دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی ، ئیتاڵیا ئەکەوێتە ناو بێکارییەکی ماوە درێژەوە ، لەم کاتەدا ڕیکی بە ھەرچۆنێک بێت کارێکی دەست ئەکەوێت کە ئەویش ھەڵواسینی پۆستەری سەر شەقامەکانە بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە پاسیلێک ئەبێت ، کێشەکان لێرەوە دەست پێ ئەکات
لە شاز دەرچوو
زۆر جوان بوو🙂
یەکێ لە جوانترینەکانی مێژوو نازانم چۆن وەسفی بکەم؟!!
ژیان سەختە ، لەوەش سەختتر ئەوەیە کە هەژاربیت ،،، پێشەکی ئەم فیلمە سەر بەو فیلمانەیە کە چیرۆکێکی واقعی و دیمەنەکانی واقعین ، بە مانای ئەوە نایەت کە لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیرابێت بەڵکو مانای ئەوەیە کە تەواو واقعی کۆمەڵگە نیشاندەدات و هەژاری نیشانی بینەر دەدات ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،لە دوای جەنگی جیهانی دووەم بێکاری ڕووی لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد ، بەمەش دۆخی خەڵکەکە لە ڕووی داراییەوە ڕووی لە خراپی کرد ،، پیاوێک لەو کاتەدا دەستی کرد بە هەڵواسینی پۆستەر لە شەقامەکانی شارەکەی کە پایسکیلێکی پێویست بوو بۆ ئەم کارەی ،، پایسکیلێکی کڕی و دەستی کرد بە کاری هەڵواسینی پۆستەرەکان ، بەڵام لەو کاتەدا پاسکیلەکەی لێ دزرا ، ئەکرێت ئەمە بە مانای کۆتایی کارەکەی بێت ، چونکە پایسکێلێکی پێویست بوو بۆ کارەکەی ،، لەو کاتە سەختەی وڵاتیشدا کڕینی پایسکیلێکی نوێ سەخت بووە ، بۆیە بڕیاریدا لەگەڵ کوڕەکەی دەست بکات بە گەڕان بە دوای پایسکیلەکەی ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،نامەوێت سپۆیلی کەم بەڵام کاتێ سەیری فیلمەکەم کرد و کۆتاییەکەی وابوو وام ئەزانی فیلمەکە تەواو نەکراوە یان بەشی دووەمی هەیە بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە فیلمێکی تەواو واقعییە و ئەگەر کۆتاییەکەی بە جۆرێکی تر بوایە ڕەنگە لە چوارچێوەی ژیانی ڕاستی بچوایەتە دەرەوە ، بۆیە کاتێک سەیری فیلمەکە دەکەیت وەک ژیان و واقع لێی بڕوانە ئەگەر کۆتاییەکەشت بە دڵ نەبوو ئەوا لە فیلمەکە کەم ناکاتەوە چونکە فیلمێکی تەواو واقعییە،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،شایەنی سەیرکردنە
.نایابە