باس لە کچێک دەکات کە حەز بە تیر هاوێژی دەکات باوکی تیرهاوێژە و لە دەرەوەی شارۆچکە ڕاوی گورگەکان دەکات ئەو کچە خەونی ئەوەیە لە شارۆچکەکە بڕواتە دەرەوەو لەگەڵ باوکی ڕاو بکات بەڵا باوکی ڕێگری لێدەکات تا ڕۆژێک بە نهێنی دەچێتە دەرەوەو یەکێک لە گورگەکان گازی لێدەگرێت دەبێت بە یەکێک لەوان
بەجددی چاوەڕێی زیاتر بووم یەعنی نازانم شتێکی زۆر زۆر تەقلیدی و دووبارە بوو، نیو سەعاتی سەرەتاکەی زۆر باش هێنای زۆر تامەزرۆی ڕووداوەکانی دواتر بووم کەچی دواتر هەموو ڕووداوەکانی تر چاوەڕوانکراو بوو یەعنی هەرچی پێشبینیەکم کرد هاتە جێ هەموو شتێک دیاربوو، ئاڕت و جووڵەکانیان سەقەت و ناشیرین بوو، دیسانەوەش لێرەش کارەکتەری خراپەکاری ئەنیمەیشنەکە سیمایەکی ناشرین و ڕەزاگرانی هەیە بینەر هەر تەماشای دەکا ناتوانێ خۆشی بوێ ئەوەش و چەندان هۆکاری تر وام لێ ئەکا بڵێم ئەو ئەنیمەیشنە فەقەت بۆ منداڵانە (بە ڕای خۆم) چونکە نازانم هیچ شتێک وام لێناکا بڵێم ئەوە بۆ کەسانی پێگەشتووش ئەبێ هیچ شتێک وای لێ نەکردم هەست نەکەم مناڵم کە سەیرم ئەکرد هەر هیچ شتێک نەبوو، خۆم وەکو حەوت ساڵ و هەشت ساڵ ئەهاتە بەرچاو، چیرۆکێکی خراپ بنیاتنانی خراپی کارەکتەرەکان و بێ ئاگا بوون لەوەی سەرچاوەیان چی بووە و چۆن گەشتنوونەتە ئێرە و بۆچی وایان لێ هاتووە، ئاڕتی خراپ، ئاکشنی لاواز و درۆینە وە ئەنیمەیشنێکی کامل تەقلیدی یەعنی هەموو ئەوانە وام لێ ئەکا بڵێم بەداخەوە کە بەرهەمێکی خراپ و تەقلیدیە کە چاوەڕێی شتێکی زۆرم لێی ئەکرد
دەستان خۆشبێت زۆر شاز بوو هیوادارم زۆرتر لەو جۆرە ئەنیمێشنانە بێنن