جاک واڵش پێشنیارێکی گەورەی دەخرێتە بەردەم بۆ گێڕانەوەی ژمێریاری مافیایەکی پێشوو لەهەمان کاتدا (ئێف بی ئای)ـش دەگەڕێن بەدوای ئەو ژمێریارەدا، بۆیە (جاک) ڕووبەڕووی گەورەترین سەرکێشی دەبێتەوە بۆ گێڕانەوەی ئەو ژمێریارە
نازانم چۆن وەسفی بکەم وەسفی ڕۆڵگێڕانەکە؟ وەسفی چیڕۆکەکە؟ وەسفی دەرهێنانەکە؟ وەسفی کۆتایەکە؟ شایەنی سەیرکردنە یەکێک لە باشترین کۆمیدیە ئاکشنەکان
نایب بوو فلیمەکانی ڕۆبیرت یەک لەیەک نایبتر خۆشترن. دەستان خۆش بێ سەرکەوتوبن🖤
بەمانای وشە نایەب بوو، وەک هەمیشە ڕۆبەرت بە باشترین و جوانترین شێوە ڕۆڵەکەی بەرجەستە کردووە، و پەیامە جوان و بە نرخەکانیان بە شێوەیەکی زۆر باش گەیاند، شایەنی بینینە. 9.5/10
فیلمێکی زۆر خۆش و بەچێژ شایەنی بینینە❤
فیلمێکی تایبەت ، رۆبەرت بە حوکمی ئەوەی گەنجترە تەواو وزە و حەزی خۆیی تیا بەکارهێناوە ،فیلمەکە شێوەیەکی کلاسیکی نوێی تیایە کە هەمیشە هی ئەو سەردەمە نایاب بووە ، رووداوەکان زۆر ورد و خۆش و زۆرن وزەیی زۆر پێوەیە کە بێزار نابی بە دیاریەوە شایەنی سێرکردنە کە هەموو ئەکتەرەکان رووحیەتی ڕۆلگێرانیان پێوە دیارە . بۆ فیلمێکی ئەکشنی وا نایاب دەرچێ