...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

ساڵی ١٩٦٢ لە هۆنگ کۆنگ، ژن و پیاوێکی هاوسەردار کە هاوسێی یەکدین، پاش ئەوەی هاوسەرەکانیان بۆ کاروبار دەڕۆنە دەرەوەی وڵات، لە سەر خۆو بە هێواشی لە نەبوونی هاوسەرەکانیاندا زوو بە زوو جۆرە خۆشەویستیەک لە نێوانیاندا دروست دەبێت.

In the Mood for Love (2000)

Cantonese,Shanghainese,French,Spanish
99 خولەك
09 Mar 2001
imdb8.1
rotten tomatos90%
metacritic85%
هەڵسەنگاندن PG
گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ
بودجە دیاری نەكراوە
داهات 13 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Universal Pictures
دەرهێنەر Kar-Wai Wong
30,825
In the Mood for Love kurdish poster
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

‎دووەم فیلمی دلخوازم لە کارەکانی وۆنگ کار-وای ڕاستەوخۆ دوای چۆنکینگ ئێکسپرێس.

ھیچچ نەبوو لەچاو ئەو ھەموو وەسفی کرابوو زۆر کەمیژ رۆمانسی بوو بەلای منەوە بە پێی ئەوەی نوسراوە ژانەرر رۆمانسیە کۆتایەکەشی بێ مانا بوو

وۆنگ کار وای وەها دەتخاتە قوڵای فلیمەکەوە وا هەست ئەکەی لە خەیاڵێکی تیژی زۆر قەشەنگا ئەژیت، پڕبەدڵ دەتخاتە فلیمێکی خاوی قەشەنگەوە کە ناشزانی چۆن کاتەکت لێ ڕۆیشتوە کاتێ فلیمەکە کۆتایی پێ دەهێنی، شێوازی فلیمەکانی کار وای هەمیشە وا هەستەکەی لە خەوای بەڵام چاوت کراوەیە وا هەستەکەی لە خەیاڵای بەڵام لە نێو واقعی ژیان ئەژیت، تەواوی ڕۆژ و شەو وەسفی وۆنگ کار وای کەم تەواو نابم لە وەسف کردن ئەگەر هەوڵیش بدەم بنوسم لە کۆتاییە تەواوی نوسینەکانم ئەسڕمەوە ، ئەمە تەنها فلیمێکی ئاسایی وۆنگ کار وای بوو بەڵام وەک هەمیشە ئەتخاتە فانتازیەکی تەواو بێ وێنەوە، بەڕاستی شایەنی بینینە.

تایبەتە شایەنی بینینە فیلمێکی کەم قسەیە و سینەماتۆگرافیێکی ناوازەی هەیە موزیکێکی تایبەت کە لەگەل دیمەنەکان ئەگونجێ

فیلمی شێتیلە ھەوای عەشقدا سەرەڕای دۆخی بێدەنگی و ھێمنی و ڕۆمانسییانەکەی؛ لەو فیلمانەیە کە ھەستێکی دووبارەنەبووەوەت پێ ئەزموون دەکات. ھەمیشە ئەوەی لە سینەمای وۆنگ کار-وای'دا بەریدەکەوین؛ کەسانێکی تەنھا و گۆشەگیرن، ئەوانەی نۆستالجیای ھەڵە و تاوان و شکست و دابڕان و پەیوەندییە کورتخایەنەکانیان و بێدەنگبوونی ڕابردوویان ھەمیشە لەگەڵیاندان، ئەو کەسانەی قەرەباڵغی دەوروبەر لە ھەموو شوێنێك بە دوایانەوەن بەڵام ھەمیشە بە تەنھان، لەگەڵ خۆیاندا بە تەنھان، لەگەڵ کەسانی تردا بە تەنھان. خاڵێکی تریش بە گشتی و بە تایبەتی لەم فیلمەدا؛ بەکارھێنانی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییە وەكو سپێشەڵ ئیفێكت نا بەڵکو وەكو کاراکتەر، بە جۆرێك دەتوانین بڵێین ھێندەی ڕەنگ و میوزیك و گۆرانییەکان قسە دەکەن، دایەلۆگەکان ھیچمان پێناڵێن! لێرەدا میوزیك لەجێی کاراکتەرەکان قسە دەکات، لەو شوێنانەدا کە پێویستە کاراکتەرەکان قسە بکەن؛ بەڵام نایکەن، ئەو کاتانەی پێویستە بڕۆن و دوور بکەونەوە؛ بەڵام ناڕۆن، میوزیك لە جێی ئەو ھەستانەیە کە ناکرێن بە وشە، لە جێی ئەو وشانەیە کە دەبڕینیان ھەستکردنە بە مردن، بە درێژایی فیلمەکە کاراکتەرەکان بە بێدەنگیی بەرامبەر یەکتری دادەنیشن، لە یەکتری دەڕوانن، بە تەنیشتی یەکتریدا تێدەپەڕن و ڕووبەڕووی یەکتری ڕادەوەستن؛ کۆڵێك قسە لە دڵ و دەرونیاندایە، بەڵام دەریاننابڕن و بە یەکتریی ناڵێن، ھەربۆیە میوزیك وەکو کاراکتەرێکی جێگیر لە جیاتی ئەوان قسە دەکات، شوێن دەگۆڕێت، کات دەگۆڕێت، کامێراکە لەسەر ڕووخساری کاراکتەرێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر ڕووخساری کاراکتەرێکی تر، بەڵام میوزیكەکە ھەمان میوزیكە و بەردەوامە لە دەربڕینی ھەستی کاراکتەرەکان. لە ھەندێك شوێن و کاتدا نازانین لە نێوان کاراکتەرەکاندا چی دەگوزەرێت، فیلمسازەکە دیمەنەکەمان بۆ ناگوازێتەوە، نازانین چی دەڵێن و چی دەکەن، لێرەدا میوزەکەکە خۆی دەکات بە دیمەنەکەدا و لێمان دەبێت بە کەسی سێیەم (وەکو لە دیمەنی ناو میوانخانەکە). لە ھەندێك شوێنی تریشدا ئەم کارە بە ڕەنگەکان دەکات، لە سینەمای وۆنگ کار- وای'دا ھەموو ڕەنگەکان جێیان دەبێتەوە، بە ڕادەیەك وردەکاریی ڕەنگ لەسەر پۆشاکی کاراکتەرەکانیش بە درێژایی فیلمەکە دەبینرێت، (لە دیمەنێکدا؛ بارانێکی بەلێزمە دەبارێت، ڕەنگ و میوزیك چیرۆکبێژن؛ خاتوونەکە لە باوەشی پیاوەکەدا دەگری، پیاوەکە پەرێشانە، ھەتاکو لێواری نائومێدی دڵ شکاون و ھیچ ناڵێن، بێدەنگن، باران دەبارێت؛ ڕەنگ باڵادەستە و میوزیكیش دەدوێت...) چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو دراوسێ دەکات کە ڕێکەوتێکی سەیر پێکەوە گرێیان دەدات، چیرۆکی ژن و پیاوێکە پاش ئەوەی بۆیان دەردەکەوێت ھاوسەرەکانیان خیانەتیان لێ دەکەن و ھاوسەری ژنەکە لەگەڵ ھاوژینی پیاوەکەدا پەیوەندی بەستووە، مێزێك ئەم دوو دراوسێیە پێکەوە کۆدەکاتەوە و ھەوڵ دەدەن بزانن کەی و چۆن و بۆچی ھاوسەرەکانیان ھەڵساون بەم خیانەتە، چەند جارێك یەکتری دەبینن؛ بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوانیش عاشقی یەکتری دەبن جا لات پرسیارە ئاخۆ ئەم ھەستە لە کوێوە دێت، ئاخۆ لە نەبوونی ھاوسەرەکانیان و ھەستکردن بە بوونی بۆشاییەکە یاخود ئەو ھەستانەیە کە کەس نازانێت چۆن و کەی دروست دەبن، تاکە چارەسەریش ئەوەیە یان دەبێت ئەوانیش خیانەت بکەن، یانیش دەبێت جیاببنەوە. فیلمی لە ھەوای عەشقدا چیرۆکی ئەو کەسانەیە کە بە بێدەنگیی کەسێکیان خۆشدەوێت و ئەو بێدەنگییە لە ناخەوە وێرانیان دەکات، ئەوانەی تەمەنێك بە خۆشەویستییەکی بێ ئەنجامەوە بەڕێ دەکەن، ئەو کەسانەی دەترسن پەیوەندییەکی پڕ لە تاوان ئەزموون بکەن، چیرۆکی ئەو ئافرەتانەیە کە خیانەتی ھاوسەرەکانیان دەبینن بەڵام بە ھۆی ترسان لە وشەی بێوەژن و لۆمە و قسەی کۆمەڵگا بێدەنگن و جیانابنەوە، ئەو کەسانەی لە پێناو ھاوسەنگیی ڕەوشتیی لە کۆمەڵگەدا ناچارن قوربانیی بە ھەستەکانیان بدەن و بکەونە نێو ئەو بۆشاییەوە کە ھیچ قەرەباڵغییەك پڕی ناکاتەوە. چرۆ عیزەت

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ڕۆنیمۆ
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان