دوو هاوسەری تازە بەدوای خانوویەک ئەگەڕێن خۆیان لە کۆمەڵگایەکی سەیرە و سەمەرە ئەبیینەوە کە هەموو ماڵەکانی وەکو و یەکە، هەموو ڕێگاکانیش ئەڕۆنەوە سەر یەک ڕێگا کە ئەویش خانوە تازەکەی خۆیانە بۆیە ئەبێت یان ڕێگەیەکی دەرچوون بدۆزنەوە یان بۆ هەمیشە لەو کۆمەڵگای نیشتەجێبونە تازەیە بمێننەوە کە خۆیان بە تەنها...
چیرۆکێکی بێمانا فلیمێکی بێتام، هەنێک ئەڵێن چێژبەخش بوو بەس بۆ من نا هەر مێشکی تێک یام وە بەجۆرێک لە جۆرەکان ترسی ئەخستە دڵتەوە،وەلحاسڵ لەمەبەستی فلیمەکە تێنەگەشم شایەنی سەیرکردن نییە لێی پەشیمان ئەبیتەوە
Zor meshkt tek dada estash namzani maxsadi filmakai chbw
سەرەتا، فیلمێکی بێزارکەرە سەیرکردنی بەڵام شتێکی جیاوازە واتە شەرت نییە بۆ هەموو کەس بێزارکەر بێ. وە بێگومان منیش بەشی خۆی چێژم لێی بینی. وە بەجۆرێک ترسناک بوو بۆ من کە ناچار بووم بیوەستێنم هەرچەنێک من ئاشقی فیلمی ترسناکم. . وە ئاڵۆز بوو بەڵام نازانم بۆ نیوەی فیلمەکە تێنەپەڕی بوو من لە مەبەست و پەیامەکەی تێگەشتم هەڵبەت هەمووی نا بەڵام بەشێکی زۆری، وەک و ئەوەی کە منداڵەکە پەروەردەبکەن و بزانن کە تەنها دایک و باوک ئەتوانن چی بکەن، هەر دیار بوو کە بەو شێوەیەیە کاتێک شتێکی گرنگیان ئەوت منداڵەکەش لاسایی ئەکردنەوە. کەواتە(vivarium), واتە پەروەردگایەکی گیاندار و ڕووەکە کە لە دەوروبەری سرووشتی خۆیان دەچێت(قامووس)، بە مانایەکی تر، شوشەیەکی داخراوە کە بچووکەکان تیایدا پەروەردە ئەبن. وە ئەکرێ پەیامی زۆرتر بێت بەڵام ئەمە بۆ من جوانترینە و، کۆتاییە.
فیلمێکی خۆش بوو لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەکەویتە ناو چەندین پرسیار بەڵام وەڵامەکەی هەر لەسەرەتای فیلمەکە ئەبینیت
بەخوا خۆشترین فلیمە من زۆر زۆرم حەز لێبوو بەڕاستی خۆشە سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە
یەکەم جارمە لە سەیرکردنی فیلمێک پەشیمان بم😒
یان من نازانم سەیری فیلم بکەم یان ئەوە زۆر بێ تام و بێ مانا بوو
فیلمێکی جیاواز و بەچێژ بوو ، چیرۆکێکی تەواو نامۆ و سەمەرەی هەبوو لەسەرەتاوە تا کۆتایی بینەر لە نێو کۆمەلێک پرسیار دەهێلتەوە لە کاتێکا خودی وەلام لەسەرەتاییە ، فیلمەکە بەشێوەیەکی کردەیی بیرۆکەیەکی ناوازەی هێناوە سەبارەت بە ئاوێتەکردنی ژیانی جۆرە بالندەیەکی خۆپەرست و کوژەر کە سروشتی ژیانی بەو شێوەیەیە ئاوێتە کردووە بە ژیانی مرۆڤ کۆی ئەو نالەباری و سەختیانەی ئێمە ناتوانین هەستی پێ بکەین لە بێ زمانی بالندەیەک لەم فیلمە ئەتوانین لە سەختی بارەکە و رێبازی ژیان و پێگەشتنی بگەین ، زۆر سەیریش دەبوو مرۆڤ بەم شێوە بوایا ئەوسا ژمارە هەبونی و شیرازە کۆمەلایەتیەکان زۆر جیاواز و نامۆ سەیر ئەبوو ! هەلبژاردنی کۆمەلێک دیالۆگ و دانانی ژمارەیەکی وەکو نۆ لە دوای هەر جارانکردنێک و کۆکردنەوەی ئەکاتەوە نۆ ڕێک سروشتی رێو شوێنی کۆمەلگەکە و خانوەکەیە کە دەرچون لێی نیە و هیچ ژمارەیەک و شوێنێکی تر دەرناچێت جگە لە نۆ ، دەستکردی کۆمەلگەکە و ژیانی نێوێشی شتگەلێک بون ئارامبیان نەئەبەخشی غەیری هەوا و سروشتی نێو ئۆتۆمبێلەکە ، لە هەموو رویەکەوە فیلمەکە بێ وێنە بوو پەیامی خۆی گەیاند تەنیا لە روی چەن بابەتێکی لاوەکی بۆ لۆجیکی روداوەکانی لاواز بوو ئەویش زیاتر بۆ چێژ بوو ، شایەنی سەیرکردنە