لەقوڵایی چیاکانی "دۆڤرێ" لە نەرویج، شتێکی زەبەلاح بەخەبەردێت لەپاش هەزار ساڵ بەندکردنی. هەمووشتێک لەسەر ڕێگاکەی وێران دەکات، کاتێک بەرەو پایتەختی "نەرویج" ڕێدەکات. بەڵام چۆن دەتوانیت شتێک ڕابگریت کە واتزانیوە تەنها لە داستانە کۆنەکاندا بوونی هەبووە؟
خراپ نيه شايەنى بينينه
شاز بوو بةجيز بوو
هیوادارم فلیمی لەم شێوەیە ژێرنووس بکەن نەک شتێکی بێ مانای ناخۆش دەستان خۆش
من زۆر حەز بە سەیرکردنی فیلمێک ئەکەم کە مێشکم مەژخول بکات وام لێ کات ئاگام لە دنیای دەرەوەی خۆم نەبێت ئەم فیلمەش بە تەواوی وای لێ کردم، یەکێکە لەو فیلمانەی کە چێژێکی تەواوم لێ بینیوە لەگەل سەیرکردنی، فیلمێکی خەیاڵی و سەرکێشییە و ئاکشنە و لەگەڵیا زۆر زۆر تایبەتە بە ھیوام سەیری بکەن و چێژی لێ ببینن 😍🔥
نایاب ❤️
خراب نەبوو. بەس شەیانی ئەوەیە تەماشای بکەیت
لە ڕوی چێژ و چیرۆک لاواز بوو بەڵام ئەم جۆرانە بینەری تایبەتی خۆی هەیە بە ڕای خۆم باش بوو بۆ سەیر کردنی کەشێکی تایبەتی ئەوێت تا بچیتە نێو فیلمەکە
بەجدی فیلمێکی خۆشبوو وە ئەوەش ئەخاتە ڕوو کە هەندێ ئەفسانە و خەیاڵ هەن گوتراون ڕەنگە لە شێوازێکی ڕاستیەوە سەرچاوەیان گرتبێ
دەستان خۆشبێت بەڵام هیچ چێژم لێ نەدی
دەستان خۆش بەجدی خۆش بوو❣