...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

باس لە پاسەوانی بەندیخانەیەک دەکات کە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەهرە و میهرەبانی بەندکراوێکی ڕەشپێست

The Green Mile (1999)

English,French
189 خولەك
10 Dec 1999
imdb8.6
rotten tomatos78%
metacritic61%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 60 ملیۆن دۆلار
داهات 287 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Castle Rock Entertainment
دەرهێنەر Frank Darabont
146,562
The Green Mile kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 28ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

سەرەتا لەوە دڵنیانەبووم سەیری ئەم فیلمە بکەم بەڵام دوای ماوەیەک دیمەنێکیم بینی هەستم بۆی جووڵا وە بڕیارم دا سەیری بکەم ئەوەی سەیربوو ئەوە بوو کە بینیم زیاد لە سێ سەعات کاتەکەیەتی بێئاگا لەوەی کە هێشتا هەقی تەواو نەدرابوو بەم فیلمە نازدارە وردە وردە کە سەیرم ئەکرد زیاتر تێکەڵی فیلمەکە ئەبووم وە زیاتر ئەچوومە ناو قووڵایی فیلمەکە و وامدەزانی لەگەڵ کارەکتەرەکاندا دانیشتووم، وە هێشتا دڵتەنگ بووم کە هەندێک دیمەن هەبوو نەمبینین وەک جۆن کاتێک خواردنە تایبەتەکەی بخوات وە چەندانی تر. بەڵێ ئەم فیلمە لە هەر ڕوانگەیەکەوە سەیری بکەیت بێوێنەبوو ساوندتراکەکان شوێنی خۆیان گرتبوو، ئەکتەرەکان ڕۆڵەکانیان بە جوانی گێڕا، وتەکانیان زۆر سەرنجی ڕائەکێشام بە تایبەت ئەمانە: "Heaven... I'm in heaven." "I'm tired, boss. Tired of bein' on the road, lonely as a sparrow in the rain." "Sometimes the green mile seems so long." "On the day of my judgment, when I stand before God, and He asks me why did I kill one of his true miracles, what am I gonna say? That it was my job?" "People hurt the ones they love. That's how it is all around the world." هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت من بە شایەنی دەزانم هەموو تاکێکی کۆمەڵگا سەیری بکات جگە لە منداڵ کە کەمێک دیمەنی ترسناکی تێدایە کۆتا قسەشم: دەستخۆش بۆ هەموو ئەوانەی پەیوەندیان هەبووە لە درووستکردنی ئەم فیلمە. دەست خۆش بۆ هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە ژێرنووس و داروبەردی ئەم فیلمە لە ستافە جوانەکەی کورد سەبتایتڵ، بە هیوای کاری جوانتر🖤

🥇

بەڕاستی شازە

فیلمێکی زۆر نایابە هەستت تێکەڵ بە فیلمەکە دەبێت ئەکتەرەکان زۆر تایبەتن

بەڕاستی شازە ئەگەر لۆ یەکجاریش بێ لەژیانت سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە کۆتاییەکەی زۆر خەفەتاوی بوو

فلیمێک پڕاو پڕ لەمانا بڕواناکەم کەسێک هەبێت سێیری ئەم فلیمە بکات و لە ناخەوە دڵی پڕ نەبێت بەڕاستی زۆر کاریگەر بوو تا ئێستا سێری هیچ فلیمێکم نەکردوە ئاوا دڵم پڕ بێت بۆی بەڵام ئەمەیان تایبەت بوو فلیمێک تابڵێی شازە وە کۆتایەکی زۆر کاریگەر بوو خۆم دڵم پڕ بوو بەڕاستی زۆر کاریگەر بوو وە ئەوەی سێری نەکردووە بێ دوو دڵی بڕوات سێیری بکات جۆن کافی💔🥹

ئەم فلیمە سەرەتایەکی تایبەتەی هەبو بەڵام کۆتایەکەی زۆر خەفەتاوی بو دەسخۆش❤

بەراستی فیلمێکی ناوازەیە ناتوانی لەبەر ئەم فیلمە خۆت رانەگری بەراستی کاریگەرە و نایابە🖤🖤🖤

کاریگەرترین فیلم بەراستی فلمێکی نایاب و کاریگەر 😳 ئەگەر گریانت نەھات لە سیرکردنی واباشترە چیتر سەیری فیلم نەکەی 😓 بەراستی نایابترین تا ئێستا بینیبێتم، ئامۆژگاریم بۆتۆ بێ بیرکردنەوە سەیری بکە 🔥

باوەڕناکەم کەسێ سەیرکرووە دڵی تەگنەبوە شایەنی سەریکردەن 😞🔥

نایاب بەراستی👻😍

بەراستی فیلمێکی نایاب بوو ، هەستبزوێن بوو ، پڕا و پڕ بوو لە مانا ، پێشنیار دەکەم بێ ئەوەی بیرکەیتەوە سەیری ئەم بەرهەمە بکەیی چونکە بەڕاستی شایەنەی ئەوەیە سەیر بکرێت زۆر تایبەتە

بەڕاستی فیلمێکی زۆر خۆشە کۆتاییەکانی فرمێسک لە چاوان دێنێت 😢 شایەنی بینەربوونە

ئای لە جوانی ئەم فیلمە چیرۆکێکی جوان فیلمێکی تایبەت

بەڕاستی چیرۆکێکی تایبەت و هەست بزوێن بوو ئەتوانم بڵێک یەکێکە لە هەرە باشترین فیلمەکان

کاریگەریەکی یەجگار زۆری هەیە لەسەر هەست و سۆزی بینەر بەڕاستی ئەبێت بەهێزبیت بۆ سەیرکردنی

به‌راستی ناوازه‌یه‌ به‌لام به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌ كه‌ باسی ده‌كه‌ن

ڕاستە فلمێکی سادەیە بەڵام پڕە لە شتی شاراوە وە یەکێکە لەو فلمانەی کە بەڕاستی هەست بزوێنە و کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە بە گشتی فلمێکی نایابە

بێ وێنەیە

زۆر ناوازە و هەست بزوێن بوو ❤️💙💛

بەئەتوانم بڵێم باشترین فیلمە کە لە ژیانم دیبێتم بەڕاستی ئافەرین

ئەتوانم بلێم باشترین فلیمی مێژوو باش ترین فلیم کە لوهەموو ژیانم دیبێتم پڕاوپر لە مانا ئای لە جوانی ئەم شاکارە مەزنە فلیمی وا دوبارە بونەوەی مەحالە💔

بەڕاستی زۆر لەوە مانادارتر بوو کە بیرم لێدەکردەوە پڕاو پڕ لە وانە پڕاو پڕ لە جوانی ڕاستە شتەکانی خورافیاتی تێدا بوو بەڵام گرنگ مەبەست و پەیامەکەی بوو کە وەسف ناکرێ باس لە واقیعیەتی مرۆڤ و ژیانی ئێستاش دەکاتەوە و وە هەموو سەردەمێک و وە دڕندەیی و بەخشندەیی مرۆڤ و بێ دەسەڵاتی مرڤ و زۆر شتی تر . سوپاس دەرهێنەر سوپاس بۆ ئێوەش بۆ وەرگێڕانی فیلمەکه.

ناوازە بوو

بە درێژایی تەمەنم سەیری چەندەھا فیلم کردووە ـ بە دیار ھیچ فیلمێکەوە نەگریاوم تەنیا ئەم شاکارە ئاڵتونیە نەبێت - نایاب تر لە نایاب ! وەک شەڕابە تا کۆن خۆشتر ئەبێت. چەند دووبارە سەیری کەیتەوە شتی زیاتری لێ فێر ئەبیت پڕە لە پەند و ئامۆژگاری.گەر بینەرێکی باشی سینەما نەبیت ناتوانی بە ئاسانی لێی تێبگەی. دەستی ماندووبوونی ستافی وەڕگێرانی ئەم فیلمە ناوازەیە ئەگوشم بۆ ژێرنووس کردنی.

ماوەیەکی زۆر پێش ئەم کۆمێنتە سەیری ئەم فیلمەم کردبوو بەڕاستی شاکارە تاکە فیلمە زۆر بەقوڵی منی گریاند بەڕاستی پڕە لە پەند و ئامۆژگاری بەڕاستی ئەمە ئەو فیلمەیە کە دەڵێن لە چەندان کتێب سوودی زیاترە بەڕاستی دەکرێ ژیانی کەسێک بگۆڕێ توانای هەیە کەسێک باش بکات دەستاان خۆشبێت پێشنیار دەکەم هەر ئیستا سەیری بکەن گەر نەتانکردووە

باشتیرین و نایاب ترین جوانترین بەرهەمی تۆمە تا ئێستا بینیبێتم هەروەها شەیەنی ئەوە کە لە تۆپ 30ەکانی مێژووە

🔥وەسف ناکرێ🔥

نایاب و هەست بزوێن 😞💔

🖤شاز و ناوازە

یەکێک لە باشترین فلمی مێژوو...! سەیرکە پەشیمان نابیەوە

لەخۆڕا پلەی 28پێنەدراوە ، دەستان خۆش بێت

Nayab bw

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان