...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

ژیان و سەرکێشییەکانی مۆسیقاری بەتوانا (وۆڵفانگ ئامادیۆس مۆزارت) لە زاری (ئەنتۆنی سالیارێ) دەگێڕدرێتەوە، کە ئیرەییەکی زۆری بە بەهرە ناوازەکانی مۆزارت بردووە، وەلەبەر ئەم ئیرەییە هەردوو پیاوەکە تووشی چەندان ناخۆشی و بەدبەختی دەبنەوە.

Amadeus (1984)

English
161 خولەك
1984-09-19
imdb8.4
rotten tomatos89%
metacritic88%
هەڵسەنگاندن PG
گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ
بودجە 18 ملیۆن دۆلار
داهات 52 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان AMLF
دەرهێنەر Milos Forman
4,902
Amadeus kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئامادێوس، نمایشێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات کە تێکەڵەیەک لەگەڵ چیرۆکێکی نامۆی عەقڵی مۆسیقای نایابدا، ڤۆڵفگانگ ئامادێوس مۆزارت. خۆم بە بەختەوەر دەبینم کە تێڕوانینێکم لەبارەی ژیانی مۆزارت و چیرۆکە گەورەکەی و چۆنێتی بەخشینی شێوە و پێناسەی بە مۆسیقاکەی وەرگرت. پێم وایە هێزی فیلم لە داهێنەری دەرهێنەرەوە سەرچاوە دەگرێت. جگە لە پێشکەشکردنی چیرۆکێکی ئاسایی، ئامادێوس لە ڕوانگەی ڕکابەرەکەیەوە، ئەنتۆنیۆ سالیێری، دەگێڕدرێتەوە. لە سایەی فۆرمانەوە ئەم بۆچوونە وایکرد ئامادێوس سەرنجڕاکێش و لەبیرنەکراو بێت. لە فیلمەکەدا دوو پیاوی زۆر ئاڵۆز و ناکۆک (مۆزارت و سالیێری) دەبینین کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کێبڕکێ دەکەن بۆ ناساندن و قەدرزانی. بێگومان نابێت چاوپۆشی لە ئەدای نایابی ف.مۆرای ئەبراهام بکەین کە هەردوو خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر و گۆڵدن گڵۆبی لە خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ساڵی ١٩٨٤ بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی ئامادێوس. بە یەک ڕستە، ئامادێوس شاکارێکی ڕاستەقینە و پێویستە هەر کەسێک بیبینێت.

فیلمی (Amadeus)، باس لە باشترین مۆسیقار دەکات لە مێژوودا ئەویش (وڵفگانک ئامادیۆس مۆزارت)، فیلمەکە لە ژانەری (دراما، بایۆگرافی، هەستبزوێن)ـە. ئەم فیلمە لە ساڵی (١٩٨٤) بەرهەمهێنراوە و براوەی ٨ خەڵاتی ئۆسکار بووە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا براوەی ٤ دانە خەڵاتی بافتایە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٨ خەڵات. وە براوەی ٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵەپ لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٦ خەڵات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (میڵۆس فۆرمن) و لە نواندنی(مۆڕای ئەبرەهەم) و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت (تۆم هۆڵس). لە پێگەی IMDB نمرەی ٨.٤ دراوەتێ و لە ڕیزبەندی ٧٥ م دا دێت لە کۆی باشترین ٢٥٠ فیلمەکەی مێژوو وە لە پێگەی تەماتە ڕزیوەکە نمرەی ٨.٩ لە ١٠ پێدراوە. ڕەخنەگران بە شاکارێکی موزیکاڵی ناوی دەبەن. فیلمەکە زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە بە واتایەک هیچ کەم و کورتێک کە شایەنی باسکردن بێت بونی نیە. ڕۆڵی کارەکتەرەکان بە تایبەت ڕۆڵی کارەکتەر (ئەنتۆینۆ سالێری) بە ڕۆڵی (مۆڕای ئەبرەهەم)، فیلمەکەی بە چێژتر کردووە و وایکرد ئەکادیمای ئۆسکار خەڵاتی ئۆسکار بە(مۆڕای ئەبرەهەم)بدەن بۆ ڕۆڵە جوانەی لە فیلمەکەدا بەرجەستەی کرد. هەروەها لایەنێکی تری ناوازەی فیلمەکە (شیوازی شۆت)کان بوو، کە بێگومان بە شێوەیەکی زۆر نایاب کاریان لەسەر کردبوو بە تایبەت دیالۆگ و سینەماتۆگرافی ئەمە جگە لەوەی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٨٤ لە سەدەی ٢٠ دەرهێنراوە. بەڵام بەشێوازێک لایەنی سینەماتۆگرافی جوانبوو کە وێنەی نەبوو چ جای بگات بە ڕێکخستنی ڕەنگەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەهەمان شێوەی شۆتەکان پێم وایە فیلمی (ئامادیۆس)هەم زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە وە لە هەمان کاتدا چێژێک بە بینەر دەبەخشێت کە هەمیشە لە یادگەدا دەمێنێتەوە. چیرۆکێک دەستپێک بە دروستبوونی موسیقاژەنێک بە ناوی (وڵفگانگ ئامادیۆس مۆزرات) تا بگرە لە ناو بردنی بەهرەکەی! فیلمێک پێـم وایە شایەنی چەندنین جار بینینە تا بتوانیت لە مانای جوانی فیلمەکە تێ بگەیت. نوسین؛ ھەڵۆ ھێرش

پێم وابوو کە فیلمێکی وەک ئەم فیلمە مەحاڵە! شانۆنامە ڕەسەنەکەی پیتەر شافەر ئیلهامبەخش بوو بۆ میلۆس فۆرمان سینەماکاری گەورەی چیک کە جیهانی سەرسام کرد,نمایشی بەرز و نزیکەی لە ڕادەبەدەر مرۆڤایەتی لەلایەن فرانک مۆرای ئەبراهام (دوژمنی مۆزارت و سەرسامی نهێنی، سالیێری) یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتنی فیلمەکە،زۆربەیان بۆ قووڵایی فیلمەکە هەستی تەواوەتی کاتی لەلایەن میلۆس فۆرمانەوە جێگەی ستایشە،ئەو دەزانێت کەی مۆسیقا لێبدات هەموو سیناریۆکان: ئۆپێراخانەکان، کۆشکەکان، شەقامەکان و هتد، بەتەواوی هاوئاهەنگن! یەکێک لەم نهێنییە کلاسیکانە ئەوە بوو کە فۆرمان "تیمەکەی" کۆکردەوە، کاری تیمی تەواو. دەتوانین تەنها سەرسامی بین، پێبکەنین، بیربکەینەوە، لە هەمووی زیاتر گوێی لێبگرین. بیبینە، 10/10 شاكاره 🖤

باشبوو پێم فیلمێكی ئاسایی موزیكاڵ بوو شایەنی ئەو نمرە بەرزە نیە

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
کوردسەبتایتڵ بلوڕەی
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
سێرڤەر
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان