(جیس) پەرستار و دایکێک کە تازە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، لەگەڵ (تایلەر) کچە هەرزەکارەکەی و (ئۆین) کوڕە هەشت ساڵانەکەی، دەچنە ناو خانووی کێڵگە کۆنەکەی خێزانەکەی. شەوێک سەگی خێزانەکە هەڵدێت بۆ نێو دارستانەکە. دوای یەک دوو ڕۆژ دەگەڕێتەوە و هێرش دەکاتە سەر (ئۆین) و بە شێوەیەکی دڕندانە گازی لێ دەگرێت.