...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

زیاتر لە ٢٠٠ساڵ پێش ئێستا کەسێک لەدایکبوو، کە ڕوانگەی تەواوی مرۆڤایەتی گۆڕی بۆ ژیان و چۆنێتی دروستبوونی جۆرەکان، ئەو کەسە "چارلس داروین" بوو. "دەیڤید ئاتنبرۆ" لەم فیلمەدا مێژوو و ئەو ڕوداوانەتان پێ ئاشنا دەکات کە لە زانستی زیندەزانیدا جێی هەڵوەستەن، و چۆن زانستی زیندەزانی ئەوەندە پێشکەوتوو بوو و گە...

Charles Darwin and the Tree of Life (2009)

English
60 خولەك
2009-02-01
imdb8.5
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان The Open University
دەرهێنەر N/A
ئەكتەرەكان David Attenborough
12,909
Charles Darwin and the Tree of Life kurdish poster
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

سەرەتا زۆر سوپاس بۆ پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەییە ناوازەیە و دەستی هەمووان خۆشبێت دواتر لە ڕاستیدا من زۆر حەزم بەم بابەتانە نەدەهات بەڵام کە کارەکە داروێنی تێدابوو ئامادەم 200 کاتژمێری تەواو دانیشم بەدیاریەوە کەسایەتیەکی مەزنە کە ئەمەش شتێکی حاشا هەڵنەگرە و نکۆڵیکردن لە پەرەسەندن تێنەگەشتنە لەم تیۆریە مەزنە کە هەمووانی تێگەیاند ئێمە لەکوێوە هاتووین زۆرجار کێشەی ئەوانەی تێناگەن لەپەرەسەندن ئەوەیە کە وائەزانن پەرەسەندن چۆنیەتی هاتنەکایای ژیان ڕوون دەکاتەوە لەکاتێکدا ئەم باسە شتێکی زۆر جیاوازە لەپەرەسەندن داروێن هەرگیز پەیوەندی بەوەوە نەبووە کە ژیان چۆن هاتۆتە کایاوە بەڵکو هەمەچەشنی زیندەوەرانی ڕوونکردۆتەوە خۆم یەکێکم لەو کەسانەی زۆر بەوە بێتاقەت ئەبم کە کەسانێک بەبێ ئەوەی تێگەشتبن لەم باسە ڕەخنە ئەگرن ڕەخنەی بێ هۆکار تەنانەت هەندێک کەس هەن بەبێ ئەوەی شتێکیشیان لەسەر خوێندبێتەوە ئامادەن ڕەخنە بگرن و باسی پەرەسەندن شتێکی وەها ئاسایی نییە تەنیا چەند پەڕەیەک کە داروێن نوسیویەتی بەپێی ئەو پێشکەوتنانەی دوای ئەوە ئێستا چەن سەد پەڕەیەکی لەسەر نوسراوەتەوە ئێمە نابێ تەنیا جەخت لەسەر کارەکەی داروێن بکەینەوە ڕاستە داروێن چەنەها شتی ڕوونکردەوە جیاکردنەوەی درەختی ژیانیش یەکێکبوو لەوان بەڵام مێژووی پەرەسەندن زۆر زۆر کۆنە و کە کۆنترین نوسراو دۆزرابێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پ.ز وە لەئەنجامی ئەو تاقیکاریانەی تائێستا کراون گەیشتووین بەو ئەنجامەی کە پەرەسەندن بیردۆزێکی 100% دروستە و بۆ زانیاری هەموو ئەوانەی ڕەخنەی ئەوە ئەگرن بۆچی گەر ئەمە سەلمێندراوە و ڕاستییە پێی ئەوترێت بیردۆز (تیۆری) لێرەدا ئەمەوێ ڕوونکردنەوەیەکی کورت بدەم لەسەر ئەو باسە ئێمە هەموومان گەرجارێکیش بێت باسی بیردۆزی ڕێژەیی ئەنیشتاینمان گوێ لێبووە گەر تێشنەگەشتبین لێی ئەوکات و ئێستاش ئەوە پێی دەوترێت بیردۆز لەکاتێکدا لەفیزیادا ئێستا 100% بەڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر دادەنرێت و کاری پێدەکرێت و لەسەرووی هەمووشیەوە بووەتە هۆکاری چارەسەرکردنی سەدان کێشەی فیزیایی لەو چەمکانەی کە ڕێژەیین تەنانەت لای ڕاست و چەپیش ڕێژەیین و ئەمە ئەوەنەبوو ئەنیشتاین کاری لەسەرکرد کاری ئەنیشتاین لەسەر کاتبوو بەڵام هەموو ئەمانەشی چارەسەرکرد بەو بیردۆزە و لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە بیردۆز لە زانستی سەردەم بەشتێک دەوترێت کە سەلمێندرابێت . دووبارە سوپاس و ماندوونەبن لەکۆتاییشدا سوپاس بۆ داروێن کە ئێمەی چاوکراوەترکرد دەربارەی جیهانی خۆمان و زیندەوەران کارێک کە هەمیشە بەرزی ئەنرخێنین.

بەراستی پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان زۆر جوانە دەستانخۆش

هەمیشە زانست لە پێش هەموو شتێکەوەیە دەستان خۆش بێت ماندوو نەبن

دەستتان خۆش بێت بەڕاستی ئەم جۆرە بابەتانە پێویستن بۆ خەڵکی ئێمە.لەوەتەی داروین ئەم بیردۆزەی دەستپێکردوە بەردەوام ئەو پێشکەوتن و ئامێر و وەسائیلە و دۆزینەوە زانستیەکان دوپاتی دەکەنەوە کە بیردۆزەکەی داروین گەر ڕەها نەبێت ئەوا نزیکترینە لە تێگەیشتن و زانینی ئەو هەمەجۆریە و هەمەزیندەوەرەیەی کە هەیە جا پێتخۆش بێت یان پێتناخۆش بێت زانست بێ لایەنە گرنگی بە بیروباوڕی تۆ نادات.

سێرڤەرەكان
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
سێرڤەر
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان