...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

به‌ بێ هیچ هێمایه‌ك كه‌ ئه‌و چۆن دێت و ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ بازرگانێكی بێهیوا ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ بكاته‌وه‌ له‌ گرته‌كه‌كانی

Oldboy (2003)

Korean
120 خولەك
21 Nov 2003
imdb8.4
rotten tomatos82%
metacritic77%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 3 ملیۆن دۆلار
داهات 15 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Show East
دەرهێنەر Chan-wook Park
87,503
Oldboy kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 72ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

خۆشبوو بەس چەشنی نهێنی تێیدا لاواز بوو هەر لەسەرەتاوە دیار بوو. شایەنی یبینینە💯

بەدڵم بوو، و ئەوانەی دەڵێن شایەنی 250نیە پێوستە ڕوونی بکانەوە بۆ

ئەوانەی کە ئەڵێن بێتام ترین فیلمە لە مانای سینەما تێنەگەیشتوون😍بەتایبەتی تۆڵە کردونەوەی....

بەڕاستی بێتام ترین و بێماناترین فیلمە تەنها کات کوشتنە ، تکایە سەیری مەکەن و ئەو کاتە بەنرخەی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن بە سەیر کردی ئەم شتە بێمانایە ، ئەصلەن گوناحە ناو لەمە بنرێت فیلم ، یەک نمرەش گوناحە پێی بدرێت ، جەماعەتی پێداچونەوە بە جدیتانە ئەڵێن فیلمێکی زۆر شاز و نایابە؟🤔🤦🏻‍♀️🦦

فلیمێکی هیچ و پوچ بوو

هەر کە لە زیندانەکە دەردەچی بە پەیامێک پێمان دەڵی کە دای سوو لەسەر زۆر قسە کردنی توشی ئەو کارەساتە بوە بۆیە دەڵێ دای سوو ئێستاش زۆر قسە دەکا؟

هه‌ست بزوێن یانی ئه‌م فیلمه‌, زه‌حمه‌ته‌ له‌ ژانه‌ری هه‌ست بزوێن له‌مه‌ باشتر بدۆزیته‌وه‌💜

چ گەوادەک ئەم فلمە دروستکردیە نەخوشترین و سەیرترین کوتای 💔😧

بەراستى چيڕۆکەکەى يارى بە مێشکم كرد بەراستى براڤۆۆ شايەنى ٢٥٠ بوو لە باشترينەکان شايەنى بينينه بەشێکى چيڕۆکەکە دووبارە بوو يانى لە فيلمەکانى كەش هەبووه شازه بەس

هەر لەسەرەتای فلیمەکەوە کە ئەو کچەم بینی یەکسەر زانیم کە کچی دایسوە، بە ڕای من کەسێکی ئەقڵ بچوک چێژ لەم فلیمانە ئەبینێ شایەنی ٢٥٠ـی مێژوو نییە

حەزم لێیە دانە بە دانەی مرۆڤەکان بخەمە ژوورێکەوە لەگەڵ TVیێک و کاسێتی ئەم فیلمە، تاکە ڕێگە بۆ دەرچوونیان سەیرکردنی تەواوی فیلمەکەبێ، بەڕاستی ناوازەیە دەستی وەرگێڕیش خۆشبیت.

بە ڕاستی بە مانای وشە فیلمە چ چیرۆکێکی نایابی هەیە سەری بکەن پەشیمان نابنەوە

بێ هیچ دوو دڵیەک بینەریبە بائەم شاکارەت لەدەسنەچێ بەڕاستی ئاگرە🔥

گەر نەخۆشییەکی دڵت هەبوو ' سەیری مەکە - تکایە .

کاریگەر بوو

زۆر بەچێژ بوو بەڕاستی ئێستاش لە شۆکام یەکێکە لە باشرینەکان وە شایەنی ئەو رەیتینگەیە لە سەرەتاوە ئەو خاتە ناو فلیمەکەوە،پیاوێک بەهۆی ئەو هەموو هەڵەنەی پێشتری ئازار دەچێژێ، وە فلیمێکە زۆر باشە لەبارەی (خەوی موگناتیسی)، لە کۆتایەیە ئەڵێم هەرچەنە لە ئاژەڵێکیش باشتر نیم، بەڵام مافی ژیانم نییە.❤️‍🔥

بەمەعنای کەلیمە هەست بزوێن و کاریگەر 🥲

لەم مەزنیـە و لەم جوانیـەەەەە شاکارەکی زور گەورەیـە 🔥

شیکردنەوەی کۆتاییەکەی کچەکەی دایسو تا کۆتایی نەیزانی کە ئاشقی باوکی بووە، چونکە دایسو دوای ئەوەی ڕاستیەکەی زانی، زمانی خۆی بڕی لەبری ئەو ھەڵەیەی چەندین ساڵ پێش کردبووی و پاڕایەوە تا ھیچ بە کچەکەی نەڵێت. ووجین خۆی کوشت چونکە ئیدی تۆڵەی خۆی سەندەوە و ھیج نەما بۆی بژی. لە کۆتا دیمەندا دایسو دەبینین لەگەڵ ھەمان ژن کە خەواندنی موگناتیسی بۆ خۆی و کچەکەی کردبوو پێشتر، تا داوای لێبکات بێرەوەری بسڕێتەوە و ئەو نھێنییە لەبیرکات کە ئەوکەسەی خۆشیدەوێ کچییەتی و بەردەوام بن لە پەیوەندیەکەیان. خەولێخەرەکە پێی دەڵێ تۆ دەبیت بە دوو بەشەوە، بەشێکت ئۆ دایسو'ە کە نھێنیەکە نازانیت، بەشێکیشت "دڕندەکەیە'' کە نھێنییەکە دەزانێت.. دڕندەکە ئاوڕدەداتەوە و دەڕوات، لەگەڵ ھەر ھەنگاوێکی یەک ساڵ پیردەبێت و کە بوو بە ٧٠ ساڵ، دەمرێت. کاتێک دایسو خەبەری دەبێتەوە لەناو بەفرەکەدا کەوتووە، گریمانەیەک ئەوەیە کە بەشی دڕندەکە مردووە و ئەو بەشەی ماوەتەوە کە ھیچی لەیادنەماوە لەسەر ئەوەی ڕویدا. می دوو و دایسو باوەش دەکەن بەیەکدا و دەموچاووی دایسو ھەم دەگری و ھەم پێدەکەنێ، تا وا لە بینەر بکات دڵنیا نەبێ کە لە خۆشیدا پێدەکەنێ و ھەمووشتی بیرچۆتەوە، یان لە خەفەتدا دەگری کە ھێشتا بیری ماوە

