دوو هاوڕێی تەمەن خۆیان لە بارودۆخێکی نەخوازراودا دەدۆزنەوە کاتێک (کۆڵم) لە ناکاو کۆتایی بە پەیوەندیەکەیان دەهێنێت. ئەم کارەش توشی چەندین شتی چاوەڕوان نەکراویان دەکات.
فیلمێکە دەربارەی هاوڕێیەتییەکی لەدەستچوو و زۆر تاریک و بێهیواکەرە. کۆڵین فارێل باوەرپێنەکراو بوو، بێگومان برێندان گلیسۆنیش هەروا. لە ڕاستیدا تەواوی کاستەکە نایابە. فیلمی "دێوەزمەکانی دوورگەی ئینیشرین" فیلمێکی زۆر خەمۆکە و ئەمەش نەدەکرا جیاوازی هەبێت چونکە فیلمێکە دەربارەی هاوڕێیەتییەکی تێکچووە. بەڕاستی نەمدەزانی چاوەڕوانی چی بکەم بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر لە یەک ڕووەوە تووشی شۆک بووم. بێگومان ئەم فیلمە لەو جۆرە فیلمانەیە کە بۆ ماوەیەک لەگەڵت دەمێنێتەوە.
باش نەبوو زۆر شايەنى ئەم رەيتنگەش نيه سارده خاوه
به جدى زؤر وشك بوو يه كمجاره شتى ئه وهام تووش بئ روداوى موهيمى تيدا نه بوو باس له شتيكى ئه وه نده گرينگ مه بوو به هه ر حال ده ستتان خؤش بئ به س زؤر ساده بوو
وەک چێژ خراپ نەبوو بەس بۆ ژیانی کۆمەڵەیەتی و ڕۆژانە ئینسان سوودی هەیە
ئەگەر حەزت لە فیلمی سادە نییە سەیری مەکە بەڵام لای من زۆر مانادار بوو زۆریش چێژ بەخش بوو، بەڵام دوبارەی ئەکەمەوە فیلمەکە زۆر سادەیە بەدڵی هەموو کەسێک نییە