‘ئەو شتەی بەدرێژایی مێژوو نەگۆڕاوە خۆشەویستیە، خۆشەویستی تەوەرەیەکی نەگۆڕاوە کە جیهان لەسەری دەخولێتەوە’ فیلمی ‘سێ سەردەم’ بەیەکێک لە باشترین فیلمە کۆمیدیەکانی مێژوو دانراوە ، کە چەندین بیرۆکەی جیاوازی تێدا بەکارهێنراوە ، کە تاکوو ئێستاش لە هیچ فیلمێکی تردا بوونی نیە ، باس لە شکۆی خۆشەویستیدەکات لە...
کاتێک سینەما لە ساڵانی سەرەتای درووستبوون و پێشکەوتنیدا بوو ،، دەرهێنەران و نوسەران هەوڵیان ئەدا تا شتێکی نوێ بێننە نێو جیهانی سینەما ،،، فیلمی (سێ سەردەم) ئەو فیلمە بوو کە نوێگەری بوو بۆ سینەما کە باسی سێ سەردەمی جیاواز دەکات ، پێش ئەم فیلمە هیج بەرهەمێکی تری بەناوبانگ نەبووە کە باسی چەند سەردەمێکی جیاواز بکات ،،،، فیلمەکە جەخت دەخاتە سەر ژیان و خۆشەویستی لەو سەردەمە جیاکاندا ،، لە کۆتایی فیلمەکەدا بوونی منداڵ پیشان دەدات لە سێ سەردەمە جیاکەدا ،، لە سەردەمی زۆر کۆن ژن و مێرد ژمارەیەکی زۆر منداڵیان دەخستەوە ،،،، پاشان سەردەمی ناوەند پیشان دەدات کە بە هەمان شێوە منداڵی زۆریان دەبوو بەڵام کەمتر بوو لە سەردەمی کۆن،،،،، بابێینە سەر سەردەمی نوێ، لە سەرەمی نوێ ژن و مێردێک نیشان دەدات کە هیج منداڵێکیان نییە و تەنها ئاژەڵێکی ماڵیان هەیە ،، چەندەها بواری تری ژیان لە ژێر پەردەی کۆمیدیا لەم فیلمە نیشاندراوە
ڕای من وایە ئەم جۆرە کۆمیدایە چێژی نیە بەڵام لەیەنێکی تر باشی فلیمە ئەوەیە کە زانیاریەکی باش دەگەینێ بە جۆرێک ناوەکەی بە خۆیەیتی کە باس لە سێ سەردەم دەکات بلفلیش وایە زانیارێکی باش دەگەینێ باسی ژیان دەکات لە سێ سەردەمی جیا جیا