شاکارێکە بۆخۆی

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕوداوەکانی فیلمەکە ئەگەر من دڕەندەیەکی زۆر قێزەونیش بم ئایا شایەنی ئەوە نیم کە ژیان بکەم؟ سەرەتا شتێک هەیە دەبێ بیزانن ئەویش ( خەوتنی موگناتیسیە ) کە لەڕێگەی ئەم تەکنیکەوە ئەتوانن کەسی بەرامبەر بخەوێنن بەڵام خەوێکی قولو ئاسایی نا بەڵکو خەوێکی تایبەتە لەکاتی خەواندنی کەسەکە هەر فەرمانێکی پێ بکەن جێبەجێی دەکات بێ ویستی خۆی کاتێ هەڵسا لەو خەوە و بێئەوەی لەبیری بێت کە فەرمانیان پێی کردوە وادەزانێت خۆی ئەوکارە ئەنجام دەدات و ویستی خۆیەتی و ئەمە شتێکی ڕاستیەو فانتازی نییە لەجیهانی ئەمڕۆدا دەکرێت... ..... فیلمەکە باسی ترسناکی وشەکان ئەکات دەکرێت وشەیەکی زۆر سادە کارەساتی گەورەو دڵتەزێنی لێبکەوێتەوە باسی کەسێک دەکات بەناوی دایسو کە لەشەوی لەدایکبونی کچەکەیدا ژنەکەی دەکوژرێت ودەڕفێنرێتو زیندانی دەکرێت و و زیندانیەکی ئاسایی نا بەڵکو بۆ ماوەی 15 ساڵ لەژورێک بەند دەکرێت بەبێ ئەوەی بزانێ کێ وای کردوە وە بۆ وادەکات و هەمو ڕۆژێک بەگازێک بێهۆش دەکرێت و خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دەدەن و دوای ئەو پانزە ساڵە بەری دەدەن و دەچێتە مەتعەمێک کە کچێک دەناسێت کەکارەکتەرێکی زۆر گرنگە بیناسن ناوی میدۆیە کە لەڕاستیدا کچی خۆیەتی بەڵام کەسیان ئەوی تریان ناناسنەوە لەبەر ئەوەی کچەکەش بەهەمان شێوە لەلایەن پیاوێکەوە خەوتنی موگناتیسی لەسەر ئەنجام دراوە لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی لیی هو باشە ئەم پیاوە بۆوادەکات ئامانجی چییە ئەم پیاوە کاتی خۆی پەیوەندیەکی نەشیاوی هەبوە لەگەڵ خوشکەکەیدا بەناوی لی سوو و خوشکەکەی دوگیان دەبێ و مناڵی براکەی لەسک دەبێ و دای سوو بینیویەتی کاتێ ئەمدوانە کاری سەرجێی دەکەن بۆیە بە برادەرێکی خۆی دەلێت و ئەویش بڵاوی دەکاتەوە تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی کچەکە خۆی دەکوژێت چونکە چیتر بەرگەی ئەو قسەو قسە ڵۆکە ناگرێت براکەی دەیەوێت ڕێی لێ بگرێت بەڵام ناتوانێ بۆیە دەیەوێت تۆڵە لەم دایسوە بکاتەوە بۆیە زیندانی کردوە بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی بۆ دایسو و کچەکەی میدۆ خەوتنی موگناتیسی بەکار هێناوە ؟ بۆئەوەی وا بکات ئەودوانە یەکتری نەناسنەوە و بکەونە خۆشەویستی یەکتر و کاری سەرجێی ئەنجام بدەن واتا چونی بۆ ئەو مەتعەمەو قسە کردن لەگەڵ کچەکەیدا و کچەکەش وا بەزویی بۆتە برادەریو چۆتە دڵیەوە سوتفە نەبوە بەڵکو پێشتر فەرمانیان پێکراوە کەوابکەن لەڕێی خەوتنی موگناتیسیەوە کەبەدرێژایی ئەم پانزە ساڵە پێیدا تێپەڕبونە ... و هەموو شت بەپێی پلانەکە دەڕوات و دایسو دەکەوێتە ئەو داوەوە و کاری سەرجێی لەگەڵ کچەکەی دەکات بێئەوەی بزانن کەئەوان کچو باوکن چونکە لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسین و هەمان سیناریۆ دوبارەدەکاتەوە وەک چۆن ئەو لەکەڵ خوشکەکەی بوو ئەم لەگەڵ کچەکەیدا سێکسی ئەنجامدا بەڵام ئەو لیی هو بەبڕیاری خۆی ئەوکارەی کرد بەس دایهو لەژێر کاریگەری خەوتنی موگناتیسی بو ئەوەتان لەبیر نەچێت... بەڵام لەدواتردا لیی هوو پێی دەلێت کەئەوە کچەکەتە و من ئەوکەسەم کەتۆ ژیانیت وێرانکردو ئەوقسەیەت بڵاو کردەوە کەمنو خوشکم چیمان کردوە پێکەوە و پێشی دەلێت کەهەموو ڕوداوەکانی تۆمار کردوە لە لای خۆیدا و دەلێت کە بەکچەکەت دەلێم کە ئەوە باوکتە وا سێکسی لەگەڵ کردووی لێرەدا مەشهەدێکی زۆر کاریگەر دەبینین کە چۆن دای سوو لێی دەپاڕێتەوە کە ئەو کارە نەکات وپێی دەلێی دەبمە کوێلەت و زمانی خۆی دەبڕێت وەکو ڕەمزێک بۆئەوەی ئیتر بێدەنگ ئەبێو باسی خەڵکی ناکات لی هوو ڕازی دەبێ کە بەکچەکەی نەلێ و پاشان ڕاستەوخۆ خۆی دەکوژێ چونکە تاکە ئامانجی ژیانی ئەوەبو توڵە لەدایسوو بکاتەوە و ئامانجەکەی بەدی هێنا بۆیە چیتر هیچی نەمابو لەژیاندا ئەنجامی بدات دیمەنی کۆتایی فیلمەکە .. لەکۆتایدا دایسو دوای ماوەیکی زۆر خەوتنی موگناتیسی بۆخۆی ئەنجام ئەدات تاکو ئەو ڕاستیە لەبیر کات کە سێکسی لەگەڵ کچەکەی خۆیدا کردوە.. کۆتاییەکەی کراوەیە و سێ شیکردنەوەی بۆ کراوە .... یەکەم :دەلێت نەیتوانیوە ئەو ڕاستیە لەبیر کات چونکە کاتێک کچەکەی باوەشی پێدەکات و پێی دەلێ باوکە پێدەکەنی و دواتریش لە دەموچاویا ئازارو ئەشکەنجە دەبینین ئەو پێکەنینەش لەوەیە ئاماژە بێت بۆئەوەی دڵخۆشە بەوەی کچەکەی هێشتا ڕاستیەکەنازانێ بەم حسابە بێت هێشتا خۆی ڕاستیەکە دەزانێت بۆیە هەستیشی بەئازار کردوە دوەم:دەلێت خەوتنە موگناتیسیەکە سەری گرتوەو توانیویەتی ڕوداوی سەرجێییکردنەکە لەبیر بکات سێیەم: و بەپێی ویکی پیدیا دەلێت کە لەڕاستیدا ئەودیمەنەی کۆتایی تەنها خەیاڵەو لەڕاستیداهیچ خەوتنێکی موگناتیسی ڕوی نەداوە تەنها خەیاڵێکی دایسوە پەیوەند بەسام

