لە جیهانی سیخوڕی نێودەوڵەتیدا ئەرکێک بە سیخوڕێک بەناوی "پاڵەوان" دەسپێردرێت لە لایەن ڕێکخراوێکی نادیارەوە کە بە "باوەڕ" ناسراون، لە پێناو ئەرکێکی ئاڵۆز و نادیاردا کە سنوری ڕاستی تێدەپەڕێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگی جیهانی سێیەم
ئایا هەرگیز دەتوانرێت ئینترۆپی ماددەکان پێچەوانەی کات بجووڵێنرێت؟ ئایا ئەمە دەبێتە هۆی جووڵە بە ئاڕاستەی پێچەوانە؟ `کریستۆفەر نۆڵان´ بەدەرهێنانە ناوازەکەی زۆر بەجوانی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە و بیروڕاکانی خۆی دەربارەی کات دەخاتە ڕوو، وە نواندن لێرەدا نایابە و هەموو بەشداربووەکان کارێکی ناوازەیان کردبوو لە بەرجەستەکردنی ڕۆڵەکەیان، هەرچەند ڕەخنەگران نواندنی `جۆن دەیڤد واشنتن´ـیان بەدڵ نەبوو، سەرەڕای ئەوەی دەبووایە بیانزانیبا کارەکتەرەکە خۆی بەوجۆرە ساردە و پێویستە بەوجۆرە ڕۆڵەکەی بەرجەستە بکرێت، هەروەها فیلمەکە خاوەنی سینەماتۆگرافی و کۆمەڵێک ساوندتڕاکی ناوازەیە، کە وا لە بینەر دەکات تەنانەت پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە، حەز بە دووبارە بینینەوە بکات، تاکە کێشەی فیلمەکە لە ڕێکخستنی دەنگ بوو، ئەویش تەنها لە دوو دیمەنی کورت، بەڵام ئەگەر بە ژێرنووس بینەری بن ئەوەیان نابێتە کێشە، بۆیە بەگشتی فیلمی `تـێـنـێـت´ نایابە و شایەنی نمرەی 9.5ـــە
ئاڵۆز بوو بەس يەکەکە لە باشترينەکان
پێم سەیرە لە 250 باشترینەکان نیە
فیلمێكی زۆر خۆشە چونكە باسی گەشتی كات دەكات و وە زۆر جوان ئەنجامی دەدەن فیلمەكەی زیاتر خۆش كردوە بەس یەک مشكیلەی هەیە ئەو فیلمە ئەویش ئەوەیە تێگەیشتنی ئاستێكی زۆر زۆری دەوێت هەتە بە جوانی و بە تەواوی لە میلمەكە بگەیت دەستی ئێوەش خۆش بێت 🖤🔥
خوێنەرێکی باشی فیزیا یاخود تێگەشتنت بۆ جیھانی فیزیا زۆر ورد نەبێت مەحاڵە تێگەشتن لەم فیلمە گەر چەندین جاری تریش سەیری کەیتەوە بە شێوەیەک ئاڵۆزە کە مێشک توانای کۆنتڕۆڵ کردنی دیمەنەکانی نامێنێت. .
فلیمێکی زۆر ئاڵۆز بە ئەوە ئندازەیی ئاڵۆزە کە فلیمەکەی بێتام کردووە
دوای ٣ جار سەیر کردن تێگەیشتم ههـ بژین
Barasty zor taibata u shayani binina ❤️❤️
فیلمێكی نایاب بەڵام تابڵێی ئاڵۆز😁
ئاڵۆزە بەڕاستی
🔥واو زۆر بەهێز بوو ڕوداوەکانی زۆر ئاڵۆز بوو
🖤هەر فیلمێک هی نۆڵان بوو شاز دەبێت