پیاوێک کۆنتڕۆڵێکی گشتگیر دەدۆزێتەوە کە لەڕێگەیەوە دەتوانێت بچێتە بەشە جیاجیاکانی ژیانی و داهاتوو و ڕابردووی ببینێت. بەڵام تووشی چەندەها کێشە دەبێتەوە کاتێک کۆنتڕۆڵەکە خەریکە دەست بەسەر ژیانییدا دەگرێت
دەستی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت یاخوا بەڕاستی زۆر زۆر لەمێژە بەدوای فیلیمە تایبەتە دەگەڕێم بەگشتی فیلمەکانی adam زۆر چێژ بەخشن و هاوسەنگی زۆر باش ڕاگرتووە واتا فیلمەکانی هەرکاتێک و سەردەمێک بێ پەیامی خۆی بەباشی دەگەیەنێت ناوازەیە بەڕاستی ....
بینەر هەست بە پەیامی ئەم فیلمە ئەکات هەرلەسەرەتاوە، کە ئێمە هێندە سەرمان لە ئیش و کاردا قووڵبۆتەوە کاتمان بۆ هیچ شتێک و خێزانەکانمان نەماوە، کاتمان بۆ گرینگیدان بە خۆمان جەستە و تەندروستیشمان نەماوە، ئێمە هەموو ژیامان ئەکەینە قوربانی پیشەکانمان. من باوەڕم بە هەوڵدانە بەس نەک ئیشێک ژیانت داگیربکات و کاتت بۆ هیچ شتێک نەمێنێتەوە، وە خۆمان لە سەختی و بەلەنگازیەکان ئەدزینەوە لە کاتێکدا هەر ئەوانەن ئێمە دروست ئەکەن.
Shazzzz 👀
Wooooow zor shaza 🤩🤩🤩🤩🤩
دەکرێ ئەم فیلمە تەواوی ژیانی ئەوکەسانە بگۆرێ کە تەنها هەوڵی بەدەست هێنانی پارەو ناوبانگ ئەدەن،پێویستە هەموو تاکێکی ئەم جیهانە سەیری ئەم فیلمە بکەن
فیلمێک کۆن بوونی نیە ، زۆر بەچێژە و بەمانایە