێکی سەرنجڕاکێش و لە ئێستا بەدواوە هەوڵ دەدەم کارەکانی کورۆساوای زیاتر ببینم. وە ئەمە بۆ ئەو کەسانە نییە کە بەدوای کات بەسەربردندا دەگەڕێن. شایەنی دوو جار سەیرکردنە بۆ ئەوەی زیاتر لەم شاکارە سینامایە تێبگەیت.

بەراستی نایاب بوو، وە چیرۆکەکەی زۆر جوان دارێژراوە،ئەم جۆرە فیلمانە باشە بۆ شارەزا بوون لە مێژووی وڵاتانی تر.

خۆش بەچێژ بوو

تـایـبـەت بـوو تـۆشـیـرۆش ئـەوەنـەی تـر بـە چـێـژی ڪـردبـوو🤍.

بەڕاستی نایاب بوو شایەنی سێرکردنە

فیلمێکی جوان، دەستان خۆش

بەڕاستی زۆر زۆر نایاب بو. وە چیرۆکەکەی زۆر تایبەتە لەهەمو ڕویەکەوە بێ کێشەیە. بەڕای من باشترینە لەم ژانەر. وە هەرگیز پەشیمان نیم لەسەیر کردنی یەکێک لە بەچێژ ترین ئەو فلیمەکان تاکو ئێستا سەیرم کردبێت زۆر نایابە وەسف ناکرێت. هەرچەنێک بڵێم نایابەهێشتا وەسف ناکرێت دەسخۆش بەجدی زۆرتایبەت بو ❤🌹

حەوت سامۆرايەکە ، فيلمێکى يابانيه شاکارێکى تايبەتى وڵاتى يابانه بەراستى دەتوانم بڵێم ناوازەيه شاكارە شاکارێکى تايبەتە ، يابان بۆ مێژوو نوسيەوە کە دەتوانن شاكارێکـى وەکوو فيلمەکانى دەرهێنەرى مەزن ئاکیرا کورۆساوا چەندانى كە بەرهەم بێنن كلتورى يابان بەراى خۆم جوانترين كلتورى هەيه لە روى مێژوو، ئەم فيلمه بۆ جيهانى دەر خست كە يابان مەزنه , كاستى ئەم فيلمه زۆربەيان ناوازه بوون وه چيڕۆکێکى سادە و جوانى هەبوو بەس ئافەرم بۆ يابان كە فيلمێکى وايان بەرهەم هێنا پێم خۆشبوو ئەم فيلمەم ديت لەبەر وەى لە ٢٥٠ کان بوو وە گەورەى سينەماشە شايەنى بينينه

زۆرر زۆرر خۆشبو ٣ کاتژمێرم بە فیڕۆ نەچو حەقیتی کە لە ٢٥٠ی فیلمی مێژوو بێت👏👏👏👏

بەڕاستی فلیمێکی جوانە و چێژبەخشە شایەنی بینینە ❤

شاازز بەس بەداخەوە بۆ کیکۆچیئۆ😪

یەکێک لە باشترینەکان،٣ کاتژمێرم بەفیڕۆ نەچوو، زۆر شاز بوو، بێ وێنە بوو، کوراساواش یەکێکە لە باشترینەکان، فلیمێکی پێرفێکتی بەرهەم هێنا، شایەنی بینینە، ئێمە سەرکەوتین، ئێمە نا ، جوتیارەکان سەرکەوتن……

خوێنەری بەڕێز دڵنیاتەکەمەوە هیچ شتێک لەم شاکارە زیاتر چێژت پێنابەخشێت

bashtrin w pr mana trin flim

خۆش بوو بەس زۆر دووروو دریژ بوو

پر ماناترين فليم

پشت بەستن و باوەر بەخۆبوون ئیرادەیەکی تەواو بۆ مرۆڤ درووست ئەکات فلیمێك کە هەرگیزا و هەرگیز لێ پەشیمان نابیتەوە چەندین جار سەیری بکەی لە سەرەتاوە تا کۆتایی وانەیەکە لە شوێنی خۆی ❤🚀

زۆر بە مانا بوو❤️🔥

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان