کچە هەرزەکارێکی بەریتانی لەلایەن هاکەرێکی کۆمپیتەرەوە ناچاردەکرێ داواکاریەکانی جێبەجێ بکا ئەگەر ڕەتیشی بکاتەوە وێنە تایبەتەکانی بڵاودەکاتەوە
سۆشیال میدیا چ کاریگەریەکی لەسەرمان هەیە؟ ئایا ئەو کۆمێنتانەی ئەینووسین کاریگەری چی دەبێت لەسەر بەرامبەرمان؟ ئایا بەڕاستی کۆمێنتێکی بچووک دەبێتە ڕێگا خۆشکەر بۆ کەسانی تر کە بە خراپ لە کەسانی تر بڕوانن و سوکاییەتی و گاڵتەی پێ بکەن؟، ئایا تا چەنێک متمانە بەو کەسانە دەکەین کە لە سۆشیال میدیاکاندا دەیانناسین؟، ئایا بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و کۆمێنتی خراپ ئەوەندە ئاسانە؟....، بێگومان یەکێکە لەو فیلمانەی کە دەبێت هەر تاکێکمان بینەری بین،... هەرهەبن💜
Shazzi flma
نایاب بوو بەتایبەتی پێویستە هەموو کچێ بیبینێت دەستانخۆش😍
10/10
فلیمی مانا دار پیویستە هەموو کەسی سەیری بکات بێت وانەی بۆژیانیان بەتایبەتی کچ دەستان خۆش ماندوو نەبن باشتریننن
فیلمێکی باش بوو
بەداخەوە ئێستاش ئەم کارە باوە،چی دەبێت گەر بۆ دڵخۆشکردنی خۆت و دەوروبەرت گاڵتە بە کەسێک بکەیت؟،ئایا ئەو کەسە هیچ کاردانەوەیەکی دەرونی بۆ پەیا ئەبێت؟،ئایا پێویستە باوەڕ بە کەسانی نزیکت بکەیت؟،ئایا تۆ دڵتخۆش دەبووی سوکایەتیت پێ کرایە؟،ئایا کۆمێنتێکی سادە وا لە کەسانی دیکە دەکات کە سوکایتی بۆ کەسە بکەن؟،بەڵی بەدڵناییەوە ڕاستە کۆمێنتێکی سادە و ئاسایە لای خەڵک! بەڵام لە ناوەوە چەندین واتای ئازار بەخش دەڕواتە هزری ئەو کەسەوە کە هەمیشە بیری لێ دەکاتەوە هەمیشە کە کارێک بکات بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەو قسە ئازار بەخشانە نەبینێت، پێویستە هەموو تاکێک بینەری ئەم فلیمە بێت
دەستتان خۆشبێ فیلمێکی بەمانا بوو شایەنی بینینە👏
دەستەکانتان خۆش فیلمی زۆر باش و بەسود بوو.
تا چ ئاستێک ئاگاداری لێکەوتەی چالاکیەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چین؟ چی دەکەی کە دەکەویتە دۆخێک زۆر بەئاسانی کەسانی ترت توشکردووە؟ چۆن هەموو کلیک و چالاکیەکانت دەبنە خاڵای لاوازیت؟ بینینی ئەو فیلمە بلاک میڕەڕ ئاسایە پێویستیە