جەستەی دەبێت بە کارێکی ھونەریی زیندوو و لەپڕێکدا لە مۆزەخانە نمایش دەکرێت، سام کە پەنابەرێکی سوورییە بۆیدەردەکەوێت کە زیاتر لە پێستی خۆی فرۆشتووە
فیلمەکە باس لە ڕاستییەک دەکات کە بەداخەوە لە تەواوی جیھاندا ھەیە بەڕاستی گەر تۆ ھاوڵاتییەکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست یاخود ئەفریقی بیت ناتوانیت ئەو شتەی کە دەتەوێت بەدەستی بھێنیت ،گەیشتن بەو خەونەی کە ھی منداڵیتە زەحمەت و مەحاڵە!لە ساڵی ٢٠٢١ زاینیدا ھێشتا کۆیلایەتی کردن بە ئەفریقی و ڕۆژھەڵاتییەکان ماوە، ئافەرین کەوسەر بن ھەنیە بۆ ئەم فیلمە جوانەت