...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

هاوسەرگیریەکی ناتەواو کە هاوسەرەکان دەبرێنە تاقیکردنەوەیەک بە بارمتە گیراون لە خانوێکی کرێدا بە دەنگێکی نەبینراو کە فەرمان بە هەموو جووڵەیەک دەکات و هەڕەشە لە زیان لێدان دەکات ئەگەر ئەوان ملکەچیان نەبن

Held (2020)

English
94 خولەك
2021-04-09
imdb5.1
metacritic46%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە دیاری نەكراوە
داهات دیاری نەكراوە
بەرهەمهێنان Tremendum Pictures
دەرهێنەر Travis Cluff, Chris Lofing
20,536
Held kurdish poster
تەكنیك
وەرگێڕان
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

خۆشەویستی دلخۆشت ناکات بە خیانەت ، بەلکو دلخۆشت دەکات بە ڕاستی ، لەوانەیە بیستنی ڕاستیش زەحمەت بێت ، بەلام ڕاستی هاوسەرگیریەکەت پاک و خاوێن دەکات ! فیلمێکی ناوازە بوو بیرۆکەیەکی جیاواز و بابەتێکی دیاری کۆمەلگای پێبکا بە پەیامەکانی ، چیرۆکی فیلمەکە بینەر بە دوو ئاراستەیا ئەبات ، بەلام کۆتایەکەی تەواو یەکلاکەرەوەیە بۆ بینەر ، چیرۆکی فیلمەکە دوو بابەتی زۆر جوانمان بۆ شی ئەکاتەوە یەکەمیان پیاوان چیان لە هاوسەرەکانیان ئەوێ ؟ ئایا ئەو شتەی ئەیانەوێ بۆ هەمیشە دەیانەوێت بە خۆ سەپاندن بێت ؟ ئەوەی دەیانەوێت خۆشەویستیەکی راستەقینەیە ؟ بەی بۆ ئامادە نین قوربانی و کات بەو خۆشەویستیە بدەن ؟ گەر واشبوو و بەدلی ئەوان ڕێی کرد ئەی ماف و ژیانی ئافرەتەکە و ئازادیەکەی لە کوێدایە ؟ دووەمیان خۆشەویستی چۆن بونیات ئەنرێ ؟ لەسەر بنەمای ناڕاستی بنیات نر تا چەند خۆی دەگرێت تا چەند پتەوە ؟ تا چەند لەدوای ژیانی هاوسەرداری پەیوەندی و لاوازیەکانی رابردوت سەبارەت بە سۆزداری دێنەوە ڕێت ؟ هۆکاری خیانەت و دروستبونی کۆی وەلامەکان لە نێو ئەم فیلمەدان ، جوانترین بابەتی سایکۆلۆژی و دەرونی کە لەم فیلمەدا جێی کراوەتەوە ئەویش روبەروبونەوەی واقیعە تاریکەکانی ژیانی هاوسەرداریە کاتێک ئەوەی رابردویەک و پەلەیەکی رەش و شاراوە بوە لەسەر ژیانت بەشێویەکی راستەوخۆ روبەروی ئەبیتەوە تەواو تراژیدیانە لێرە فیلم کراوە ، بەلام دواجار خۆشەویستیەکی راستەقینەی بێ خەوش بناغە بۆ دانراو لەسەر ڕاستی و پتەوی تەواو ئەو بابەتانە خاڵی ئەکاتەوە ، وەک لە دیالۆگێکی فیلمەکەیا ئەلێت ، بە بێ بناغەیەکی بەهێز درەخت ناتوانێت گەشە ناکات ، ناتوانێت خونچە بگرێت ، ناتوانێت جوان بێت ! شایەنی سەیرکردنە

سێرڤەرەكان
ڤید مۆڵى
سێرڤەر
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
فیلمە هاوشێوەكان