بەسەرهاتەکە لە چیرۆکێکی ڕاستی وەرگیراوەلە ماوەیەک پێش جەنگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کەسێکی ڕەشپێست بەناوی سۆڵۆمن نۆثۆرب ئەڕفێندرێت کە ئازادە، لە باشووری نیویۆرک وەکو بەندەیەک ئەفڕۆشرێتتا ماوەی 12 ساڵ بێ سەرو شوێن ئەبێت و چەند ڕووداوێکی مەزنی بەسەر دێت
ئازادی بەرزترین مانای ژیانە، ئەو دیارییەیە کە هەموو مرۆڤێک هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێت و هەمیشە دەبێت مرۆڤ ئازاد بێت پلەکانی ئازادی لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەگۆڕێن، بەڵام بە دڵنیاییەوە سەختترین لەم ئاستانە ئەوەیە کە بە تەواوی لەدەستی بدەیت، بۆیە دەبیتە کۆیلەیەکی فرۆشراو و دەکڕیت وەک کاڵایەک، ئاژەڵێک، یان تەنانەت شتێکی بێ گیان، کە مافی ئەوەی نییە هەست و پێویستییەکانی هەبێت. لەدایکبوون بە کۆیلە هەستێکی قورسە کە پڕە لە تووڕەیی و نائومێدی و ڕق، بەڵام سەختترین و سەرکوتکەرترینیان ئەوەیە کە شەوێک لە کەسێکی ئازادەوە کە خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و ژیانی دەگۆڕێت بۆ پیاوێکی کۆیلە، کە ڕاهاتوە خزمەتی مرۆڤێکی دیکە بکات، تەنها لەبەر ئەوەی بە پارە کڕدراوە ئەم فلمەش ڕوە ناشرینەکەی ڕەگەز پەرستیمان پشان دەدات.
بێ کێشەبو بەڵام زۆر نایاب بو لەڕووی چیرۆکەوە،.، دەسخۆش 👌
فیلمی جانگۆ و دوانزە ساڵ کۆیلایەتی دوو باشترین فیلمن بۆ پیشاندانی ڕووە ھەرە ناشرین و پیسەکەی ئەمریکا و رۆژئاوا لە سەردەمی کڕین و کارپێکردنی کەسە پێست تاریکەکان.
چیرۆکەکەی ناوازەیە دەستان خۆشـ👏
بەڕاستی یەکێکە لەو فلمانەی لەسەرەتاوە تاکۆتایی هیچ بێزارنابیت...ڕۆڵبینێکی ناوازەو چیرۆکێکی ناوازە
به ڕاستی وه سف ناکرێت به که لیمه
خۆش بوو نەک لەبەر ئەوەی 250کەی مێژوو بوو بەڵکو لەبەر چیرۆکەکەی