ئای لە جوانیو نایابی ئەم فیلمە هیوادارم بیینەری بن💎🔥

ناتوانم هیچ بڵێم ... تەنها ئەوە نەبێت کە بڵیم واشوکت ئەکات ئم فیلمە خۆت چاوەرێی ناکەییت شاکارێکی مەزن... گەر کەسێکی خراپەت کردوەو خەریکی تاوانکاریت ... پێشنیار دەکەم کە بینەربن.... گەر کەسێکی باشیت بینەربە بۆ ئەوەی تاوان نەکەی 😢😢

دەست خۆشی لە برایانی "کورد سبتایتڵ" دەکەم بۆ وەرگێڕانی ئەم فیلمە جوانە، چیرۆکێکی ئاڵۆز. بەهۆی هەڵەیەکی ڕابردووەوە ژیانی سەراو ژێربوو، تەنها هەڵەیەکی پچووک چەندین کەس بوونە قوربانی، زۆۆر جوان بینەر ئامۆژگاری دەکات کە چاوکراوە بێت لە هەنگاوەکانی داهاتووی ژیانی، شایەنی تەماشاکردنە شایەنی (٧) ئەستێرە کەمتر نیە.

ئەم فلیمە کۆریە ئیحترافی پێ دەکەم زەخمە هەر ئەم فلیمەیە کە ئەمریکیەکان تەقلیدیان کردۆتەوە بەس کەمێ لە ڕووی چیرۆکەوە دەستت کاریان کردووە

سەرەتای فیلمەکە تا نیو کاتژمێری بەجۆرێک خاوە بینەر لێی بێزاردەبێت و بە ئەگەری زۆرەوە واز لەبینەربوونی فیلمەکە دینێت، بەڵام هەر دوای نیو کاتژمێر تا کۆتایی فیلمەکە بەردەوام نهێنی نوێ و بابەتی بیرۆڵ سەرهەڵدەدات، بەجۆرێک بینەر ون دەبێت لەناو ئەو سیناریۆ ئاڵۆز و پڕ نهێنییەدا، دەرهێنەری ئەم فیلمە شایەنی ڕێزلێنانە بۆ ئەو کارە ناوازەیەی بۆ فیلمەکە کردوویەتی

لەوانەیە ئێمەش چەندین هەڵەی لەو شێوەیەمان کردبێت و ❤ هەستمان بە خۆشمان نەکردبێت، بەڕاستی چێژبەخشە

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤیدمۆڵی
ڕۆنیمۆ
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان