“مات” و “کەیت” ماڵێکی دوورە پەرێز دەکڕن. لە کاتی گواستنەوەدا ژوورێکی نامۆ دەدۆزنەوە کە ژمارەیەکی بێسنوور لە ماددەی خۆزگەیان پێ دەبەخشێت. بەڵام لەوەتەی “کەیت” دوو منداڵی لەبار چوو بوو، ئەوەی زۆرترین خواستیان لەسەری بوو منداڵێکە.
فیلمێکی نایاب بوو چیڕۆکێکی جیاوازی هەبوو دەستتان خۆش
فیلمێکی نایاب بوو ئەوە فیلمە ماشەڵا ئەڵێی فلمی هندیە
فیلمێکی زۆر ناوازە و تایبەت...
شتێکی نوێ لە هولیود کە بۆ یەکەم جارمە ئەم فلیمانە ببینم چیرۆکێکی ناوازە باس لە ژورێک دەکات هەر شتێکت بوێت بۆت دابین دەکات گەر ملیۆنان دۆلاریش بێت بەڵام تاکە شت ئەوەیە کە هەر کەلوپەلێک لەگەڵ خۆت بەریتە دەرەوە ئەوە دەبێتە خۆڵەمێش نامێنێت
مرۆڤ دەیەوێت ئازاد بێت بەلام سەرەتا پێویستە دروستکراوێک بمرێت ، فیلمێکی خەیاڵی تەواو ناوازە و تایبەت شایەنی سەیکردنە ئەتوانم بلێم باشترین فیلمی خەیالیە کە کاردانەوەی کرداری هەیە بەسەر واقیعی زۆرێکی مرۆڤەکانی ئەم ژینکەیەی ئەمرۆ ، زۆر بە رونی و وردی پێ لەسەر دوو شە دادەکرێ یەکەم مرۆڤ کاتێک دەکەوێتە بارێکی نا پێوێستی و هەبونی بێ سنور ئەوەل شت بیکا و بیەوێ لێی تێر بێت پارە و حەزە پوچاکانن وا ئەزانی بەهەبونیان تەواو ئارام ئەبێت بەلام دوای بەسەربردنی کەمترین کات لەگەلیان بۆی دەردەکەوێت هیچن و ئارامێ دەروون و ژیان لەوەیا نییە ، دووەم بونەوەری بێ ئەزمون گەورەترین کێشەیە بۆ سەر خێزان و کۆمەلگا وەک ئەوەی تاکەی پەیدادەبێت لە فیلمەکە ، لە کۆتاییدا مرۆڤ پێویستی بە ژیاندێکی مامناوەندیە نەک بێ سنور لە خۆشی و هەبون وە مرۆڤ ناتوانێت هەرگیز ئەو زیندەگیە کۆنترۆل بکا کە سەر بە سنور و ژیانی راستی خۆیدا نیە