...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

باسی تاوانێک دەکات کە لە یەکێک لە دارستانەکانی"ژاپۆن"ـدا ڕویداوە، جەردەیەک دەستدرێژی دەکاتە سەر ھاوسەری سامۆرایەک، وە دواتر لاشەی سامۆرایەکە دەدۆزرێتەوە، وە لە دادگایی کردنی سێ لایەنی چیرۆکەکە: جەردەکە، وە ھاوسەرەکەو ڕۆحی سامۆرایەکە، ھەریەک چیرۆکێکی کەسیی جیاواز دەگێڕنەوە.

Rashomon (1950)

Japanese
88 خولەك
1950-08-26
imdb8.2
metacritic98%
هەڵسەنگاندن دیاری نەكراو
بودجە 250 هەزار دۆلار
داهات 97 هەزار دۆلار
بەرهەمهێنان Daiei Film
دەرهێنەر Akira Kurosawa
15,381
Rashomon kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 153ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

جیهانێکی سەیر، لادان لە ڕاستی، ئەو جیهانەی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات بێگومان بەهۆی مرۆڤەکان، زۆربوونی خراپ و کەمبوونەوەی چاکە بەرامبەر یەکتری، درۆکردن و باوەڕنەکردن بەرامبەر یەکتری.... ڕاشۆمۆن، جیهانێکی پڕ تاوانکاری و دۆزەخ ئاسا، سەرتاپایی فیلمێک دەربارەی مرۆڤەکان و کردارەکانیان لەگەڵ یەکتر، بێ هیوابوون لە مرۆڤەکان، دیمەنی کۆتایی فیلمەکەش دیمەنێکی هیوا بەخش سەبارەت بە مرۆڤەکان و کردارەکانیان... فیـلمی (Rashomon) سـاڵی ١٩٥٠ لە یەکێک لە دیمەن و گفتوگۆکانی ئەم فیلمەدا، کەسێک بەوی تر دەڵێت:(ترسێنەرە..ئەگەر پیاوان بڕوا بە یەکدی نەکەن جیهان دەبێتە دۆزەخ)!!!!... ئەوی تریش دەڵێت:(ڕاستە...جیهان دۆزەخە)!!!!... فیلمێک دەربارەی دونیا.ئەو دونیایەی کە پڕ بووە لە درۆکردن بۆ بەرژەوەندی و درۆکردن لەگەڵ یەکتری، بەڵێ جیهان دۆزەخە، ئەو جیهانەی کە خراپەی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر زاڵترە بەسەر چاکەی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر، جیهانێک کە تا دێت خراپتر دەبێت و باوەڕکردنی مرۆڤەکان بە یەکتر کەم دەبێتەوە، ئەمە بۆ فیلمێک کە 72سـاڵ پێش ئێستا بەرهەمهێنراوە، ناوەڕۆک و سەردەمی فیلمەکەش باسی نزیکەی هەزار ساڵ پێش ئێستا دەکات. ئەی سەبارەت بە ئێستامان، جیهان زیاتر نەشێواوە و دۆزەخ ئاسایەک نیـیە خۆی؟؟؟؟؟!!!!!!...... فیلمی ڕاشۆمۆن لە دەرهێنانی دەرهێنەرە بلیمەتەکەی یابان ئاکیرا کۆرۆساوا..بێگومان ناوی لێدەنێین ئەو فیلمەی کە زیاتر دەرهێنەرەکەی ناساند فیلمێک لە چەشن و کۆکراوەی ژانەر و ڕووداوی درامی و نهێنی و هەستبزوێن، لە هەندێک دیمەنیش ترسێکت پێدەدات..فیلمێک کە شەش ئەکتەری تێدایە لەگەڵ دوو ئەکتەری لاوەکی..ئەکرێت پەرستگایەک و دادگایەک و چەند شوێنێکی کەم بەو ژمارە ئەکتەرە کەمەوە درووستکردنی شاکارێکی وای لێ بکەوێتەوە.. ئەگەر سەیری هەندێک لەو فیلمانە بکەین کە بابەتی گێڕانەوی چیرۆکەکەن، هەندێکیان تەنیا بە گفتوگۆکردن و قسەکردن و باسکردنی ڕووداوێک، ڕووداوەکە دەخەنە بەرچاوی بینەر بێ ئەوەی ڕووداوەکە نیشان بدرێ و لەو کاتەدا بینەر خۆی ڕووداوەکان دەهێنێتە پێش چاوی خۆی، هەندێکیشیان بەنیشاندانی ڕووداوەکە چیرۆکەکە دەگێڕنەوە،، وەک لەم فیلمە کە لەگەڵ گێڕانەوەی هەر ڕووداوێکی چیرۆکەکە ئەوا ڕووداوەکەش نیشان دەدرێ کە چۆن ڕوویداوە. کەواتە لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکەکە، نیشاندانی ڕووداوەکانیش لەسەر فیلمەکەیە، ئەی چی لەسەر تۆی بینەرە؟ چێژ وەرگرتن؟ ڕاستە ئەم فیلمە هەر چرکە و خولەکێکی چێژبەخشە، بەڵام ئەوە لەسەر تۆیە کە بۆ ماوەی درێژایی ئەم فیلمە تۆ ببیت بە حاکم و بڕیار بەیت، لەم فیلمە دادگایەک هەیە بەڵام دادوەری لێ نییە و نیشان نادرێ!!! ئەکتەران قسە بۆ تۆ ئەکەن تۆ پێویست ببیتە دادوەر و بڕیارە ڕاستەکە بەیت بڕیار لەسەر چی دەدەیت؟؟ ڕووداوێک ڕوودەدات، چوار کەس لەم ڕووداوە بەشدارن، سێ کەس کە لەناو ڕووداوەکەن و کەسێکیش کە ڕووداوەکەی بینیوە.. ڕووداوەکە چییە؟؟؟ تاوانبارێک یان با بڵێین چەتەیەک بە ناوی (تاجی مۆرۆ) دەبردرێتە دادگا بۆ ئەوەی ڕووداوەکە بە ڕاستی بگێڕێتەوە..ئەویش باس لەوە دەکات کە ڕۆژێک دارستانێکدایە و پاڵی بە دارێک ناوەتەوە، لەو ڕۆژەدا سامۆڕاییەک لەگەڵ هاوسەرەکەی بەوێدا تێپەڕدەبن، تاجی مۆرۆ وا دەیگێڕێتەوە کە لەو کاتەدا ڕەشەبایەک هاتووە، ئەگەر ئەو ڕەشەبایە نەهاتبایە ئەو ڕووداوە ڕووی نەدەدا، تاجی مۆرۆ دەڵێت کە کاتێک سامۆڕاییەکە و هاوسەرەکەی بەلایدا دەڕۆن هاوسەری سامۆڕاییەکە بەسەر ئەسپێکەوەیە و پۆشاکێکی تەنکی بەسەر ڕووەوەیە و ڕەشەبایەک لەو کاتەدا هەڵدەکات و بەشێکی قاچ و بەشێکی ڕوخساری دەبینێت، ئیتر لەوەوە ڕووداوەکە دەستپێدەکات و تاجی مۆرۆ بە فێڵبازی خۆی سامۆڕاییەکە قۆڵبەست دەکاتو دەیبەستێتەوە و دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوسەری سامۆڕاییەکە. تاجی مۆرۆ دەڵێت کە نیازی کوشتنی سامۆڕاییەکەی نەبووە، بەڵام لە دواتردا هاوسەری سامۆڕاییەکە دەڵێت کە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە هەر کامێکتان زیندوو مانەوە لەگەڵ ئەوەتاندا دێم،،..تاجی مۆرۆش دوای 23جار شەڕکردن دواجار سامۆڕاییەکە دەکوژێت... ئەمە قسەکان و گێڕانەوەی ڕووداوەکان بوون لە زاری تاوانبارەکەوە واتا تاجی مۆرۆ.. بەڵام شتێک سەیرە!!! ئەمە تەنیا چیرۆکێک بوو کە تاجی مۆرۆی چەتە و تاوانبار دایڕشت بۆ پاراستنی خۆی، لە کاتێکدا سێ کەسەکەی دیکە بە سێ شێوەی جیاواز ڕووداوەکە دەگێڕنەوە!!!!! هەر چوار چیرۆکەکە باس لەوە دەکەن و کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەستدرێژییەکە ڕوویداوە و سامۆڕاییەکەش کوژراوە.. بەڵام لەوەدا جیاوازن کە دەڵێن دواتر چی ڕوویداوە؟؟؟ دواتر چی بووە؟؟.. هاوسەری سامۆڕاییەکە دەهێنن ئەویش باسی دەستدرێژییەکە دەکات..بەڵام دوای ئەوە باسی شتێکی تر دەکات کە جیاوازە لەو ڕووداوانەی کە تاجی مۆڕۆی تاوانبار گێڕایەوە...واتا ئێستا دوو کەس هێنراوەتە دادگا و چیرۆکەکەیان گێڕاوەتەوە، هەردووکیان باسی دەستدرێژییەکەیان کردووە، بەڵام دوای ئەوە چی ڕوویداوە؟؟ تاجی مۆرۆی تاوانبار بە شێوەیەک و هاوسەری سامۆڕاییەکەش بە شێوەیەکی تر دەیگێڕنەوە ڕۆحی سامۆڕاییەکەش دێتە قسە، مردنی سامۆڕاییەکە یەکلابۆتەوە و لە هەر چوار چیرۆکەکە باس لە مردنی دەکرێ،، بەڵام ئەمیش بە شێوەیەکی جیاواز چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە کە چی دوای ئەوە ڕوویداوە و چۆن کوژراوە؟ کەسی چوارەم ئەو کەسەیە کە ڕووداوەکە دەبینێ، ئەویش بە شێوەیەکی جیاوازتر ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە، کە چی ڕوویداوە و چۆن ڕووداوەکەی بینیوە.... لەم کاتە چوار چیرۆک بۆ تۆ دەگێڕنەوە، چوار چیرۆک کە هەموویان دەڵێن حەقیقەت لای منە و من ڕاستم، لێرەدا باوەڕکردن بە مرۆڤەکان لاواز بووە بەرامبەر یەکتر، بەڵێ پیاوانیش بڕوا بە یەکدی ناکەن، چوار چیرۆکی جیاواز کە چوار کەس دەیگێڕنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن، تەنانەت ئەوەی ڕووداوەکەشی بینیوە بە شێوەیەک چیرۆکەکە باس دەکات کە خۆی ئەو چیرۆکەی درووستی کردووە بۆ ئەوەی ئەویش پارێزگاری لە خۆی بکات و تووشی کێشە نەبێتەوە....ئەوەی تر لەسەر تۆیە کە کام چیرۆکەی ئەو چوار کەسه بە ڕاست دەزانیت!!!!!!..... لە یەکێک لە دیمەنەکانی کۆتاییدا لە کۆتایی فیلمەکەدا لە پەرستگاکە دەنگی گریانی منداڵێکی ساوا دێت کە لەلایەن دایک و باوکییەوە فڕێدراوە و لە سووچێکی پەرستگا داندراوە، ئەو پیاوانەی دەچنە لای یەکیان دەچێت بەشێکی جل و بەرگی منداڵەکەش دەبات..تەماشا کەن ڕێک باس لەوە دەکات کە لە دونیای ئەمڕۆمان وای لێ هاتووە کە جلوبەرگی منداڵیش دەدزرێ!! یەکێکی تریان پێی دەڵێت:(تۆ خراپەکاریت کە جلی منداڵێک دەبەیت) ئەویش دەڵێت: (ئەی چی دەربارەی دایک و باوکی منداڵەکە کە خۆشی دەبینن و دواتریش منداڵ دەردەکەن، ئەوان خراپەکارن)!! دووبارە پێی دەڵێتەوە:(نەخێر تۆ هەڵەیت. سەیری نوشتەکە بکە لەسەر بەرگی کیمۆنۆکە، جێهێڵدراوە بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵەکە، بیر لەوە بکەوە بە چیدا تێپەڕیون بۆ دەستهەڵگرتن لەو منداڵە)!! ئەویش دەڵێت:(من کاتم نییە بۆ گرنگیدان بە هەستەکانی هەموو کەسێک)!!.. پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا جیهان بەو شێوەیەی لێ هاتووە کە گرنگی بە هەستی مرۆڤەکان لە ناو یەکتر نەدرێت و کەلەڕەقی مێشکی مرۆڤەکان داگیربکات؟؟ئەوەتا هەر لەو دیمەن و گفتوگۆیەدا ئەو پیاوەی کە جل و بەرگی منداڵێکی ساوای دزیوە. پیاوەکەی تر پێی دەڵێت کە تۆ کەلەڕەقیت، ئەویش دەڵێت:(وە ئەوە چی تێدایە؟سەگەکان لە باشترین بارودۆخدان لەم جیهانەدا..ئەگەر کەلەڕەق نەبیت ناتوانیت ڕزگارت بێت)!.... ئایا جیهان هێندە خراپە کە پڕ بوبێت لە تاوانکاری و تاوانی مرۆڤەکان لەگەڵ یەکتر و کەسێکی کەلەڕەق باشترین بارودۆخی هەبێت؟؟بەڵێ ئەوەی هەستی نەبێت و کەلەڕەق بێت لەوانەیە باشترین بارودۆخ لە جیهانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی بژیت.. کۆتایـی فیـلمەکە: لەتەواوی فیلمەکە ڕەنگە باس لە خراپی مرۆڤەکان بکات و بێ هیوا بیت لە مرۆڤایەتی، بەڵام لە دیمەنی کۆتایی کەمێک هیوا دەگەڕێتەوە کە باوەڕت بە مرۆڤ هەبێت. ئەوەی جلوبەرگی منداڵەکەی دزی دەڕوات و دوردەکەوێتەوە لەو شوێنە، دوو پیاو دەمێننەوە کە منداڵەکەشیان پێیە، یەکیان دەڵێت کە من منداڵەکە هەڵدەگرمەوە و بەخێوی دەکەم، شەش منداڵم هەیە و دانەیەکی دیکەش جیاوازی درووست ناکات.ئەوی تریش پێی دەڵێت:(هێشتا باوەڕم بە مرۆڤ دەبێت)!!.... بەڵێ لە فیلمێکی تەواو دەربارەی خراپەکاری و درۆکردنی مرۆڤەکان، لە دیمەنێکی کۆتایی کەمێک هیوا دەدات کە مرۆڤی باش هێشتا ماوە و هێشتا دەکرێ باوەڕمان بە مرۆڤ هەبێت.....

flimaky pr la amozhgary barasty shaz bww

شازە

هەموومان خۆمان پێ ڕاستگۆیە بەڵام نازانین هەموومان درۆ لەگەڵ خۆمان ئەکەین بۆ بەرژەوندی خۆمان،ئایا هەر ٤ چیرۆکەکە ڕاست بوون ؟، نەخێر هەمووی درۆ بوو ، هەر ٤ کەسەکە درۆیان بۆ خۆیان کرد(درۆیان کرد بۆ بەرژەوندی خۆیان)، ئایا دنیا بەو جۆرە تێکچووە کە کەلەڕەقی و خۆپەرستیمان بەلاوە باش بێت؟، بەڵێ دنیا وەها تێکچووە لە گەر کوچ و کۆڵانێکی ئەم جیهانە پڕە لە تاوان ، لە دیالۆگێکی فلیمەکەوە : (تۆقێنەرە گەر کەس بڕوا بەیەکدی نەکەن جیهان دەبێت بە دۆزەخ)، (ڕاستە جیهان دۆزەخە)، ئەم دنیا پڕ بووە لە تاوان لەلایەن مرۆڤەوە…، فلیمێکی پڕ لە جوانی و فەلسەفیە، تەبعەن هەر کاتێک ئاکیرا کوراساوەت بینی بەبێ نیگەرانی بینەری فلیمەکە بە….

بەراستى فيلمێکە تا بڵێى نايابه لە رووى چيڕۆک شايەنى بينينه لەبەر چيڕۆکەکەى وه دەرهێنەريش عەجيبه لە بوارەكەى خۆى

یەکێک لە مەزنترین دەرھێنەرەکانی مێژوو"ئاکیرا کۆروساوا" ئەو دەرھێنەرەی کە ھەمیشە فیلمەکانی بە زیندووی لەلای فیلمدۆستان دەمێنێتەوە"کۆروساوا"لە ڤیدیۆیەکدا ئامۆژگاری دەرھێنەرە نوێییەکان دەکات کە بۆ فیلم دەرھێنان تەنیا پێویستیان بە قەڵەم و کاغەسە بەم شێوەیە فێر دەبن کە سینەما چییە، بەڵام کاری تاقەتپڕوکێنی نوسین دەبێت ببێت بە سروشتی سەرەکیتان، کاتێک کە دەڕۆیتە بۆ شاخەوانی یەکەم شت کە پێت دەڵێن سەیری لووتکەی چیاکە مەکە بەڵکو سەیری بەرپێی خۆت بکەو ھەنگاو بە ھەنگاو بڕۆرە پێش، ئەم دەرھێنەرە لە سەردەمێکدا بەبێ بوونی کامێرەی پێشکەوتوو تەنیا بەو قەڵەم و کاغەسەی باسی کردووە توانیویەتیی چەندان فیلمێک دەربھێنێت کە وا سەدەیەکە لەناو خەڵکیدا زیندوون و زیاد لە چوار فیلمی لە لیستی٢٥٠باشترین فیلمەکەی مێژوودان.

یەکێکە لە باشترین فلیمەکانی سەدەی 20 وە یەکێکە لە باشترین فلیمە ژاپۆنیکان وە یەکێکە لە باشترین تۆشیرۆ وە بەڕاستی شایەنی دەست خۆشیەکی بێ پایان ئەم ماوەیە دووبارە دەستان کردۆتەوە بەژێرنووس کردنی بەرهەمەکانی 250کانی مێژوو

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
ڤید مۆڵى
سێرڤەر
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان