باسی کچێکی بچووک دەکات کە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کۆڵۆمبیا دەژی، کە خێزانەکەی چێژ لە زۆر توانای جادویی دەبینن، بەڵام ئازارەکانی کچەکە لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بۆی دەردەکەوێت ھیچکام لەو توانایەنەی نییە کە خێزانەکەی ھەیەتی.
ئەوەی لێی تێگەشتم: ھەندێ جار ئینسان خۆی بە کەمتر دادەنێ لە بەرامبەر ئەوانی تر، ھەست بە خۆشەویستی و گرنگی خێزانەکەی ناکات، بۆ ئەوەش پێویست بە چەند ڕووداوێکی تراژیدی دەکات، تا بیرت بێتەوە کەمتر نیت لە ئەوانی تر، تاکو ھەست بە خۆشەویستی خێزانەکەت بکەیت، تا بزانی چەندە گرنگن بۆ یەکتر..