چیرۆکی خێزانێک، ئاین، ڕق و شێتی، جەخت دەکاتەوە سەر توێژەرێکی سەدە لە ڕۆژەکانی سەرەتای کارەکەی
فیلمی `خـوێـن دەڕێـژرێـت´ یەکێکە لە شاکارە سینەماییەکانی ساڵی 2007، لە دەرهێنانە نایابەکەی (پـۆڵ تـۆمـاس ئـانـدێـرسـن) و نواندنە لەبیرنەکراوەکەی (دانـیـاڵ دەی لـویـس) و (پـۆڵ دەنـۆ)، وە خاوەنی سینەماتۆگرافی و میوزیکێکی ناوازە و گونجاوە لەگەڵ کەشی فیلمەکەدا، هەستێکی ڕاستەقینە بەبینەر دەبەخشێت و وای لێدەکات تێکەڵی چیرۆکی فیلمەکەبێت، هەرچەند فیلمەکە بۆ هەموو کەسێک گونجاو نییە و لەوانەیە زۆرکەس فیلمەکەیان بەدڵ نەبێت، زیاتر سینەما دۆستان عاشقی ئەم فیلمە دەبن و بۆ ئەوان گونجاوترە
شازە
فلمی «There Will Be Blood» یەکێکە لە شاکارە سینەمایەکان ڕۆڵگێرانە جوانکەی «Daniel Day-Lewis» فلمەکەی زیاتر گەورەتر کرد
پەشیمان نابیەوە لە سەیر کردنی
🖤شاکارە شاکار
یەکێک لە جوانترین و باشترین فیلمەکان ، شایەنی بینینە