خێزانێک لەزستاندا دەچن بۆ ئوتێلێکی دورەپەرێز , وە شەیتان و ڕۆحەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر دەرونی باوکەکەو وای لێدەکات توندوتیژ بێت , لەکاتێکدا کوڕەکەی حاڵەتێکی دەرونی هەیە و شتی تۆقێنەر دەبینێتچوارەم ترسناکترین فیلمی مێژوو
شاکار 🔥، ئەم فیلمە ئەستەمە لەبیر بکرێت بۆ چەندەها ساڵی تر مێشکم بەدوای وڵامی پرسیارە گەورەکەی دەرهێنەرەکەدا دەگەڕێت 😍🖤
هیچ نەبو
شاکارێکی تری ستانلی کوبریک شایەنی بینینە♥️
فیلمێکی نایابە بۆ ئەو کاتە بەڵام خۆشە ئەگەر ئەکتەر جاک'ت خۆش ئەوێ
یەکێک لەباشترین فلیمە لەم ژانەر وە یەکێک لە باشترینە کانی "Jack Nicholson" زۆر تایبەتە و چێژبەخش بو دەسخۆش❤🌹
بەرهەمێکی زۆر تایبەت😍😍... دەستان خۆشبێت یاخوا❤️🌸
چیرۆکەکەی هیچ مانایەکی نەبوو وە زۆریش ترسناک نەبوو سەیرە ئاوا ڕەیتینگی بەرزە
shazzzzzzzz☺️💗
ئەم فلیمە بۆ کەسێکە ئاشقی جاک بێت و عەزی لە فلیمی ترسناک و ئاڵۆز بێت ، بەڕاستی کاتت بە فیڕۆ دەدەی سەیری مەکە باشترە ٢ سەعات لە ژیانم ڕۆی ، بەس نواندنەکەی جاک جوان بوو
ئەو هەموو پێ هەڵدانە زورەی خخەڵك و بینەری ئەم فیلمە و هەواداری جاك زیاد لە پێویستە بە ڕەئی من ۲ کاتژمێر بە فیلمێکی تر بکوژە
فیلمێکی نایابە، جاکیش ھەموو کات کاری خۆی ھەر ئەکات بە نواندنە ناوازەکەی
وەك هەموو فیلمەکانی تری نایاب
شاکارێکە ، وە یەکێکە لە باشترین فیلمەکان ، وە کوبریک دیسان سەرسامت ئەکاتەوە ، نواندەکەی جاکیش قسەی تیاناکرێ زۆر زۆر شاز بوو، بەجدی فیلمێکی تەواوە
❤جاک وەک هەمیشە باشترینی پێشکەش کردووین