فیتەرێک بەناوی تریڤۆر ئازارێكی زۆر دەچێژێت بەهۆی بێ خەویەوە بەشێوەیەك كە كار لەسەر مێشك و دەروونی و وەزنی زۆر ئەكات ، بۆیە جارێكیان بە بێ مەبەست ئازاری هاوپیشەكەی ئەدات بەم شێوەیەش زیاتر دەكەوێتە كێشەوە
شازە، شايەنی سەيركردنە6.5
بەڕاستی فیلمێکی نایابە کە بە دڵنیاییەوە شایەنی سەیرکردنە. هەموو شتێک لە کۆتاییدا بە ڕێکوپێکی کۆدەبێتەوە و تەواو جێگەی ڕەزامەندییە. من زۆر چێژ لە فیلمەکان وەردەگرم کە پرسیارێک دروست دەکەن و دواتر کات بەسەر دەبەم بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدەن هەوڵبدەیت و وەڵامەکە کاری لەسەر بکەیت، بە تایبەتی جێگەی ڕەزامەندییە کاتێک فیلمەکە لە کۆتاییدا وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە و تۆ کوێر بوویت لە وەڵامەکە، هەرچەندە بە درێژایی ماوە لەوێ بوو، بیر لە هەستی شەشەم بکەرەوە . ئەم فیلمە لەگەڵ ئەو یاسایەدا دەگونجێت و شتێکە کە پێویستە سەیری بکەیت. هەروەها زۆر سەرسوڕهێنەرە بیر لەوە بکەینەوە کە کریستیان بەیل لەم بارودۆخە جەستەییەوە ڕاستەوخۆ بۆ باتمان رۆیشتووە.
شاز
تایبەت بوو بەڕاستی 💔
فیلمی "زە مشینست" یەکێک لەو جۆرە فیلمانەبوو کە من پێیدەڵێم "سایکۆلۆجی" وە هەروەها ئاڵۆز و نهێنی ئامێز. گەر لە من دەپرسی دەڵێم گەلەک بە دڵم بوو شایەنی بینینە گەر حەزت بە شێوازی فیلمەکەش نەبێت، بەجۆرێک کارت تێئەکات. هەمیشە چیرۆکە ئاڵۆزەکان سەرنجم ڕادەکێشن هەروەها تراژیدیا و ئازار کاتێک لە فیلمێکدا هەموو ئەمانە تێکەڵ دەبێ، بینەر خۆی بزردەکات تیایدا دەبێتە بەشێک لە فیلمەکە دەبێتە بەشێک لە هەڵسوکەوتی ئەکتەرەکان جا هەموو دیمەنێک بۆی گرنگە و هەمووساتێکی بەرزدەنرخێنێت وەک من کە لەگەڵ فیلمی "زە مشینست" هەمبوو. شایەنی 7 لە 10 هەستم بە کەمێک ساردی و واق وڕمانی زۆرکرد.
شااازە
باشترین ئەکتەری سەدە دیقەت بەن ئەوەندە ئاشقی ئیشەکەی بووە بۆ هەموو فیلمێک قوربانی داوە بەس بەداخەوە گەورەنەکراوە 💔
فیلمێكی شازز بوو.. نواندنی بەیڵیش نایاب بوو